لە کۆلێجی زمان سیمینارێک لە بارەی چەمکە بنەڕەتیەکانی پێواژۆی بۆلۆنیا ئەنجام دەدرێت
Post date: Apr 05, 2022 8:28:56 PM
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی٧/٤/٢٠٢٢ ، لە کۆلێجی زمان سیمینارێکی تایبەت لە بارەی بۆڵێنیا پرۆسێس ئەنجام بدرێت.
سیمینارەکە بە ناونیشانی (چەمکە بنەڕەتیەکانی پێواژۆی بۆلۆنیا) دەبێت و لەلایەن پ.ی. د. توانا سعدی حامد، لێپرسراوی لیژنەی بۆڵۆنیا پرۆسێسی کۆلێجی زمان، پێشکەش دەکرێت.
جێگەی ئاماژەیە سیمینارەکە لە کاتژمێر ١ ی پاش نیوەرۆی رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧/٤/٢٠٢٢ لە هۆلی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسول بەڕێوە دەچێت.