زانكۆی سلێمانی و مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی خولێك بۆ میدیاكاران ده‌كه‌نه‌وه
Post date: Oct 24, 2021 7:48:57 PM
كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی و ماڵپەڕی PUKmedia ی سەر بەمه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خولێكی تایبەت بە دروستنووسین و داڕشتن، بۆ میدیاكارانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌كه‌نه‌وه، كە له‌لایه‌ن به‌ڕ‌ێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (د. تریفه عومه‌ر ئه‌حمه‌د) مامۆستا له به‌شی وه‌رگێڕ‌انی كۆلێژی زمان، دەوترێتەوە.
خوله‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، واتا رۆژانی 13 و 14-11-2021 له‌ناو باڵه‌خانه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له گه‌ڕه‌كی رزگاری تازه، له‌سلێمانی ده‌بێت.