چالاکیی ژینگەیی

Post date: Jan 17, 2018 6:0:20 AM

ڕۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٢٠١٨/١/١٦ هەڵمەتێکی ناشتنی نەمام و سەوزکردن وپاککردنەوەی با خچەکانی بەردەم کۆلێژی زمان بەرێوەچوو. هەڵمەتەکە بە ئامادەبونی سەرۆک بەشی کۆلێژی زمان بەڕێز د. عبدالقادر وسەرۆکی بەشی کوردی د.کاروان عمر قادر و  بە یارمەتی هەندێک لە فەرمانبەرانی کۆلێژەکە و خوێندکارەکان ئەنجامدرا. زۆر سوپاسی نوێنەری بەشی کوردی ونوێنەری خوێندکارانی کۆلێژی زمان و سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەکەین کە دڵسۆزانە لەم هەڵمەتەدا بەشداربوون