‎پڕۆژەی بونیادنانی پێكەوەژیانی ئاشتییانە لەکۆلێژی زمان

Post date: Dec 12, 2017 5:53:50 AM

‎ئەمڕۆ (٢شەممە) ،ڕێككەوتی (١١/١٢/٢٠١٧)، كاتژمێر (١١:٠٠) لە هۆڵی (پ.د.عیزەدین موستەفا ڕەسوڵ) لە ناو كۆلێژی زمان بەشی كوردی بە هاوكاری لیژنەی ڕۆشنبیری‎ كۆلێژ و ڕێكخراوی ئۆرچارد، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری كۆلێژ و ڕێزدار یاریدەدەری ڕاگر و سەرجەم ئەو  مامۆستا بەڕێزانەی كە ئەمڕۆ وانەیان هەبوو ، پڕۆژەی بونیادنانی ئاشتی و پێكەوە ژیانی بۆ خوێندكارانی هەر چوار قۆناغی بەشی كوردی ئەنجامدا لە ڕێگەی دوو چیرۆكەوە، كە لە شێوەی دوو كورتە فیلمدا نمایش كرا و دواتر گفتوگۆ دەربارەی تەوەرەكانی كرۆكی كورتە فلیمەكان لە لایەن خوێندكارانەوە كرا.

 شایەنی تێبینییە، كە مامۆستای بەشی كوردی (م. بوشرا قادر كاكە محەممەد) ئەركی پێشكەشكاری پڕۆگرام و مامۆستای وتوێژكەری لەگەڵ خوێندكاراندا گرتە ئەستۆ، كە مایەی دەستخۆشییە و سوپاسییان دەكەین، بەمشێوەیە خوێندن ئەمڕۆ لە بەشی كوردیی زانكۆی سلێمانی هەر زمانی گوتراو و نوسراو نەبوو، بەڵكو زمانی بینراویش بوو، ‎بێگومان  ئەمە یەكەم. كاری لەو شێوەیە نییە، چونكە بەشی كوردی سێ ساڵە بە شێوەیەكی خودی و بە توانای خۆیی لە هەوڵدایە، (زمانی بینراو)Viual Language بكاتە یەكێك لە بنەماكان و هۆكارەكانی وانە خوێندن و لەم بوارەشدا هەنگاوی سەركەوتوو نراوە. ئەمە وێڕای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی تایبەت  لە سەر (ڕێزمانی بینراو لە زمانی بینراودا)و Viual Grammar in Vual Language گەشەدانی بەردەوام بەم لایەنە گرنگەی فێربوون و فێركردن لە زانكۆی سلێمانیدا.

‎لەم ڕوانگەیەوە سوپاسی مامۆستایانی بەڕێز دەكەین، كە سێ ساڵە لەخۆبوردووانە لەم بوارەدا كاردەكەن و سوپاسی خوێندكارانیش دەكەین، كە تا ڕادەیەكی باش كاردانەوەی فێركارییان بۆ ئەمجۆرە لە فێركاری هەبووە.

‎شكۆداربێت زانكۆی سلێمانی گەشاوە بێت بەشی زمانی دایك/ زمانی كوردی