لە کۆلێجی زمان ئێوارەکۆڕێک بۆ دکتۆر فەریاد فازیل بەڕێوەدەچێت

Post date: Jun 28, 2022 10:55:43 AM

ڕێکەوتی ( ٢٦ / ٦ / ٢٠٢٢)، لە کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی  ئێوارەکۆڕێک بۆ زانای ناوداری کورد دکتۆر فەریاد فازیل - دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیتووتی خوێندنی کوردی لە بەرلین بەڕێوەچووە.

جێگەی ئاماژەکردنە کۆڕەکە کە بەناونیشانی : پرسی زمانی کوردی لە ٣٢٧ ساڵی ڕابوردوودا (ئەحمەدی خانی، نالی و گۆران) ڕابوردوو و ئێستا و داهاتوو بوو، لە هۆڵی پ.د.عیزەدین مستەفا ڕەسول لە کۆلێجی زمان کاتژمێر (٥:٠٠) ی ئێوارە بەڕێوەچوو.

سەرەتای کۆڕەکە، پڕۆفیسۆر د. حەمەنوری، مامۆستای بەشی کوردی، کورتەیەکی لەسەر گرنگی کتێبەکانی دکتۆر فەریاد فازیل و خزمەتەکانی ناوبراو بە زمان و ئەدەبی کوردی باسکرد، پاشان دکتۆر فەریاد وتەی خۆی پشکەشکرد و كۆتایی کۆڕەکەش بە واژۆکردنی بەرهەمەکانی ناوبراو کۆتاییهات.