سیمیناری تایبەت بە (یەکخستنی پرۆگرامی وانەی کوردۆلۆجی لە زانکۆدا) لە کۆلێجی زمان بەڕێوەچوو

Post date: Oct 20, 2019 6:30:13 AM

ڕۆژی پێنجشەممە، بەرواری ٢٠١٩/١٠/١٧ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی لە هۆڵی پ.د. عیزەدین مستەفا ڕەسول لە کۆلێجی زمان، سیمینارێک لەلایەن لیژنەی تایبەت بە ئامادەکردنی پرۆگرامی وانەی کوردۆلۆجی لەسەر ئاستی زانکۆی سلێمانی تایبەت بە ( یەکخستنی پرۆگرامی وانەی کوردۆلۆجی لە زانکۆدا) بەڕێوەچوو.