سەردانی نوێنەری ئینستیتیوتی کورد لە ئیتاڵیا بۆ کۆلێجی زمان

Post date: Oct 14, 2019 10:36:5 AM

ڕۆژی دوشەممە، بەرواری  ٢٠١٩/١٠/١٤  نوێنەر و دامەزرینەری ئینستیتیوتی کورد لە وڵاتی ئیتاڵیا هاوشان لەگەڵ مامۆستای پسپۆڕ لە بەشی زمانە نێودەوڵەتییەکان سەردانی زانکۆی سلێمانی و بە شی کوردی کۆلێجی زمانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگری کۆلێج، سەرۆکبەشی زمانی کوردی و بڕیاردەری بەشی کوردی بە گەرمی پێشوازییان لێکراو پاش گفتوگۆیەکی چڕ و خێرا ، ڕێکەوتنی زارەکییان لەسەر جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی گرنگی ئەکادیمی لە نێوان بەشی کوردی کۆلێجی زمان و ئیستنیتیوتی ناوبراودا کرد .