کۆلێجی زمان، پیرۆزبایی خوێندن لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەكات

Post date: Dec 01, 2020 8:54:15 AM

کۆلێجی زمان، پیرۆزبایی خوێندن لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەكات

لەگەڵ تەواوبوونی کاروباری وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ۲۹/۱۱/٢٠٢٠ کۆلێجی زمان، پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کرد و لەلایەن سەرۆکایەتی بەشەکانەوە وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن، سەرجەم ئەو رێنمایی و زانیاریانەیان پێشکەشکرا، کە پێویستە دەربارەی بەش و وانەکانی خوێندن بیزانن، هەروەها خوێندکاران ئاشنا بە پروسەی بۆلۆنیا کران کە پرۆسەیەکی نوێی خوێندنی زانکۆیەو کۆی ئەو تەوەرانەیان بۆ روونکرایەوە کە تایبەتە بە جۆنێتی خوێندن بەپێی سیستمی بۆلۆنیا، هاوكات هەفتەی داهاتوو رێكەوتی 6/12/2020 بەشێوەی سیستەمی ئاوێتە دەست بەخوێندن دەكرێت.   

کۆلێجی زمان یەکێکە لە لەمێژترین کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی و خاوەنی پێنج بەشی زانستییە بە ناوەکانی بەشی زانستی کوردی، عەرەبی، ئێنگلیزی، وەرگێڕان، فارسی، بۆ ئەمساڵی خوێندن لە بەیانیان و ئێواران نزیکەی (572) لە سەرجەم بەشەکان وەرگیراون.