چالاکییەکانی یادی یۆبێلی زێڕینی زانکۆی سلێمانی لە کۆلێجی زمان

Post date: Nov 29, 2018 9:26:25 AM

ڕۆژی ٢٠١٨/١١/٢٩ لە هۆڵی پ.د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ چالاکییەکانی کۆلێجی زمان بۆ یادی یۆبێلی زێڕینی زانکۆی سلێمانی بەرێوەچوو. سەرەتای چالاکییەکان بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و پێشکەشکردنی سرودی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد. پاشان وتاری سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژی زمان خوێندرایەوەو دواتریش وتاری ڕاگری کۆلێجی زمان و وتاری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پێشکەشکران. پاشان لە دوو پانێڵدا چەندین چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگیی لە لایەن پرۆفیسۆر و مامۆستایانی کۆلێجەکەوە پێشکەشکران. دواتر بە نمایشی موزیکی و شیعر خوێندنەوە چالاکییەکانی ئەو یادە کۆتایی هات.