(گفتوگۆیەک دەربارەی وەرگێڕان) لە کۆلێجی زمان پێشکەشکرا
Post date: Mar 03, 2019 5:36:45 PM
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠١٩/٢/٢٨ کاژێر ١١ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی پ.د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ، ڕاگرایەتی کۆلێجی زمان بە هاوکاری ڕێکخراوی (کۆبیر) سێمینارێکیان بۆ ەرگێڕی بەئەزمون مامۆستا ( ئازاد بەرزنجی) سازکرد کە مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجەکە ئامادەیبوون. سیمینارەکە لە ژێر ناونیشانی ( گفتوگۆیەک دەربارەی وەرگێڕان) بوو تێیدا گفتوگۆیەکی یەک کاتژمێرو نیوی لەسەر وەرگێڕان و گیروگرفتەکانی کراو دواتریش خوێندکاران و مامۆستایان بە پەرۆشەوە بە پرسیارو سەرنجەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.