کۆمەکا مامکێت کوردی ب شێوێ سۆرانی بەراورد دگەل کورمانجی
مەتەل و بەرسڤ ووێنە
ئاسنی سهرزهق، له سه‌ر ته‌ختی ڕه‌ق، به دارێكی ڕه‌ق، ده‌كاتن له‌ق. (ته‌شی)
ئاسنی سهرزهق، له سه‌ر ته‌ختێ ڕه‌ق، به دارەكی ڕه‌ق، دکەتە له‌ق. (ته‌شی)
ئه‌و لای گڵه ئه‌و لای گڵه ناوه‌نده‌كه‌ی فێنكی دڵه. (كوپه‌ی ئاو)
ئەڤ لا گلە. ئەو لا گلە، دنیڤێدا فێنکی دلە. (پەرداغا ئاڤێ)
ئه‌ولای كه‌ڵه‌ك ئه‌و لای كه‌ڵه‌ك ناوندهكهی چه‌رخ وفه‌له‌ك. (ئەزمان)
ئەڤ لا كه‌ڵه‌ك، ئه‌و لا كه‌ڵه‌ك، دنیڤێدا چه‌رخ وفه‌له‌ك. (ئەزمان)
به به‌رخی سپیه، به شه‌كی سووره، به مه‌ڕی ڕه‌شه. (ترێ تا پێده‌گات)
به به‌رخی سپیه، ب شه‌كی سووره، ب مه‌ڕی ڕه‌شه. (گەهشتنا تری)
بهسهرسهوزم، به له‌ش ڕه‌شم، له‌ناو دڵدا سپی وگهشم، بزانه له كام به‌شم؟ (باینجان)
بسه‌ری کەسکم، به له‌ش ڕه‌شم، ل نیڤا دلی سپی وگهشم، بزانه چ به‌شم؟ ( باجان رەشک)
به هاوین و به زستان لێی ده‌ده‌ن به كۆڵه مستان. (هه‌ویر)
به هاڤین و ب زڤستان، لێ دهن ب كۆڵم ومستان. (هەڤیر)
بێ قاچ و باڵه، كه ده‌مرێ گۆشتی حه‌ڵاڵه. (ماسی)
بێ قاچ وباڵه، دەما مر گۆشتی حه‌لاله. (ماسی)
پیره مامی له ته‌لانی، تیران داوێ بێ كه‌وانی. (سیخوڕ)
پیره مامی ل ته‌لانی، تیران دهاڤیت بێ کڤانی. (سیخوڕ)
ترش ومزر وه‌ك هه‌ناری باڵای به‌رزه وه‌ك چناری له لادێ دێنن بۆ شاری.(ڕێواس)
ترش ومز وه‌ك هنارێ، بەژن بلندە وه‌ك چنارێ، ده‌ینن بۆ باژارێ.(رێڤاز)
ته‌ماشای ده‌كه‌ی كفره ده‌ستی لێده‌ده‌ی كفره. (دارا كفرێ)
سەحکێ كفره ده‌ستی لێده‌ی كفره. (دارا كفرێ)
چاڵێكم هه‌ڵكه‌نی چل گه‌زی، فاتیمه خانی تێ به‌زی، سه‌ری پڕبوو له ده‌رزی. (كه‌نگر)
دچالێدا چل گه‌زی، فاتیمه خانێ تێ به‌زی، سه‌ری پڕبو ل ده‌رزی. (كه‌نگر)
خالێ من یێ تێت ل ده‌شتێ، حهلانهكی ل پشتێ. (كیسهڵە)
خالێ من یێ دهێت ل ده‌شتێ، حهلانهكێ ل پشتێ. (كیسهڵە)
خاڵێ منی ب لنگهكێ دچیته شه‌ڕی گونده‌كێ. (ته‌ور)
خاڵێ من یێ ب لنگهكی، دچیته شه‌ڕی گونده‌كی. (داس)
خاڵی منی ئه‌سكه‌نده‌ر، حه‌فت كراسی له‌به‌ر. (هه‌نار)
خاڵی منێ ئه‌سكه‌نده‌ر، حه‌فت كراس ل به‌ر. (هنار)
دارم له داری چه‌رم له داری مله دابڕاو تۆ بێیه دیاری. (مه‌شكه)
دارم ل دارێ، چه‌رم ل دارێ، ملێت بری دبیە دیاری. (مه‌شكه)
ده‌رێی گۆشته ناوی مووه ده‌خوورێ. (كه‌پوو- لووت)
ژدەرڤە گوشتە، ژناڤدا موییە دخۆریت. (دفن)
ده‌فڕێ باڵی نییه، ده‌گریێ چاوی نییه، ده‌ناڵێ زمانی نییه. (هه‌ور)
دفریت پەر نینن، دگریت چاڤ نینن، دنالیت ئەزمان نینە. (عەور)
دوژمنه لۆ ئاگری به ته‌ن داری هه‌ڵده‌گری بهردهكیش ڕاناگری. (ده‌ریا)
دوژمنێ ئاگری، داری هەلگری، بەری راناگری. (ده‌ریا- بەحر)
ڕه‌گی هه‌یه دارنییه زۆر سپییه به‌فر نییه. (ددان)
رەقە دارنینه، زۆر سپی یه به‌فر نینه. (ددان)
زگی پڕه بێ سێبه‌ره. (چاڵی گه‌نم)
زگ پڕه، بێ سێبه‌ره. (چالا گه‌نمی)
زه‌ردی زه‌ردان، له بن به‌ردان، وه‌ك ومهردان. (دووپشك)
زهرە ژزهردان، ل بن به‌ردان، وه‌ك مه‌ردان. (دیپشک)
سپی یه مه‌لا نییه، زه‌رده حاجی نییه، سه‌وزه سه‌ید نییه. (گوڵی نێرگز)
سپی یه مه‌لا نینه، زهره حەجی نینه، کەسکە سه‌ید نینه. (نێرگزە)
سندوقی سلێمانی، له گۆڕه‌كی پانی. (داره‌بازه)
سندوقا سلێمانی، ل گۆڕه‌كی پانی. (داربەست)
سه‌گی ڕه‌ش نانی له‌سه‌گی سپی ده‌ستێنێ. (سێڵ و فه‌رشه)
سه‌یی ڕه‌ش نانی لهسیێ سپی دستینیت. (سێڵ و خانک)
سواری كه‌س نه‌به‌زاندی، لانكی كه‌س ڕانه هه‌ژاندی. (گۆڕ)
سویارێ كه‌س نه به‌زاندی، لانكا كه‌س ڕانه هه‌ژاندی. (گۆڕ)
شه‌ش په‌ڕوو دووچاوه دوژمنی ڕۆژ وههتاوه (ماسی)
شه‌ش په‌ڕ دوچاڤە، دوژمنی ڕۆژ وحهتاڤه (ماسیە)
شه‌و له بانێ، گوێ هه‌مبانێ. (باگوردان)
ب شه‌ڤێ ل بانی، گوهێ همبانی. (باگوردان)
فافۆنه كون كونه، زۆر جاران له ده‌ست ژنه. (پارژنی چایه)
فافۆنێ كون كونه، زۆر جاران له ده‌ست ژنه. (سافوک)
قازانهكا ئیپرخا بده‌ست من كه‌ت من دول دولكر کتەک ژێ نه‌كه‌ت. (هنار)
قازانهكا ئیپرخا بده‌ست من كه‌ت، من دول دولكر کتەک ژێ نه‌كه‌ت. (هنارە)
قه‌سرا سپی یه، یا بێ ده‌ری یه. (هێلك)
قه‌سرا سپی یه، یا بێ ده‌ری یه. (هێك)
قورئانا ل بن دنێ، دهێته سهردنێ، دهێته خارنێ، ناهێته خاندنێ. (كڤاركه)
قورئانا ل بنێ دنێ، دهێته سه‌ر دنێ، دهێته خارنێ، ناهێته خاندنێ. (كڤاركه)
كلكی مقهسه، سه‌ری ماره، زكی به‌رخه، پشتی كاره. (په‌ڕه‌سێلكه)
کوری مقهسه، سه‌ر ماره، زك به‌رخه، پشت كاره. (حاجی رەشک)
كه‌ری مردوو باری زیندوو. (لانك ومنداڵ)
کەرێ مری یە، بار زیندی یە. (لاندك وبچیک)
كه‌له‌خ له دارۆكێ، ناوه‌ند له چهرمۆكێ، تلیل له زریزۆكێ. (ده‌ف)
کەلخ ژداروکێ، نیڤەک ژچەرمۆکی، تبل ل زریزۆكێ. (دەف)
له باخان سه‌وزه، له بازاڕ ڕه‌شه، له ماڵان سووره. (ده‌رمان چا)
له باخان کەسکە، ل بازاڕان ره‌شه، ل ماڵان سوره. (توڤچا)
له حوشتری بڵند تره، له شه‌كری شیرینتره، له كونجی ورد تره. (دارتوو)
ژحێشترێ بڵندتره، ژشهكری شرینتره، ژكونجی هویرتره. (دارا تویێ)
ههپله مچه ههپله مچه، هه‌زار مێردهكات ههركچه. (پاره)
ههپله مچه ههپله مچه، هزار مێرا دکەت ههركچه. (پاره)
هه‌تا شان ومهتا شان، جێگای ههژاروپاشان. (لاندك)
حەتا شان ومەتا شان، جهێ هەژار وپاشان. (لاندك)
هه‌شت لاقی دووسه‌ره، به پێنج پیت ناوی به‌ره. (قڕژاڵ)
هه‌شت لاق دو سه‌ره، ب پێنج پیا ناڤ به‌ره. (کێڤژالە)
ههلۆترومهلۆتری، سێنگ سپی گاكۆترێ له هه‌موو زه‌ویان ده‌گۆترێ. (داس)
ههلۆترومهلۆتری، سێنگ سپی گا كۆترێ، له هه‌می زه‌ڤیان ده‌گۆترێ. (داس)
هێری هێری، له بن ده‌ستی بێری. (بزن)
هێری هێری، ل بن ده‌ستی بێری. (بزن)
یه‌ك سه‌ری هه‌یه و هه‌زار پێ. (گێسك)
یێ ئێک سەرە، هزار پێ ل دەرە. (گێسكێ مالینێ)
کومەلیک مەتەلی کوردی ب ماناکا نوی یەوە
ئاسنی سهرزهق، له سه‌ر ته‌ختی ڕه‌ق، به دارێكی ڕه‌ق، ده‌كاتن له‌ق. (ته‌شی)
ئه‌و ڕووباره‌ی ئاوی تێدا نییه ده‌كه‌وێته كوێ؟ (سه‌رنه‌خشه- خەریتە)
ئه‌و لای گڵه ئه‌و لای گڵه ناوه‌نده‌كه‌ی فێنكی دڵه. (كوپه‌ی ئاو- پەرداغا ئاڤێ)
ئه‌ولای كه‌ڵه‌ك ئه‌و لای كه‌ڵه‌ك ناوندهكهی چه‌رخ وفه‌له‌ك. (ئەزمان)
ئه‌وه چی یه هه‌ڵی ده‌گری و هه‌ڵت ده‌گرێ؟ (پێڵاو- پێلاڤ)
بشمری لێت نابیته‌وه. (ناوه- ناڤە)
بلورمه له ئێسكان چه‌رمه. (كیسه‌ڵ- کیسەلە)
به به‌رخی سپیه، به شه‌كی سووره، به مه‌ڕی ڕه‌شه. (ترێ تا پێده‌گات- گەهشتنا تری)
بهسهرسهوزم، به له‌ش ڕه‌شم له‌ناو دڵدا سپی وگهشم، بزانه له كام به‌شم؟(باینجان- باجانرەشک)
به هاوین و به زستان لێی ده‌ده‌ن به كۆڵه مستان. (هه‌ویر- هەڤیر)
به‌باب ده‌گاته‌وه یه‌ك، به داك ناگاته‌وه یه‌ك. (لێوی مرۆڤ- لێڤ)
به‌رخی دڕی، ده‌سته كۆڵه‌ی سارد وسڕی. (زستان- زڤستان)
به‌ئه‌مری خودا بهئهقلی به‌نده، بنچكه له‌سه‌ر بنچكه به‌نده.(ههوجاڕوگاجووت-هنجاروگایێ جوت)
بۆره وه‌ك ماری بۆقه پێت نارێم. (بۆق)
بێ قاچ و باڵه كه ده‌مرێ گۆشتی حه‌ڵاڵه. (ماسی)
په‌نجه‌ت له‌چاوی ڕابكه‌ی ده‌وی ده‌كاته‌وه. (مقه‌س)
پیره مامی له ته‌لانی، تیران داوێ بێ كه‌وانی. (سیخوڕ)
پێستی له‌ناوه گۆشتی له ده‌ره. (سیقهدۆره)
تالێی ده‌بڕی گه‌وره ده‌بی، تا تێی ده‌كه‌ی بچووك ده‌بی. (چاڵ)
تاج له‌سه‌ره پاشا نییه، كاتمان پێ ده‌ڵێ سه‌عات نییه. (كه‌ڵه‌شێر- دیکل)
تاقه سوارێ دای له دیوارێ بوو بهههزارێ. (هه‌نار- هنار)
تالێ زیاد بێت كه‌م ده‌بێت. (ته‌مه‌ن- ژی- عەمر)
ترش ومزر وه‌ك هه‌ناری باڵای به‌رزه وه‌ك چناری له لادێ دێنن بۆ شاری.(ڕێواس- رێڤاز)
ته‌ماشای ده‌كه‌ی كفره ده‌ستی لێده‌ده‌ی كفره. (دارا كفرێ)
چاڵێكم هه‌ڵكه‌نی چل گه‌زی، فاتیمه خانی تێ به‌زی، سه‌ری پڕبوو له ده‌رزی. (كه‌نگر)
چل ناڵ، چل بزمار، چلۆكهی سه‌دهه‌زار. (پشته‌سه‌ر)
خالێ من یێ تێت ل ده‌شتێ، حهلانهكی ل پشتێ. (كیسهڵە)
خاڵێ منی ب لنگهكێ دچیته شه‌ڕی گونده‌كێ. (ته‌ور، داس)
خاڵی منی ئه‌سكه‌نده‌ر، حه‌فت كراسی له‌به‌ر. (هه‌نار)
خوشكی پلكته پلكت نییه. (دایك)
دارم له داری چه‌رم له داری مله دابڕاو تۆ بێیه دیاری. (مه‌شكه)
ده‌ڕوات پێی نییه جێی پێیشی دیاره. (ته‌زره- تەرگە)
ده‌رێی گۆشته ناوی مووه ده‌خوورێ. (كه‌پوو- لووت - دفن)
ده‌ستت له ناو ورگی یه‌تی ورگت به ورگی وهناوه. (ته‌ندوور- تەنیر)
ده‌فڕێ باڵی نییه، ده‌گریێ چاوی نییه، ده‌ناڵێ زمانی نییه. (هه‌ور- عەور)
دهلهزگ دووانن. (په‌نجه‌و گوانی ئاژه‌ڵ)
دوازده گندۆره‌ی ساڵ یه‌ك حه‌رامه و یازده‌ی حه‌لاڵ. (مانگی ڕه‌مه‌زان)
دوژمنه لۆ ئاگری به ته‌ن داری هه‌ڵده‌گری بهردهكیش ڕاناگری. (ده‌ریا)
دووانزه پاشا و سێ پاسه‌وان. (كاتژمێر)
ڕه‌شه وه‌ك دێوی، خواردنی له كێوی؟ (سۆبه‌ی داری)
ڕه‌گی هه‌یه دارنییه زۆر سپییه به‌فر نییه. (ددان)
زگی پڕه بێ سێبه‌ره. (چاڵی گه‌نم)
زه‌ردی زه‌ردان، له بن به‌ردان، وه‌ك ومهردان. (دووپشك- دیپشک)
زۆرت خۆشده‌وێ به‌ڵام نایدوێنی ئه‌گه‌ر بیدوێنی خهلًك به شێتت ده‌زانن.(خۆت)
سپی یه مه‌لا نییه، زه‌رده حاجی نییه، سه‌وزه سه‌ید نییه. (گوڵی نێرگز)
سندوقی سلێمانی، له گۆڕه‌كی پانی. (داره‌بازه- داردەست)
سهربانێكهو بن بانێكه، چوار مه‌ڕ وشوانێكه. (ده‌ست و په‌نجه)
سه‌رجلی بن جلی، خوری ئه‌گه‌ر هه‌ڵی بێنی له پیرێژنه بۆری. (كڵاش)
سه‌ری تاش و بنی تاش، مام ئۆمه‌ری كلك جاش. (مراك)
سه‌ری لۆ تو وبنی لۆ كه‌رێ. (ده‌غڵ)
سه‌گی ڕه‌ش نانی له‌سه‌گی سپی ده‌ستێنێ. (سێڵ و فه‌رشه)
سواری كه‌س نه‌به‌زاندی، لانكی كه‌س ڕانه هه‌ژاندی. (گۆڕ)
سوره باوێ چوونه ڕاوێ كه‌وتنه داوێ. (ته‌ڵه‌ی مشك)
سێ چیا ئه‌و به‌ره دێوی ڕه‌شی له سه‌ره. (سێڵی نانكردن- سێلا نانی)
سێ له هه‌فته، یه‌ك له مانگ، هیچ نییه له ساڵ. (نوقته- خاڵ)
شتێكم هه‌یه له‌م شتانه وا له بوخچه‌ی سوڵتانه خوا نه‌بێت كه‌س نایزانێ. (منداڵ له زكی دایكی)
شتێكه هه‌ر له كاره، شه‌و و ڕۆژ ده‌كا به ژماره، له بازاڕ ده‌یكڕن به پاره. (كاتژمێر- سەعەت)
شه‌ش په‌ڕوو دووچاوه دوژمنی ڕۆژ وههتاوه (ماسی)
شه‌لی قوولی بێ مووه، قڕقڕهی له دووه. (بۆق )
شه‌و له بانێ، گوێ هه‌مبانێ. (باگوردان)
فافۆنه كون كونه، زۆر جاران له ده‌ست ژنه. (پارژنی چایه)
فڕنی فڕناوی، شیشی تێڕاكه تهبیعاتت ده‌چێته ماستاوی. (كه‌باب)
قازانهكا ئیپرخا بده‌ست من كه‌ت من دول دولكر کتەک ژێ نه‌كه‌ت. (هنار)
قه‌ڕاسه پسا خوێن ڕژا. (شووتی)
قه‌سرا سپی یه، یا بێ ده‌ری یه. (هێلك)
قورئانا ل بن دنێ، دهێته سهردنێ، دهێته خارنێ، ناهێته خاندنێ. (كڤاركه)
كاسه شكاوه، وا به هه‌واوه، به فه‌رمانی خوا ڕاوه‌ستاوه. (گوێی مرۆڤ- گوهە)
كلكی مقهسه سه‌ری ماره زكی به‌رخه پشتی كاره. (په‌ڕه‌سێلكه- حاجی رەشک)
كه نخونی ده‌كه‌یه‌وه پڕه كه ڕووی له ئاسمان ده‌كه‌یت به‌تاڵه. (كڵاو- کولاڤ)
كه‌ری مردوو باری زیندوو. (لانك ومنداڵ)
كه‌له‌خ له دارۆكێ، ناوه‌ند له چهرمۆكێ، تلیل له زریزۆكێ. (ده‌ف)
كهڵهوهژی گیانكێشانی، دۆست ودوژمنی نازانی. (تفه‌نگ- تڤەنگ)
كونه گا ده‌له‌ری نۆمهت ڕوح له به‌ر نییه ڕوح له به‌ر سواریه‌تی.(ناڵی گوێ درێژ)
كێ به‌یه‌ك چاو سه‌یری دۆست و دوژمنه‌كانی ده‌كات. (ئه‌و كه‌سه‌ی چاوێكی كوێر بێت)
گلۆره بایه، تێم هه‌ڵدایه، قه‌ت نه‌بڕایه. (ڕێ)
گوڵێك له باخان ده‌ركه‌وت، ههرنهفهری سی به‌ركه‌وت..؟ (مانگی ڕه‌مه‌زان)
گوێی هه‌یه و نابیستێ. (جه‌ڕه‌ی ئاو)
له باخان سه‌وزه، له بازاڕ ڕه‌شه، له ماڵان سووره. (ده‌رمان چا- توڤچا)
له حوشتری بڵند تره، له شه‌كری شیرینتره، له كونجی ورد تره. (دارتوو- دارا تویێ)
لێره هه‌تا شام، له ترێ وتهعام، ماڵ به ماڵ خۆی حه‌رام. (كچ)
ماری تۆپیو له دوو كونه‌وه، سه‌ر ده‌ردێنێ بهبهژنهوه. (دۆخین و نیفۆ)
مامهكم هه‌یه له ده‌شتێ، كه‌چه سێرهكی له‌پشتێ. (كیسهڵە)
مامه‌كه‌م هه‌یه هێری هێری، گردهك نه‌بێ هه‌مووی دهكێری. (چاو-چاڤ)
منداڵێك له زگی داكی دێته‌وه، ده‌رێ پشتی باوكی ده‌خورێنی.(شقارته- شخارتە)
مه‌ڕی ده‌رده‌كه‌م، حه‌وشی ده‌دۆشم. (هه‌نگوین- هنگڤین)
مه‌ڕی ماڵان، له به‌ری داڵان، نه ده‌فرۆشرێ نهدهدۆشرێ. (مێرووله- مێری)
ههپلهمچه ههپلهمچه هه‌زار مێردهكات ههركچه. (پاره)
هه‌تا شان ومهتا شان، جێگای ههژاروپاشان. (لاندك)
هه‌را وهه‌را وقنگ له قوڕاو، كهپنهك له‌شان نوقڵه له‌ناو.(چه‌ڵتووك- برنجە)
هه‌شت لاقی دووسه‌ره، به پێنج پیت ناوی به‌ره. (قڕژاڵ- کێڤژال)
هه‌شت هه‌نگاوه، ناوی داره چواری چاوه، پشتی پیاوه. (جووتكردن به‌گا)
ههلۆتر ومهلۆتری، سێنگ سپی گاكۆترێ له هه‌موو زه‌ویان ده‌گۆترێ. (داس)
هه‌موو شتێك ده‌خواته‌وه ئاو نه‌بێ ئاو بخواته‌وه ده‌مرێ. (ئاگر)
هه‌موومان ده‌یبینین ته‌نها خوای گه‌وره نایبینی. (خه‌ون)
هێری هێری، له بن ده‌ستی بێری. (بزن)
یه‌ك سه‌ری هه‌یه و هه‌زار پێ. (گێسك)
١٣-٣- ٢٠٢١ – دهوک – ئەحمەد عەلی