کۆلێژی پەروەردە
Post date: Feb 18, 2022 4:5:37 PM
نووسینی: د.مسته‌فا ڕه‌زا مسته‌فا، مامۆستا له به‌شی زمانی كوردیی – زانكۆی چه‌رموو
زنجیره‌ی (2)
ساڵانه و له ڕێكه‌وتی (21/2)دا، له زۆربه‌ی وڵاتان و هه‌رێمه جیاوازه‌كان، به بۆنه‌ی ڕۆژی (نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایك – International Mother Language)ه‌وه، چالاكیی و بۆنه‌ی زانستیی و ڕۆشنبیریی و فه‌رهه‌نگیی، له‌لایه‌ن داموده‌زگا و ڕێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان و دامه‌زراوه ڕۆشنبیریی و كه‌لتورییه‌كانه‌وه ڕێكده‌خرێت و ئه‌م بۆنه و یاده به‌رزڕاده‌گیرێت، هه‌ڵبه‌ت ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌رێمی كوردستاندا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به تایبه‌ت به‌شه كوردییه‌كانی زانكۆكان و ڕاگه‌یاندنه‌كان و ده‌زگا ڕۆشنبیرییه‌كان، چالاكیی هه‌مه‌جۆریی زانستی‌یان بۆ ئه‌م ڕۆژه له نموونه‌ی ڕێكخستنی سیمینار و پانێڵ و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنیی و چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانییان هه‌یه.
هه‌ربۆیه به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایكه‌وه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه، بڕیارماندا ئه‌م زنجیره‌یه تایبه‌ت بكه‌ین، به قسه‌كردن له باره‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه، كه هه‌وڵده‌ده‌ین هۆكاری دیاریكردنی ئه‌و ڕێكه‌وته و پوخته‌یه‌كی مێژوویی و هاوكات ئامانج له دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ زمانی دایك و چه‌مكی زمانی دایك و گرنگی زمانی دایك به كورتی و پوختی بخه‌ینه‌ڕوو.
ڕۆژى ٢١ى شوباتى هەموو ساڵێک ڕۆژى جیهانیی زمانیی دایکە، دیاریکردنى ئەم ڕۆژەش بە ڕۆژی زمانی دایک, لەلایەن ڕێکخراوی زانست و کەلتوریی نەتەوەیەکگرتووەکان (یونسکۆ)وە، لەساڵى ١٩٩٩ز، دەگەڕێتەوە بۆ پێشنیازی وڵاتى بەنگلادیش، دیارە ئەمەش پشت بەستە بە ڕووداوێکى مێژوویی، کە دەگەڕێتەوە بۆ په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، پاشئه‌وه‌ی كه له ساڵى ١٩٤٧,پاكستان به‌هۆی ئایین جیاییه‌وه له هیندستان جیابووه‌وه، له ساڵی 1948دا له ڕێگه‌ی یاسایه‌كی زمانییه‌وه بڕیاری به‌كارهێنانی زمانی (ئۆردو)ی له سه‌رجه‌م بواره فه‌رمییه‌كاندا دا، ئه‌م بڕیاره‌ش ناڕه‌زایی (به‌نگالی) زمانه‌كانی لێكهوتهوه و ئه‌وه‌بوو له 21ی شوباتی 1952 خوێندكارانی زانكۆی (ده‌ككا) و ڕێكخراوه‌كان مانگرتن و خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد، له ئه‌نجامدا چوار خوێندكار بوونه قوربانیی، هه‌ربۆیه چوار ساڵ دواتر و له ساڵی 1956 حكومه‌تی پاكستان ناچاربوو، دان به مافی زمانیی بهنگالهكاندا بنێ،پاش ئه‌م ڕووداوانه و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی له ساڵی 1971، له‌لایه‌ن بهنگالییهكانهوه و دامه‌زراندنی وڵاتی (به‌نگلادیش), ساڵانه و له یادی خه‌باتی زمانیی و به‌ده‌ستهێنانی مافی زمانییدا، به‌نگالییه‌كان له 21ی شوباتدا، یادی ئه‌و ڕووداوه‌یان ده‌كرده‌وه، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه و له‌سه‌ر داوا و پێشنیازی به‌نگلادیش و ڕێزگرتن لەو قوربانیيانە و پاراستنى مافى خوێندن و قسەکردن بە زمانی دایک و هێشتنەوەى فرەیی زمانیی، ئەم ڕۆژە بووە ڕۆژى جیهانیی زمانی دایک و ئێستا لە زۆربەى وڵاتەکاندا یادیدەکرێتەوە و سیمینار و بۆنەى تایبەتى بۆ ڕێکدەخرێت.
دیاره، دیاریكردنی ئه‌م ڕۆژه‌ش به ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایك، بۆ ڕێكخراوی په‌روه‌رده و زانست و ڕۆشنبیریی (یونسكۆ)ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 1999دا به بڕیاری ژماره (3530 C/DR)، ڕۆژی (21/2)ی هه‌موو ساڵێكی به ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایك دیاریكرد، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به هه‌نگاوێكی گرنگی مێژوویی هه‌ژمارده‌كرێت، له پێناوی پاراستنی زمان و كه‌لتور و ڕۆشنبیریی گه‌لانی ژێرده‌سته و هێشتنه‌وه‌ی فره‌یی زمانیی و ڕه‌گه‌زیی و ...هتد، هاوكات ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ زیاتر ده‌سته‌به‌ركردنی مافی كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زیی و ئاینییه‌كان له ڕووی كه‌لتوریی و ڕۆشنبیرییه‌وه، كه زمانیش یه‌كێكه له ڕه‌گه‌زه گرنگه‌كانی پێكهاته‌ی كه‌لتوریی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بۆیه له سه‌رجه‌م ڕێككه‌وتننامه و جاڕنامه جیهانییه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستن و پێدانی مافی خوێندن و قسه‌كردن و به‌كارهێنانی زمانی دایك له بوار و كایه جیاوازه‌كانی ژیاندا كراوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌م ڕووه‌وه له مانگی ئایاری 2007دا بڕیاری ژماره (61/266/A/RES)، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچوو، كه تێیدا داوا له ده‌وڵه‌تان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات و هانیانده‌دات بۆ پاراستن و ڕێزگرتنی هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی، كه له‌لایه‌ن گه‌لانی جیاوازه‌وه به‌كارده‌هێنرێن.
كه‌واته ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مرۆڤدۆستان و چالاكانی بواری ڕۆشنبیریی و كه‌لتوریی، به‌رده‌وام جه‌خت له پاراستن و پارێزگاریكردنی زمانه جیاوازه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و زمانانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون و توانه‌وه و مردنیان له‌سه‌ره، چونكه وه‌ك ئاشكرایه زمانی جیاواز ده‌ربڕی ڕۆشنبیریی و بیركردنه‌وه و كه‌لتوریی جیاوازه و دروستكه‌ری فره‌یی و ده‌ربڕی دونیابینیی و كهسێتییی ئاخێوهرانییهتی و به له‌ناوچوون و كۆتاییهاتنی زمانێك، ئه‌وا كه‌لتور و ڕۆشنبیریی و دونیابینیی ئه‌و گروپه كۆتایی پێدێت، هه‌ربۆیه ئامانج له دیاریكردن و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه ڕێکخراوى یونیسکۆى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، زمان بە یەکێک لەو ئامرازانە دەزانێت، کە هۆکارە بۆ پارێزگاریى و گەشەسەندنى کەلتورى گەلان و بەو قاپە دەیچوێنێ، کە پاشماوە و ڕابوردووى گەلان و دابونەریت و هەڵسوکەوت و پێشاندەرى ناسنامەی گەلانى تێدا پێشکەشدەکرێ، بۆ چەند ئامانجێکیش یادى ئەو ڕۆژەى دیاریکردووە لەوانە:
* دەرخستنى گرنگى جۆراوجۆریی زمانیی لە سەردەمێکدا، کە (جیهانگیریی – Globalization)، باڵى بەسەر زۆربەى کایە جیاوازەکانى ژیاندا کێشاوە.
* پارێزگارییکردن لە بنەما نەتەوەییەکانى گەلانى سەر ڕووى زەوى لەناو ئەو بنەمایانەشدا زمان.
* برەودان بە فرەیی زمان و کەلتور – فەرهەنگ و ڕۆشنبیرییە جیاوازەکان، بێگومان ئەمەش لە پێناوى هێشتنەوەى (پلورالیزم – فرەیی) و هێشتنەوى ئاڵوواڵایی ژیان و گرنگیدان بە گیانى هاوکاریی و پێکەوەژیان و یەکترقەبوڵکردن، چونکە گومان لەوەدا نییە، کە ژیان بە بوونى ڕەنگە جیاوازەکانەوە جوانترە، نەک یەک ڕەنگیی و یەکزمانیی و...هتد.
* ئاسانکاریى و کارى هاوبەش لەنێوان کۆمەڵگه‌کان، بۆ دیالۆگ و لێکگەیشتن و دەرخستن و ئاشکراکردنى زانیاریى و دەربڕین و ڕۆشنبیریى گەلان.
سه‌باره‌ت به چه‌مكی زمانی دایك قسه‌ی زۆری له باره‌وه كراوه، بۆ نموونه (نی‌ك.س. ئیڵس، 1999: 33) ده‌ڵێت: (پێڕه‌وێكی ژیریی ئاڵۆزه و ئامێری گوزارشتكردن و بیركردنه‌وه‌یه)، یاخود ( كرده‌یه‌كه، ڕووكارێكی كارای چالاكیی مرۆییه، شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی په‌یوه‌ندیگرتن و پێڕاگه‌یاندن بۆ ڕێكخستن و به پرۆسهكردن و گواستنه‌وه‌ی زانیاریی به‌كارده‌هێنرێت، وردتر زمانی دایك وه‌رگرتنی كۆزانیارییه، ئه‌ویش به كرده‌كانی (درككردن، ئاگایی، ئه‌زموون، به‌رجه‌سته‌كردن، ...هتد ده‌بێت) (موسی ڕه‌شید حتامله،1427: 85)[1].
كه‌واته زمانی دایك ئه‌و زمانه‌یه، كه مناڵ هه‌ر له قۆناغه‌كانی پێش چوونه خوێندنگه و له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نه‌وه تا ته‌مه‌نی 5 ساڵیی ده‌ستده‌كات به وه‌رگرتن و فێربوونی وشه و كه‌ره‌سته زمانییه‌كانی ده‌وروبه‌ری بازنه‌ی یه‌كه‌می ژیانی، كه (خێزان)ه و له‌سه‌ر ئه‌و زمانه بهكارهێنراوهی ده‌وروبه‌ری زمانی ده‌پژێت و هه‌نگاو به هه‌نگاو، تا ته‌مه‌نی 10 ساڵیی ده‌خه‌مڵێت و فراژوودهبێت و ورده ورده گه‌شه‌ده‌كات، واته مناڵ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له ڕێگه‌ی درككردنه‌وه پاشان به ئاگاییه‌وه، ئه‌زموونه جیاوازه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و نه‌خشی زمانه‌كه‌ی و ده‌زگای وه‌رگرتنی زمانه‌كه‌ی كه هه‌یه‌تی و خوابهخشه، له‌سه‌ر زمانی خێزان و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی (ده‌ناسێنێت – تعریف)ی ده‌كات و هه‌وڵده‌دات به‌رجه‌سته‌ی زمانه وه‌رگیراوه تهعریفكراوهكه بكات و له ڕێگه‌ی ئه‌و زمانه‌وه پێداوستییه‌كانی وه‌ك تاكێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی پڕبكاته‌وه و زمانه‌كه‌ی بكاته كه‌ناڵ و وه‌سیله‌ی خۆگرێدان و خۆپهیوهستكردن و بوونه ئه‌ندامێكی ئه‌و كۆمه‌ڵه، كه‌واته زمان ته‌نها وه‌سیله‌ی په‌یوه‌ندیگرتن و گواستنه‌وه‌ی بیروڕا و دروستكردنی په‌یوه‌ندی نییه، به‌ڵكو زمان فاكته‌ری سه‌ره‌كی ناسنامه‌ی تاكه بۆ ئه‌ندامبوون له كۆمه‌ڵێكی دیاریكراودا و خۆپێناسهكردن و تێگه‌یشتن له ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگه و دونیابینیی و ڕۆشنبیرێتیی ئه‌و كۆمه‌ڵه و خۆبهیانكردن و بیركردنه‌وه و هزرین و سه‌رجه‌م چالاكییه كه‌لتوریی و ڕۆشنبیرییه‌كانی تر، هه‌ر له ڕێگه‌ی زمانه‌وه ده‌كرێن.
گرنگی زمانی دایك له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه مرۆڤ نامۆ نابێت به خۆی و زمانه‌كه‌ی ده‌بێته به‌سته‌ر و خاڵی هاوبه‌شی نێوان خۆی و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی و ده‌بێته شوناسی تاك، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه زمانه‌وانان و زانایانی كۆزمانهوانیی و ده‌رونناسیی زمانه‌وانیی، جه‌ختیان له گرنگی زمانی دایك كردووه‌ته‌وه، كه وا له تاك و ئاخێوه‌ر ده‌كات له ڕووی ده‌رونیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه‌سێتییه‌كی به‌هێزی هه‌بێت و باوه‌ڕی به خۆی هه‌بێت، هاوكات له ڕووی په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه گرنگیدان به زمانی دایك و خوێندن به زمانی دایك، مرۆڤ زووتر فێرده‌بێت و له‌ڕووی زیره‌كیی و هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ بارودۆخه جیاوازه‌كانی ژیانیدا سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه مرۆڤ زۆر ئاسانتر ده‌توانێت وه‌ڵامگۆ و ده‌ربڕی پاڵنه‌ره ناوه‌كیی و هه‌سته‌كییه‌كانی بێت و بتوانێت به ئاسانترین شێوه گوزارشت له خۆ و ده‌وروبه‌ر و هه‌ست و ناخی خۆی بكات و هه‌ڵچوونه ده‌رونییه‌كانی و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی ده‌رببڕێت، له هه‌مووشی گرنگتر زمانی دایك پارێزه‌ری فره‌یی كه‌لتوریی و ڕۆشنبیرییه و هۆكارێكه بۆ جوانتركردنی ژیان و هێشتنه‌وه‌ی جۆراوجۆرێتیی و دونیابینییه جیاوازه‌كانی مرۆڤه جیاوازه‌كان و ڕێگره له‌به‌رده‌م بوونه ئه‌وی تر و خۆتوانهوه له‌وی تردا، هاوكات فاكته‌رێكه، كه هه‌ستی شانازییكردن به خۆ و تایبه‌تمه‌ندییه خۆییهكانت له‌لا زیندو ڕاده‌گرێت و ڕێگه‌ی خۆبه‌كه‌مزانین و خودناپهسهندیت لێده‌گرێت، كه ئه‌مه‌ش له كۆتاییدا هه‌ستی باوه‌ڕكردن به‌خۆ و توانا و لێهاتووییه‌كانی خۆتت له‌لا ده‌بوژێنێته‌وه و وات لێده‌كات، كه پارێزگاریی له خۆت و سیماكانت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانت و ڕه‌گه‌زه‌كانی پێكهێنه‌ری شوناسی خۆت بكه‌یت.
[1] له (شیلان عومه‌ر حسێن، 2021: 282- زانستی زمانی كاره‌كیی)ه‌وه وه‌رگیراوه.