کۆلێژی پەروەردە
Post date: Apr 30, 2019 8:56:43 PM
سەرلەبەیانی ڕۆژی ٣٠ / ٤ / ٢٠١٩ سێ شەممە لەلایەن بەڕێز دکتۆر (شێرزاد سەیفی) مامۆستا لە بەشی دەرونناسی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە سیمینارێکی پێشکەش بە خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی تایبەت لە کۆلێژمان کرد لەبارەی چۆنیەتی کارکردن وەک ڕاهێنەری خێزانی و چۆنیەتی ڕووبەڕووبونەوەی کێشەکانی خێزان و چارەسەرکردنی هەروەها چۆن بتوانن وەک ڕاهێنەرێک لە سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری خێزانی کاربکەن،،وە لەهەمان کاتدا لەلایەن بەڕێز دکتۆر (احمد ئامانی) مامۆستا لە بەشی دەرونناسی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە سیمینارێکی پێشکەش بە خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی پەروەردەو دەرونناسی لەزانکۆکەمان کرا لە بارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی توشبوو مادەهۆشبەرەکان چۆنیەتی ئامادەکردن و ڕاهێنانەوەیان بۆ نێو خێزان و کۆمەڵگە....