کۆلێژی پەروەردە
Post date: Feb 25, 2022 2:4:49 PM
نووسینی: د.مسته‌فا ڕه‌زا مسته‌فا، مامۆستا له به‌شی زمانی كوردیی – زانكۆی چه‌رموو
زنجیره‌ی (3)
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌مكی سیاسه‌تی زمانیی، ناكرێت (پلانی زمانیی – Language Planning)، فه‌رامۆشبكه‌ین، چونكه ئه‌م دوو چه‌مكه پێكه‌وه په‌یوه‌ستن و ته‌واوكه‌ری یه‌كن، هه‌ربۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی زمانییدا، له باره‌ی پلانی زمانییشه‌وه ده‌نووسین، هۆكاری ته‌رخانكردنی ئه‌م زنجیره‌یه‌ش بۆ (سیاسه‌ت و پلانی زمانیی) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخی ئێستای زمانی كوردیی، چونكه پێمانوایه له‌م قۆناغه‌دا بۆئه‌وه‌ی زمانه‌كه‌مان له هه‌ژموونی زمانه بێگانه‌كان و ده‌ستباڵایی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی و جیهانگیریی بپارێزین، هاوكات بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی زانستیی، بۆ گه‌شه‌پێدان و بژاركردن و ڕاژه‌كردنی زمانی كوردیی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م زمانه‌كه‌مان له‌م قۆناغه‌دا، به باوه‌ڕی ئێمه سیاسه‌تی زمانیی و ڕه‌نگڕێژكردنی پلانێكی وردی زمانیی، كاری له پێشینه و گرنگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه، به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن – حكومه‌ت، چونكه ئه‌وه حكومه‌ته ڕه‌نگڕێژ و نه‌خشی سیاسه‌تی زمانیی ده‌كات و ڕێكاره‌كانی ئیداره‌دانی ئارێشه‌كانی زمان دیاریده‌كات و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی له‌مپه‌ر و كۆسپه‌كانی به‌رده‌م زمانه‌كه ده‌دات، هه‌ر له‌م ڕووه‌وه، زمانه‌وانی زانستی زمانی كۆمه‌ڵایه‌تی (پیته‌ر ترادگیل،2021: 182)، ده‌ڵێت: (( ئه‌و چالاكییانه‌ی كه حكومه‌ته‌كان سه‌باره‌ت به زمان ده‌یكه‌ن ده‌كرێت وه‌ك هه‌وڵدان بۆ پلانداڕشتنی زمانیی نێوزهدبكرێن))، دیاره گرتنه‌به‌ری ئه‌و سیاسه‌ته زمانییه‌ش له دایكبووی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه و بیری نه‌ته‌وه‌گه‌رییه له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا، چونكه به هاتنه‌ئارای ڕه‌وشێكی نوێ له دوای یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانیی و دروستكردن و دامه‌زراندنی چه‌ندین كیان و ده‌وڵه‌تی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه و لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی بچووكی نه‌ته‌وه‌یی وایكرد، كه ئه‌و وڵاته تازه لهدایكبووانه له هه‌وڵی بووژانه‌وه و گرنگیدان به كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیریی خۆیاندا بن، بێگومان یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ش زمانه، بۆیه كاركردن و داڕشتنی سیاسه‌تێكی زمانیی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی زمانی ستاندارد و چاره‌سه‌ركردنی فره‌زمانیی و دانانی پلانێكی ورد بۆ كێشه‌ی زمانی فه‌رمیی و كارگێڕیی و په‌روه‌رده، هۆكاری له دایكبوونی سیاسه‌تی زمانیی و پلانی زمانیی بوون، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه (لویس جان كاڵڤێ،2012: 154)، ده‌نووسێت: (( سیاسه‌تی زمانیی ده‌توانێت ده‌ست له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زمانه‌كان له ڕه‌وشه‌كانی فرهزمانییدا وه‌ربدات، كاتێك وا پێویستده‌كات زمانێكی نیشتمانیی له‌نێوان چه‌ند زمانێكدا هه‌ڵببژێردرێت، یان فره‌زمانیی له ناوچه‌یه‌ك چالاكبكرێت، یا زمانه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن و ڕاگه‌یاندن هه‌ڵبژێردرێن....))، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جاری وا هه‌بووه داڕشتنی سیاسه‌تی زمانیی ئاڕاسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی وه‌رگرتووه و له پێناوی شهنوكهوكردن و ڕاژه‌كردن و دیاریكردنی پله‌ی زارێكدا نه‌بووه، تا وه‌ك زمانی فه‌رمیی دهكاربێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه سیاسه‌تی زمانیی بۆ دژایه‌تیكردنی زمانێك و وهسهرخستن و خزمه‌تكردنی زمانێكی دیكه بووه، واته به مه‌به‌سته‌وه داڕشتنی پلانی زمانیی بۆ پشتگوێخستن و ڕێگرییلێكردن و توانه‌وه و كوشتنی زمانێكی دیاریكراو وه‌ڕێخراوه، بۆ نموونه وه‌ك ڕه‌وشی زمانی كوردیی له توركیا و ئێران و سوریا و كه‌متریش عێراقی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی، كه له سێ وڵاتی یه‌كه‌میاندا به هه‌موو توانایه‌كی سه‌ربازیی و یاسایی و دارایی و ڕۆشنبیرییه‌وه هه‌وڵی چه‌پاندن و قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردیی دراوه و به یاسا و دادگا و پۆلیس ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه بوونه‌ته‌وه، كه زمانی دایك – زمانی كوردی‌یان به‌كارهێناوه.
سه‌باره‌ت به پلانی زمانیی، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م چه‌مكه له لایه‌ن (هۆگن)ه‌وه له ساڵی 1959 به‌كارهاتووه، كه له وتارێكیدا له باره‌ی ڕه‌وشیی زمانیی له وڵاتی نه‌رویج خستوویه‌تییه‌ڕوو، هاوكات چه‌مكی سیاسه‌تی زمانییش له ساڵی 1970دا له‌لایه‌ن فیشمانهوه به‌كارهاتووه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م دوو چه‌مكه، كه له چوارچێوه‌ی زانستی زمانی كاره‌كیی و به تایبه‌ت له بواری زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا كاریان له‌سه‌ر كراوه، له ڕه‌وش و بارودۆخه جیاوازه‌كانی زمان و زاره‌كان له وڵاتانی فرهزماندا ده‌كۆڵێته‌وه، واته ئه‌م دوو چه‌مكه په‌یوه‌ستن به بارودۆخی تایبه‌ت به گۆڕانی زمان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی فره‌زمانیی و هه‌وڵدان بۆ دانانی زمان و ڕێنووسی ستاندارد، یان به پێچه‌وانه‌وه سیاسه‌تی زمانیی و داڕشتنی پلانی زمانیی بۆ ڕێگریلێكردن و كوشتنی زمانێك بووه، وه‌ك ڕه‌وشی زمانی كوردیی له توركیا و ئێران و سوریا و عێراق، كه پێشتر خستمانه‌ڕوو.
له باره‌ی ناساندنی سیاسه‌تی زمانییه‌وه وتراوه (( بریتییه له سه‌رتاپای ئه‌و ڕێگایانه‌ی ده‌گیرێنه‌به‌ر له بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زمان و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا))، كه‌واته له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی (لویس جان كاڵڤێ)دا، بۆ سیاسه‌تی زمانیی، ده‌توانین بڵێین سیاسه‌تی زمانیی تێكڕای ئه‌و چالاكیی و ڕێكار و هێڵه گشتییانه ده‌گرێته‌وه، كه حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی واقعییانه بۆ ئاڕاسته‌كردنی زمانێك و خزمه‌تكردنی و به‌كارهێنانی وه‌ك زمانی پێوه‌ر له بوار و كایه فه‌رمییه‌كاندا ده‌یگرێته‌به‌ر، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه حكومه‌ت له ڕێگه‌ی پسپۆڕان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه چاودێری ڕه‌وشی زمان و زاره‌كان و به تایبه‌ت زمانی پێوه‌ر ده‌كات و یاسا و ڕێنمایی تایبه‌تی بۆ ده‌رده‌كات بۆ چاودێرییكردن و به‌دواداچوون و پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی.
له باره‌ی پلانی زمانییشه‌وه له گۆشه‌ی جیاوازه‌وه پێناسه‌ی ئه‌م چه‌مكه‌یان كردووه، كه هه‌وڵده‌ده‌ین چه‌ند ڕوانگه‌یه‌ك پێشچاوبخهین:
* پلانی زمانیی هه‌وڵێكی سیاسی دروست و ساخڵه‌مه له ئاكامی هه‌بوونی ڕه‌وشێكی سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی دروستده‌بێت و هه‌وڵده‌دات ڕه‌وشی خودی زمان له وڵاتێكی یهكزمانیی بگۆڕێت، وێڕای ئه‌مه‌ش پلانی زمان چالاكییه‌كی حكومیی و جه‌ماوه‌رییه بۆ هه‌ڵبژاردنی زارێك له زاره‌كانی نه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی زمانێكی كارگێڕیی یه‌كگرتوو.
* پلانی زمانیی بریتییه له هه‌وڵێكی درێژخایه‌نی به‌رده‌وامی ڕێگه‌پێدراوی ئاگایانه، كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ گۆڕینی ئه‌ركی زمان له كۆمه‌ڵدا ڕێكخرابێت، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ندییكردن.
كه‌واته پلانی زمانیی بریتییه له هه‌وڵی به مه‌به‌ست و ئاگایانه‌ی حكومه‌ت و ده‌ستتێوه‌ردانی حكومه‌ت له كاروباری زمانیی له ئاكامی ڕه‌وشێكی تایبه‌تی زمانیی بۆ چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه، به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه فرهزمانهكاندا، ئه‌م ڕه‌وشه‌ش زیاتر له ئاكامی نه‌بوونی زمانی ستاندارد و ڕێنووسی ستاندارد و نه‌بوونی فه‌رهه‌نگ و ڕێزمانێكی نوسراوی ئه‌و زمانه‌وه دێته‌ئاراوه، كه له‌م كاته‌دا ئه‌ركی حكومه‌ته ده‌ستبخاته ئه‌م جۆره ڕهوشانهوه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بدات.
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی پێناسه‌كانی هه‌ردوو چه‌مكی سیاسه‌تی زمانیی و پلانیی زمانییه‌وه، كه زیاتر به ئه‌رك و كاری حكومه‌ت ئهژماكراوه و له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دایه نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئارێشه و كێشه‌كانی به‌رده‌م زمانه‌كان و هاوكات ڕێكاره‌كانی پاراستن و گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تكردنی زمانه‌وه بگرێته‌به‌ر، ئێمه له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه باسی سیاسه‌ت و پلانی زمانیی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی و ڕه‌وشی زمانی كوردیی بكه‌ین، ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، ئه‌وه‌ی له ڕه‌وشی ئێستای زمانه‌كه‌مان ده‌خوێنرێته‌وه ئاماژه‌ده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه، كه حكومه‌ت له ماوه‌ی 31 ساڵی ڕابردوودا خزمه‌تكردنی زمانی كوردیی و گرنگیپێدانیی، له كاره یه‌كه‌میین و سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌بووه، نه‌ك ئه‌مه‌ش به‌ڵكو زۆرجار هه‌ستده‌كرێت له په‌راوێزی ئه‌و كارانه‌شدا نییه، كه حكومه‌ت پلانی بۆ داڕشتووه، ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا زمانی كوردیی (زمانێكی پێوه‌ری) دانپیانراوی پاڵپشت به یاسای نییه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ڕێچكهگرتنی دوو شێوه‌زاری زمانی كوردییه، كه هاوشانی یه‌كتر وه‌ك زمانی ستاندارد مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان و بواره‌كانی په‌روه‌رده و ڕاگه‌یاندن و ...هتد به‌كارده‌برێن، كه ئه‌وانیش هه‌ردوو شێوه‌ی (بادینی و سلێمانی/سۆرانی)یه له دیالێكته‌كانی (كرمانجیی ژووروو، كرمانجیی ناوه‌ڕاست)دا، دیاره ئه‌مه بۆ یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی ڕێنووسێكی ستانداردیش هه‌ر ڕاسته، چونكه له ئێستادا به تایبه‌ت له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا هه‌ردوو ڕێنووسی/ئه‌لفبێی (ئارامیی و لاتینی) به‌كاردێن، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا نه‌بوونی چاودێریی و لێپرسینه‌وه و هه‌وڵنه‌دان بۆ به‌كارهێنانی زمانی كوردیی له سه‌رجه‌م بوار و كایه گرنگه‌كانی ژیان و ژیاریی و لایه‌نه زانستییه جیاوازه‌كاندا، ئه‌مه جگه له نه‌بوونی سیاسه‌تێكی ڕوون له بواری په‌روه‌رده‌دا بۆ قۆناغ و كاتی خوێندنی زمانی دووه‌م و سێیه‌م، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت به تایبه‌ت له خوێندنگه ئه‌هلییه‌كاندا هه‌ر له قۆناغی باخچه‌ی ساوایانه‌وه گرنگییه‌كی زۆر به زمانی ئینگلیزی ده‌درێت و سه‌رجه‌م وانه‌كان به‌و زمانه ده‌وترێنه‌وه، له‌م ڕووه‌وه ئاڕاسته‌یه‌كی به‌رژه‌وه‌ندخواز هه‌یه، كه كار له‌سه‌ر په‌راوێزخستنی زمانی كوردیی له زۆربه‌ی بواره‌كان ده‌كات و له‌م ڕووه‌وه زمانی كوردیی له هه‌ندێك شوێن خه‌ریكه ده‌بێته میوان و زمانانی تر ده‌بنه خانه‌خوێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش نه‌بوونی سیاسه‌ت و پلانی زمانیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و دانانی سنورێك بۆ هه‌ژموونی زمانه‌كانی بێگانه، به تایبه‌ت زمانی ئینگلیزی كه له‌م قۆناغه‌دا له بواره سیاسیی و ئابووریی و زانستیی و ڕۆشنبیرییهكهوه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ پێگه‌ی زۆربه‌ی زمانه‌كان نه‌ك ته‌نها بۆ پێگه‌ی زمانی كوردیی، هه‌ربۆیه بۆ زیاتر درێژه‌نه‌دان به‌م زنجیره‌یه، پشت به‌خوا هه‌وڵده‌ده‌ین له زنجیره‌كانی داهاتوودا به وردیی له گرنگترین ئه‌و ئاڵنگارییانه بدوێین، كه به‌هۆی نه‌بوونی سیاسه‌تی زمانییه‌وه تووشی زمانی كوردیی هاتوون و به جۆرێك له جۆره‌كان بێ توانست و كه‌م بایه‌خیان كردووه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به ئاشكرا به زمانه‌كه‌وه دیاره، چونكه به‌م بارودۆخه‌وه توانای (شانكێ – منافسه)ی له‌گه‌ڵ زمانه زیندووه‌كانی جیهاندا نییه و ناتوانێت پێداویستییه‌كانی ئاخێوه‌ری كوردزمان پڕبكاته‌وه.
له كۆتاییدا پاش خستنه‌ڕووی هه‌ردوو چه‌مكی (سیاسه‌تی زمانیی و پلانی زمانیی)، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت، كه ئه‌م دوو چه‌مكه ته‌واوكه‌ری یه‌كدین و دووانه‌یه‌كی لێكدانه‌بڕاون، ئه‌وه هه‌یه، كه سیاسه‌تی زمانیی چوارچێوه و هێڵه گشتییه‌كانی كاركردنی نێوان زمان و كۆمه‌ڵ و ژیانی كۆمه‌ڵه، پلانی زمانییش ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه، له ڕه‌وش و بارودۆخه جیاوازه زمانییه‌كاندا، هاوكات ئه‌وه‌شمان بۆ ڕوونبووه‌وه، كه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ریی كوردییدا، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن خه‌مخۆری جدیی زمان و كه‌لتور و ڕۆشنبیریی كوردیی نه‌بووه و هه‌وڵینه‌داوه سیاسه‌ت و چوارچێوه‌یه‌كی زانستیی واقعی بۆ زمانی كوردیی دابڕێژێت، تا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بتوانێت به هاوكاری پسپۆڕان و شاره‌زایان پلانێكی ورد و به‌رنامه‌ی كاری جێبه‌جێكردنی ڕاژه‌كردنی زمانی كوردیی دابڕێژێت و زمانی كوردیی بۆ قۆناغی ئێستای ئاماده‌بكات، كه قۆناغی وه‌ڵامگۆیی ئاخێوه‌ری سه‌رده‌می جیهانگیریی و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی و سه‌رده‌می هوروژم و باڵاده‌ستی زمانێكی وه‌ك ئینگلیزییه، ئه‌مه جگه له نه‌بوونی پلانێكی ورد بۆ لابردن و نه‌هێشتنی ئه‌و كۆسپ و قۆرتم و ته‌گه‌رانه‌ی كه وه‌ك ئاڵنگاریی هاتوونه‌ته پێش زمانه‌كه‌مان.
سه‌رچاوه‌كان:
* لویس جان كاڵڤێ، شه‌ڕی زمان و سیاسه‌تی زمانه‌وانی، و.به‌هادین جه‌لال، 2012 .
* پیته‌ر ترادگیل، زمان‌ناسی كۆمه‌ڵایه‌تی، و.حه‌سه‌ن قازی، 2021 .
* ئومێد به‌رزان برزو، توێژینه‌وه زمانه‌وانییه‌كان، به‌رگی دووه‌م – 2020 . * سه‌لام ناوخۆش، ناسیۆنالیزمی كوردی و زمانی كوردی، 2016