کۆلێژی پەروەردە
Post date: Nov 27, 2022 2:37:12 PM
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 27-11-2022 بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی جۆری زانکۆی چه‌رموو بە هاوبەشی بەشی پەروەردەی تایبەت/ كۆلێژی په‌روه‌رده، ئیڤێنتێکی بە ناونیشانی (خوێندکار و زانکۆ) بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م ڕێكخست كه ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران و مامۆستایان ئاماده‌ی بوون.
دكتۆر زانا عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی جۆری زانکۆ ڕایگه‌یاند ئامانج لە ئیڤێنتەكه ئاشناکردنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بوو بە ئاراستە و شێوازی نوێی خوێندن و هەڵسەنگاندن لە زانکۆ‌دا وتیشی ئاشناکردنی خوێندکاران بە یاسا و رێکارەکانی تایبەت بە خوێندکاری زانکۆ و باسکردنی کەسایەتی و تایبەتمەندیەکانی خوێندکاری و ڕۆڵ و ئەرکی بەرامبەر کۆمەڵگە.
لە ئیڤێنتەكهدا دكتۆر زانا عوسمان باسێكی بە ناونیشانی ( ئاراستەی نوێ لە خوێندنی زانکۆیدا) پێشكه‌شكرد پاشان مامۆستا ئامانج ناسیح باسێكی بە ناونیشانی (یاساکانی تایبەت بە خوێندکار لە زانکۆ) پێشكه‌شكرد دواتر دكتۆر ماجد ئه‌سعه‌د باسێكی بە ناونیشانی (کەسایەتی خوێندکاری زانکۆ) پێشكه‌شكرد.
فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د
Charmo University: An event titled "Students and Universities" was held
On Sunday, 27-11-2022, the Quality Assurance Directorate of Charmo University in partnership with the Department of Private Education/College of Education, organized an event entitled "Students and Universities" for the freshmen, attended by a number of students and lecturers.
Dr. Zana Osman, director of the University's Quality Assurance Directorate, stated that the aim of the event was to introduce first-year students to the new direction and style of study and evaluation at the university. He also said that introducing students to university students' laws and procedures and discussing the personalities and characteristics of students and their roles and duties towards the community.
At the event, Dr. Zana Osman presented a topic entitled "New Direction in University Studies", and then, Mr. Amanj Nasih gave a talk about "University Student Rules". Later, Dr. Majid Assad presented a subject entitled "University Student Personality".