کۆلێژی پەروەردە
Post date: Dec 04, 2019 5:2:46 PM
ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٤ / ۱۲ / ۲۰۱۹ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت کۆلێژی پەروەردە و زمان /بەشی پەروەردەی تایبەت چەند چالاکیەکی ئەنجام دا
سەرەتای چالاکیەکە بەڕێزپڕۆفیسۆر(د.سڵاح ڕەزا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و ئاماژەی بە کۆژان و مەینەتییەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد،
دواتربەڕێز(د.هەردی عەلی شەریف) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و زمان بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم ڕۆژە وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و ئاماژە بە جێ دەست کەسانی خاوەن پێداویستی کرد لە ناو کۆمەڵگادا و پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەی لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد
پاشان بەریز(د.زانا عوسمان) سەرۆکی بەشی پەروەردەی تایبەت باسی کاروچالاکییەکانی بەش و ڕۆڵ و گرنگی ئەم بەشەی لە پێگەیاندنی کادر لەم بوارەدا کرد،
دواتر (د.گێلاس عبداللە) مامۆستا لە بەشی پەروەردەی تایبەت بابەتێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرکی سەرشانی هەموانە هاوکاری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکەن نەک ئەوەی کە بە چاوی بەزەییە وە لێیان بڕوانین،
پاشان (م.بەهار) لە پەیمانگای هیوای نابیستان بابەتێکی لەسەر پەیمانگاکەیان پێشکەش کرد و دواتر خوێندکارانی پەیمانگا سوودێکیان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد، دواتر کورتەفیلمێک دەربارەی کەسانی ئەم بوارە نمایش کرا کە لەسەر ئاستی دنیا کەسانی ناسراون،
لە درێژەی مەراسیمەکەدا (م.سروە کازم) لە سەنتەری ئۆتیزم سمینارێکی دەربارەی ئۆتیزم پێشکەش کرد،
دواتر (م.مەریوان) و (م.دیاری) بە کورتی باسی کاروچالاکییەکانی پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان کرد، هەروەها خوێندکارانی پەیمانگا شانۆگەرییەکیان نمایش کرد، ڕێژنە ڕێبوارش لە هەمان پەیمانگا هۆنراوەیەکی خوێندەوە.
پاشان کورتەفیلمێک بە ژێرنووسی کوردی کە لە لایەن (د.ئاڤان عبداللە) ژێرنووس کرا بوو نمایش کرا،
لە کۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە مامۆستایانی میوان و سەنتەر و پەیمانگاکان.