کۆلێژی پەروەردە
Post date: Oct 16, 2022 3:50:5 PM
له ڕۆژانی 18-9 -2022 تاكو 10-10-2022 به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له كۆلێژی زمانه‌وانی كاره‌كی به هاوبه‌شی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی مرۆیی زانكۆی چه‌رموو خولێكی ڕاهێنانیان كرده‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی گرفتی منداڵان له گروپه‌كانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له خوله‌كه‌دا توانرا گرفتی نزیكه‌ی سه‌د منداڵ ده‌ستنیشان بكرێت، مامۆستایانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پێشوه‌خت ئاماده‌ی خوله‌كه بوون.
مامۆستا سۆزان محمود سه‌رۆكی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت ڕایگه‌یاند به سه‌رپه‌رشتی (دكتۆر ماجد ئه‌سعه‌د) لە سەنتەری پەرەپێدانی مرۆیی خولێكی ڕاهێنان بۆ به‌هێزكردنی چه‌ند ڕاهێنه‌رێكی ده‌روونی به‌ڕێوه‌چوو دواتر (مامۆستا میدیا عومه‌ر) سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت سیمینارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی مرۆیی سه‌ر به سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكارییه، سه‌نته‌ره‌كه تایبه‌تكراوه بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی مرۆیی به تایبەت ڕاهێنانی منداڵان.