کۆلێژی پەروەردە
Post date: Mar 18, 2022 3:20:1 PM
نووسینی: د.مسته‌فا ڕه‌زا مسته‌فا، به‌شی زمانی كوردیی، كۆلێژی زمان، زانكۆی چه‌رموو
زنجیره‌ی (6)، به‌شی (3)
پێشتر و له زنجیره‌كانی (4) و (5)دا و به دوو به‌شی جیاواز، باسی گرنگترین ئارێشه و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌م قۆناغه‌ی زمانی كوردییمان كردووه، به جۆرێك له به‌شی یه‌كه‌می زنجیره‌ی چواره‌مدا، تیشكۆمان خستووه‌ته‌سه‌ر گرنگترین ئاڵنگارییه ده‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م زمانی كوردیی، هاوكات و له به‌شی دووه‌می زنجیره‌ی پێنجه‌مدا و له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌ماندا، باسی هه‌ندێك له كۆسپ و گیروگرفته ناوه‌كییه‌كانی زمانی كوردییمان كردووه، هه‌ربۆیه له‌م زنجیره‌یه‌دا و په‌یوه‌ست به هه‌مان ناونیشانه‌وه بۆ ته‌واوكردنی بیروڕاكانمان سه‌باره‌ت به گرنگترین ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م زمانی كوردیی، هه‌وڵده‌ده‌ین باسی گرنگترین ئه‌و خاڵانه بكه‌ین، كه له زنجیره‌كانی پێشووتردا تیشكیان نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر و پێمانوایه ئاڵنگاریی و له‌مپه‌ری به‌رده‌م زمانی كوردیین له‌م قۆناغه‌دا.
ئێمه له زنجیره‌ی (5) و به‌شی (2)دا، پێنج خاڵی سه‌ره‌كییمان وه‌ك ئاڵنگارییه ناوه‌كییه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو، ئێستاش وه‌ك ته‌واوكه‌ری بیرۆكه‌كانی زنجیره‌ی پێشوو، له كۆتایی خاڵی پێنجه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین و درێژه به گرنگترین ئه‌و خاڵانه ده‌ده‌ین، كه پێمانوایه ئاڵنگاریی ناوه‌كیی به‌رده‌م زمانی كوردیین:
6- نه‌بوونی چاودێریی و لێپرسینه‌وه و خه‌مخۆریی بۆ زمانی كوردیی، له‌لایه‌ن تاك و كۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه، به بڕوای ئێمه یه‌كێك له‌و ئاڵنگارییه جدییانه‌ی كه له‌م قۆناغه‌دا ڕووبه‌ڕووی زمانی كوردیی بووه‌ته‌وه، نه‌بوونی چاودێرییه، جا چاودێریی له ڕووی یاسایی و كارگێڕییه‌وه بێت، كه به پله‌ی یه‌كه‌م دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت لێیان به‌رپرسه و ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی كه چاودێریی و لێپرسینه‌وه‌ی بۆ زمانی كوردیی و ده‌كاركردنی ئه‌م زمانه له بوار و سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا هه‌بێت و ڕێگریی و لێپرسینه‌وه له‌و كه‌س و لایه‌ن و ده‌سته و تاقمه جیاوازانه بكات، كه به هه‌ر بیانوو و پاساوێك زمانی كوردیی له ڕووه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌شێوێنن و خراپی ده‌كه‌ن، چونكه نه‌بوونی لێپرسینه‌وه و چاودێرییكردن، مانای ڕه‌وایه‌تیدان به جۆرێك له ههڕهمهكێتیی و هێنانه ئارای ئاره‌زوی كه‌سیی دێنێته‌ئاراوه له به‌كارهێنانی زمانه‌كه‌دا، هاوكات جگه له نه‌بوونی چاودێریی یاسایی و كارگێڕیی له‌لایه‌ن ده‌زگا و دامه‌زراوه حكومییه‌كانه‌وه، به جۆرێك له جۆره‌كان ههستهنهكردن و نه‌بوونی هه‌ستی به‌رپرسیارییه‌تی له‌ڕووی كۆمه‌ڵ و تاكی كۆمه‌ڵیشه‌وه هه‌ستپێده‌كرێت، چونكه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵیش ڕۆشنبیریی و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییان بۆ گرنگیدان به زمانی دایكیان و پاراستنی زمانه‌كه‌یان و خۆشویستنی زمانه‌كه‌یان كاڵبووه‌ته‌وه و هه‌وڵی پاراستن و خه‌ملێخواردن و چاودێرییكردنی ناده‌ن، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا له كاتی به‌كارهێنانی زمانی كوردیی له كاروباره ئاساییه‌كانی ڕۆژانه و له كاروباره تایبه‌تییه‌كاندا هه‌ستیپێده‌كرێت، له نموونه‌ی به‌كارهێنانی زمانی كوردیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌كاركردنی ئه‌م زمانه له نوسینی تابلۆی سه‌ر دوكانه‌كانیان و بواره جیاوازه‌كانی تردا به ئاشكرا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له گرنگیدانیان به زمانی بێگانه و فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ و نه‌وه‌كانیان و گۆشكردنیان به زمانه بێگانه‌كان له‌سه‌ر حیسابی زمانی دایكیان و شانازییكردنیش پێوه‌ی.
7- نه‌بوونی فه‌رهه‌نگێكی (كوردیی – كوردیی)، بۆ سه‌رجه‌م زار و بنزاره‌كانی زمانی كوردیی، ئه‌مه جگه له نه‌بوون، یان كه‌میی فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی زانستیی له بواره جیاوازه‌كانی زانسته په‌تیی و زانسته مرۆییه‌كاندا، هه‌رچه‌نده له‌م بواره‌دا هه‌وڵی تاكه‌كه‌سیی و ده‌زگای بچووك هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام لێره‌دا ئێمه مه‌به‌ستمان له ده‌زگایه‌كی فه‌رهه‌نگیی نیشتمانییه، وه‌ك ئۆكسفۆردی ئینگلیزیی و دوودنی ئه‌ڵمانیی و ...هتد، چونكه فه‌رهه‌نگ جگه‌له‌وه‌ی كه هه‌گبه‌ی پاراستنی وشه‌كانی زمان و زاره جیاوازهكانییهتی، هاوكات كانیاوی هه‌ڵێنجان و ده‌رهێنانی وشه و زاراوه‌ی پێویستی زمانه‌وانییه، له كاتی پێویستبوونیان بۆ به‌كارهێنان، له‌لایه‌ن ئاخێوه‌ری زمانه‌كه‌وه له بواره جیاوازه‌كانی ژیان و ژیاریی تاكه‌كاندا، ئه‌گه‌ر ئێمه فه‌رهه‌نگێكی (كوردیی - كوردیی)، له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م زار و شێوه‌زاره‌كانی زمانی كوردیی، له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی پسپۆڕیی فهرههنگسازییهوه بۆ وشه و زاراوه‌كانی زمانه‌كه‌مان دابنرێت، ئه‌وا جگه‌له‌وه‌ی كه زه‌خیره‌یه‌كی زۆری زمانیی له نه‌مان و فه‌وتان ده‌پارێزین و ڕزگاردهكهین، هاوكات بڕێكی زۆر له وشه‌كانی زمانه‌كه‌شمان له مردن و دزین ده‌پارێزین، چونكه زمانه‌كانی دراوسێمان به تایبه‌ت زمانێكی وه‌ك فارسی، كه زمانێكی خزمهتكراوه ده‌یان و سه‌دان وشه‌ی كوردیی، یان هاوبه‌شی زمانه ئێرانییهكانی بۆ خۆی به‌كارهێناوه و كه‌موكوڕیی وشه‌یی زمانه‌كه‌ی پێ پڕكردووه‌ته‌وه، ئێمه‌ش ده‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه وشهییهكانی خۆمان په‌نا بۆ زمانه بێگانه‌كان به‌رین، یان به ده‌ستی دوو له زمانی فارسییه‌وه وه‌ریبگرینه‌وه، كه ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ئارگۆمێنهتهیه، كه هه‌بوون و بایه‌خی ده‌زگایه‌كی نیشتمانیی فه‌رهه‌نگیی له‌م قۆناغه‌دا به كارێكی له‌پێشینه و گرنگی حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌زانێت.
8- نه‌بوونی سیاسه‌ت و پلانی زمانیی، بۆ ڕاژه‌كردن و به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدانی زمانی كوردیی و ده‌كاركردنی له بوار و كایه جیاوازه‌كانی ژیان و ژیاریی كورده‌وارییدا.
بابه‌تی (پلانی زمانیی)، بابه‌تێكی نوێیه و بۆ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م زاراوه‌یه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن (هۆگن)ه‌وه له ساڵی 1959دا له وتارێكدا به‌كاریهێنا، كه تایبه‌ت بوو به ڕه‌وشی زمانه‌وانیی له نه‌رویژ، هاوكات (فیشمان)یش له ساڵی 1970دا زاراوه‌ی (سیاسه‌تی زمانه‌وانی) بۆ زیادكرد.
سه‌باره‌ت به چه‌مكی پلانی زمانییش وتراوه؛ بریتییه له گه‌ڕان به‌دوای هۆكاری پێویست بۆ پیاده‌كردنی سیاسه‌تی زمانه‌وانیی و چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌و هۆكارانه، هاوكات له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی چه‌مكی (پلانی زمانیی)شدا، چه‌مكی (سیاسه‌تی زمانیی)ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌وه پێناسه كراوه، كه بریتییه له سه‌رتاپای ئه‌و ڕێگایانه‌ی ده‌گیرێنه‌به‌ر له بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زمان و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا، له‌م باره‌یه‌وه(لویس جان كاڵڤێ) سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی زمانیی ده‌ڵێت: سیاسه‌تی زمانه‌وانیی به ده‌وڵه‌ته‌وه به‌نده، ئه‌مه‌ش ڕێگای هه‌ڵبژێردراوی تیۆریی نییه، به‌ڵكو بڕیارێكی واقعییه.
كه‌واته بوونی سیاسه‌تی زمانیی، له چوارچێوه گشتییه‌كه‌یدا و دانانی پلانێكی وردیی زمانیی وه‌ك هه‌نگاوه كارهكییهكانی پیاده‌كردنی سیاسه‌ت و ستراتیژیی زمانیی، یه‌كێكه له‌و كایه گرنگانه‌ی كه زمان له هه‌ژموونی زمانانی بێگانه و هاوكات له ڕێگریی و ئارێشه ناوخۆییه‌كان ده‌پارێزێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك بارودۆخی ئێستای زمانی كوردیی، كه ئه‌وه‌ی هه‌ستیپێده‌كرێت و بووه‌ته ئاڵنگاریی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیی بۆ ئایینده‌ی زمانه‌كه‌مان، نه‌بوونی سیاسه‌ت و ستراتیژیی زمانییه، كه له چوارچێوه‌یدا پلانی زمانیی بۆ داڕێژرابێت، تا به هۆی ئه‌و پلانه‌وه بتوانرێت زمانه‌كه‌مان له ئاڵنگارییه ده‌ره‌كیی و ناوه‌كییه‌كان بپارێزرێت.
9- خوێندنگه تایبه‌ته‌كان و خوێندنی زمانانی بیانیی؛ به بڕوای ئێمه یه‌كێك له ئاڵنگارییه سه‌ره‌كییه‌كانی كه له‌م قۆناغه‌دا له‌به‌رده‌م زمانی كوردییدا وه‌ستاوه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیی بۆ ئایینده‌ی زمانه‌كه‌مان، بریتییه له خوێندنگه تایبه‌ت – ئه‌هلییه‌كان، چونكه له‌م خوێندنگانه‌دا ئه‌وه‌ی كه گرنگیی پێده‌درێت، زمان و كه‌لتوری نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كانه، له‌وانه‌ش به تایبه‌تی زمانی ئینگلیزیی، پاشان عه‌ره‌بیی و توركیی و فه‌ره‌نسیی و ...هتد، كه ئه‌مه هه‌ستی پێبكه‌ین یان نا، یه‌كێكه له ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی زمانی كوردیی، چونكه ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت و تێبینی ده‌كرێت و قسه‌ی له باره‌وه ده‌كرێت، حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی نازانستیی و نادروست به جۆرێك له جۆره‌كان له ڕێگه‌ی كه‌ناڵ و ده‌رچه‌ی جیاوازه‌وه بانگه‌شه بۆ ئه‌م جۆره خوێندنگانه ده‌كات و بره‌ویان پێده‌دات، كه ئه‌م سیاسه‌ته‌ش ڕاسته‌وخۆ كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی خراپی له‌سه‌ر زمان و ڕۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بووه و هه‌یه و جۆرێك له چینایه‌تیی و جیاوازیی كۆمه‌ڵایه‌تیشی به‌دوای خۆیدا هێناوه، واته ده‌سه‌ڵاتی كوردیی له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به ده‌ستی خۆی پێگه و پایه‌ی زمان و ڕۆشنبیریی كوردیی بۆ زمان و ڕۆشنبیریی ئه‌وانی تر لاواز و چۆڵكردووه، چونكه ئه‌وه‌ی له‌م جۆره سیاسه‌ته ده‌خوێنرێته‌وه نموونه‌ی له هیچ وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییدا نییه، له هیچ وڵاتێكدا به‌م جۆره‌ی هه‌رێمی كوردستان زمان و كه‌لتوری خۆماڵیی، ناكرێته قوربانیی زمان و كه‌لتوری باڵاده‌ست، مه‌گه‌ر له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی نانه‌ته‌وه‌یی و نانیشتمایی و كۆڵۆنیالیستییهوه داگیركراون،
له ڕووی زانستییه‌وه و به‌پێی تیۆره نوێیه‌كانی بواری فێربوون و فێركردن له زانستیی كۆمهڵناسییدا و هاوكات به‌پێی زانستی ده‌رونناسیی، پێویسته مناڵ، تا ته‌مه‌نی (10 -12) ساڵیی، به زمانی دایكیی خۆی، زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بخوێنێت، چونكه له‌م قۆناغه‌دا زمانی مناڵ ده‌پژێت و فراژوو ده‌بێت و كامڵده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا، مناڵ به خوێندنی (دوو زمانیی)، یان زیاتر دابگیرێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته هۆی لاوازی وه‌رگرتنی مناڵ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی زیره‌كیی داده‌نێت و مناڵ به كۆد و وشه‌كانی زمانه‌كه‌ی خۆی گۆشنابێت، له كۆتاییشدا مناڵه‌كه كه‌سێتییه‌كی لاوازیی لێده‌رده‌چێت و توانای هه‌ڵكردنی وه‌ك پێویست له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كانی ژیاندا نابێت و جۆرێك له نامۆیی و خۆبه‌دوورگرتن له كۆمه‌ڵی به‌دوادا دێت، چونكه زمانی دایك په‌یوه‌سته به بیر و بیركردنه‌وه - هزرین و خۆگونجاندنه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌ربڕیینه ده‌رونیی و ناوه‌كییه‌كان و هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ بارودۆخ و بویه‌ره نوێیه‌كانی ژیانیدا.
10- نه‌بوونی فلته‌ر و ڕێكاری زانستیی و زمانه‌وانیی و یاسایی، بۆ هێنانی وشه و زاراوه له زمانانی تره‌وه به‌پێی پێویستیی ئاخێوه‌ر، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێن و كه‌میی وشه و زاراوه له بواره جیاوازه‌كاندا، به ڕه‌چاوكردنی یاسا ده‌نگیی و فۆنۆتاكتیكیی و ڕێنووسییهكانی زمانی كوردیی، وه‌ك:
ڤی تی = ڕاپۆرت،
گشت‌پرسیی = ڕاپرسیی/ڕیفراندۆم،
سایكۆ = ده‌روون،
گوێبیست = گوێگرتن/گوێلێبوون، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كرد/ ئه‌نجامدا = كۆبووینه‌وه،
ئیڤێنت = چالاكیی
11- بوونی هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانین و سه‌یركردنی شتی خۆمان به بچووك و هیچ، كه ئه‌مه گرێیه‌كی ده‌روونیی گه‌وره‌یه و تا ئێستا نه‌مانتوانیوه بیكه‌ینه‌وه یان نه‌مانویستووه، ئه‌وه‌تا نالی زیاد له 250 ساڵ پێش ئێستا به ده‌ست ئه‌م ده‌رده‌وه ناڵاندوویه‌تی و وتویه‌تی:
كه‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆكردییه، خۆ كوردییه
هه‌ر كه‌سێ نادان نه‌بێت خۆی تاڵبی مه‌عنا ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه خانای قوبادی زۆر پێش نالی له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا شانازیی به زمانه‌كه‌یه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت:
ڕاسه‌ن مواچان فارسی شهكهرهن كوردی جه فارسی، به‌ڵ شیرینته‌ره‌ن
بوونی ئه‌م ده‌رد و نه‌خۆشییه، هه‌ر ته‌نها له‌ناو ئێمه‌دا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌تا له سه‌ده‌ی شانزه‌دا له ناو فه‌ره‌نسییه‌كاندا هه‌بووه، له‌م ڕووه‌وه (جواشیم دوبلای) هزرڤانی فه‌ره‌نسیی له 1549دا ده‌ڵێت: (هه‌رچه‌نده كه‌مێك گله‌یی له هاووڵاتیانی خۆم ده‌كه‌م كه گێل و سه‌ركێش و سهرهڕۆبوون، ئه‌وان هه‌رچه‌نده له گریك و لاتینییه‌كان كه‌متر نین، به‌ڵام گاڵته به هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن كه به فه‌ره‌نسی نوسرابێت و ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه، زیاتر له‌وه‌ش سه‌رسامم، كه هه‌ندێك له زانایان وای بۆ ده‌چن كه زمانه‌كه‌ی ئێمه ناتوانێت ببێته زمانی ئه‌ده‌ب و زانست).
بۆیه له كۆتاییدا ده‌ڵێین: پێویسته گرنگی و په‌ره به زمان و به‌كارهێنانه‌كانی زمانی دایك بدرێت، له بواره‌كانی ( په‌روه‌رده و فێركردن، كارگێڕیی و به‌ڕێوه‌بردن، یاسادان و كاروباری یاسایی، فیكر و فه‌لسه‌فه، توێژینه‌وه و خوێندنی باڵا، هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی زانسته په‌تییه‌كان، ...هتد)، چونكه زمان هۆكارێكی كارا و كاریگه‌ری گواستنه‌وه‌ی زانیاریی و مه‌عریفه و دونیابینیی مرۆڤه‌كانه، به‌مه‌ش ده‌توانین بناغه‌ی مه‌عریفیی و په‌ره‌پێدانی مرۆیی و تۆكمه‌كردنی پایه‌كانی كۆمه‌ڵێكی وشیار دابنێین، له‌به‌رئه‌وه‌ی زمان هه‌ڵگری مه‌عریفه و دونیابینیی مرۆڤه‌كان و چه‌مكه مه‌عریفییه‌كانه، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه كه ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كان جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه خوێندن به زمانی دایك له بواره‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و فێركردن و توێژینه‌وه و بواره زانستییه‌كان و ڕاگه‌یاندن و ...هتد)دا، به كلیلی گۆڕانكاریی له بواره‌كانی ڕۆشنبیریی و كه‌لتوریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و زانستیی و ...هتد كۆمه‌ڵ داده‌نرێت.