کۆلێژی پەروەردە
Post date: Dec 05, 2022 11:14:52 AM
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 5-12-2022 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران و مامۆستایان، به‌شی زمانی ئینگلیزی/ كۆلێژی زمانه‌وانی كاره‌كیی زانكۆی چه‌رموو سیمینارێكی به ناونیشانی(ناساندنی چه‌مكی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی) بۆ پ. ی. د. ژیا عه‌باس سه‌رۆكی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی/ زانكۆی سلێمانی ڕێكخست.
دكتۆر ئەرین ئه‌حمه‌د مامۆستا لە بەشی زمانی ئینگلیزی و ڕێكخه‌ری سیمیناره‌كه ڕایگه‌یاند مەبەست لە پێشکەشکردن و ئەنجامدانی ئەم جۆرە سیمینارانە ئەوەیە کە خەڵکانێکی شارەزا و پسپۆر قسە لەسەر بواری خۆیان بکەن نەک تەنھا لەسەر بنەمایەکی لاواز خاڵەکان دەستنیشان بکرێن لەلایەن خەڵکانی ئاسایی و ھەر کەسێک ھەستا باسی بابەتێک بکات لە دید و ڕوانگەی خۆیەوە و دڵ و ھەست و موقەدەساتی بەرامبەر بشکێندرێت.
وتیشی لەم سیمینارەدا ناساندنێک بۆ چەمکی جۆری کۆمەڵایەتی کرا و ھەوڵدرا کە گوێگر و ئامادەبووان ڕاستکردنەوە بکەن بۆ بەکارھێنانی چەمکەکان و چەمکێک بەکارنەھێنرێت کە دڵنیایی نیە لە مانا و دەر ئەنجامەکەی یاخود ڕاستەوخۆ لە زمانێکی ترەوە وەرگیراوە ھەروەھا ئەو ھەڵە تێگەشتنانە ڕاست بکرێنەوه کاتێک ئێمە چەمکێک دەبیستین و دڵنیانین لە ماناکەی یاخود ڕەگی وشەکە یان چۆنێتی و کاتی سەرھەڵدانی ئەو وشە و چەمکە نازانین.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد زۆر پێویستە خوێندکاری زانکۆ خۆیان بە دواداچوونی چڕ و ورد و لە ڕوانگەی جیاوازەوە بۆ ھەر بابەتێک کە دەیبیستن و دەیخوێننەوە بکەن نەک یەکسەر بکەونە ژێر کاریگەری کەس و لایەن و بابەتێکەوە بەبێ بوونی ھیچ سەرچاوە و زانیارییەکی ڕاست و پشت پێبەستوو.
خوێندكاران و مامۆستایانش ده‌ستخۆشیان هه‌بوو بۆ ڕێكخه‌رانی سیمیناره‌كه، ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره سیمینارانه گرنگی و سودی تایبه‌تی هه‌یه بۆ خوێندكار.
فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د