کۆلێژی پەروەردە
Post date: Aug 17, 2022 1:4:45 PM
وههاب حهسیب ـ مامۆستای زانكۆ
دەستپێك: بە مەبەستی كێشەو ئاریشە بۆ دەسەڵاتدارانی ڕۆژگاردوای ڕاپەرین دام و دەزگاكارگێڕێكان لە لایەن حكوومەتی ناوەندییەوە چۆڵ كران و كشانەوە بۆ دەرەوەی سنووری هەرێم، بە مەبەستی پڕكردنەوەی ئەو ئاستەنگە خێرا دەسەڵاتداران چاكیان وەلادا كردو دەزگاو دامەزراوەكانیان وەگەڕخست، هەر زوو كەم و كوڕی بەڕێوەبەرانی نۆ دەركەوت، لە نووسینی نووسراوەكان تا پڕكردنەوەی شوێنكارە بەتاڵەكان و ...هتد.
ئەنجامەكەشی خاوبوونەوەی شێوازی ئیشكردن و كار بەڕێكردن بوو لە دەزگاو دامەزراوەكاندا، سەرباری كووشتنی گیانی داهێنان و دڵسۆزی و ...هتد.
داخی گرانم دوای سێ دە ئالەنگارێكان بەردەوامن، لاڵبم زانكۆی چەرمووش بەدەر نییە لە ئاریشە و ئاستەنگانە، لە بەختی كەچی زانكۆ كۆلیژی زمانی تیادایە و بەشی كوردیش یەكێكە لە بەشەكانی، بە داخەوە تا ئێستا مامۆستایانی ئەو بەشە ئاوڕیان لەو هەڵەو كەمایەسیانە نەداوەتەوە و بەلایدا نەچوون، لەكاتێكدا كاری لە پێشینەی ئەوانە، ئێستاش نەوەیەك هاتوونەتە پێشەوە نووسینەكانیان پڕە لە كێشەی داڕشتن، خاڵبەندی و ...هتد.
ئەم نووسینە ئاوڕدانەوەیەكە لەو لایەنە بە هیوای چاوخشاندەوە بەو كەم كوڕیەكان ئاخر شوورەییە نووسینی دامەزراوەیەكی ئەكادیمیایی كە سیخناخ بێت بە پرۆفیسۆر و ئەلقابی گەورە ئەوەش حاڵی نووسینەكانی بێت.
چۆنێتی نوسینی نوسراوی فەرمی: بە داخەوە زۆجار شێوازو نوسینی نوسراوی فەرمی لە تەك نوسراوی بازرگانییدا تێكەڵ دەكرێت، بێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بكرێت كە نوسراوی فەرمی شێوازو ئتكێتی تایبەت بەخۆی هەیە، هۆكاری ئەو كەم و كورتییەش ڕانەهێنانی دامەزراو و لێ نەپرسینەوەیەتی، بە ردەوام بوون لە سەر ئەو ئاریشەیە، دەردەكە گرانترو بارەكە سەختر دەكات، تەنانەت زۆرجار هەڵەی نوسین و وشەی بازاریش دەخرێتە نێو نوسینی فەرمانگە حكوومێكانەوە ، لە راستیدا دەبێت ئەو چەمك و دەستەواژانە كەسانی شارەزا و زمانناس دیارییان بكات.
نوسینی نوسراوی فەرمی شێوازەكەی جیاوازە لە نوسراوی بازرگانی، بەڵام هەندێجار تێكەڵیەك لەو بواردە دەبینرێت، پێویستە كەسانی پەیوەندار بەم لایەنەوە ئاگاداری ئەو ناتەواوییە ببن، چونكی هەندێك دەستەواژە هەن لە بواری بازرگانییدا نابێت بەكاربهێنرێن لە كاتێكدا لە بواری نوسراوی فەرمی (دام و دەزگا حكوومیەكاندا بەكاردەهێنرێن)، هەروەها گشت دەستەواژەیەك لە نووسینی نوسراوی فەرمیدا ڕێگە پێ دراو نییە!
نووسراوی فەرمی: پەیامێكی فەرمییە لە نێوان دوو دامەزراوە یان زیاتر ناوەڕۆكی نووسراوی فەرمی بریتییە ناو و هێمای دەوڵەت، هەرێم، وەزارەت یاخود ئەو فەرمانگەیەیی پاشكۆیی ئەو جێگایانەیە، نووسراوەكە بە زوانی " كوردی، عەرەبی وئینگلیزی دەبێت. چون لە دەوڵەتی عێرق زمانی كوردی زمانێكی فەرمییە.
خەسڵەتە سەرەكێكان كە پێویستن لە هەر نووسراوێكدا هەبێت:
• ناوی كۆماری عێراق، هەرێمی كوردستان و ناوی وەزارەت یاخود ئەو فەرمانگەی پاشكۆی وەزارەتەكە، بە هەردوو زمانی كوردی، عەرەبی، یان كوردی ئینگلیزی دەنووسرێت.
•پێویستە هەموو نوسراوێك هەڵگری ژمارەی ڕیزبەندی نووسراوە، مێژووی نووسینی، بە ڕۆژ، مانگ و ساڵ تیادا یادداشت كرابێت.
• پێویستە دەستپێكی نووسراوەكە بە ئامرازی پەیوەندی دەست پێ بكات، پاشان هێلێكی لار"/" وبەوشێوەیە:
بۆ/ زانكۆی چەرموو- بەشی سەرچاوە مرۆیەكان- هۆبەی، هاوكات پێویستە ناوی بابەتەكە یادداشت بكرێت كە ناوەخنی نووسراوەكە لە خۆ دەگرێت بۆ نموونە بابەت/فەرمان، یادداشت و ...هتد.
پێویستە بەر لە دەستپێكی نوسراوەكە بنووسرێت سڵاو یان سڵاوێكی گەرم، دواتر ناوەخن یان كڵێشەی نووسینەكە " موزەف ئەقدەم" دەینووسێت، پێویستە ڕەچاوی شێوازی نووسین بكات " وشە و ڕستەكانی نووسراوەكە دەبێت دوور بێت لە وشگەلی بازاری و ناوچەیی، بۆ نموونە لە باتی قسەكردن بنووسرێت گفتووگۆ و ...هتد. هاوروەسا دوور بێت لە غەڵەت و پەڵەتی نووسین. لە سەرەتایی دێڕەوە بە ئەندازەی "2سم" لاپەرەكە بەجێبهێڵێت و ئەوجا دەست بەنووسین بكات. باشترە نووسراو كورت و پوخت بێت، كۆتایی نووسراوەكە بە لەگەڵا ڕێزدا، یاخود لەگەڵ ڕێزو سوپاسدا.
• زۆر جار نووسراو پێویستە پاشكۆی لەتەكدا دابنرێت وەك لیستی ناو، یاخود كۆپی نووسراوێك، لە نووسراوەكەدا ئاماژەی بۆ دەكرێت، ئەگەر پاشكۆ نەبوو پێویست بە ئاماژەو ناوهێنان ناكات.
• پێویستە ناو، واژۆ و مێژوو لە نووسراوەكەدا هەبێت، ئەو كارەش لای چەپی نووسراوەكەدا دەنووسرێت لەتەك پلەی كارگێڕی خاوەن نووسراوەكەدا وەك وەزیر، بەڕێوەبەری گشتی، سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژ و ...هتد.
• لە پاشكۆی نووسراوەكەدا ناوی ئەو جێگایانە دیاریدەكرێت لە نووسخەیەكی نووسراوەكەیان بۆ دەنردرێت.
• لە كۆتایی پەڕەی نووسراوەكەدا ناونیشان و Email و ژمارەی تەلەفۆنی دامەزراوەكەی تیادا یادداشت دەكرێت.
• پێویستە ڕەچاوی دەستەواژەكان بكرێت ئەگەر نووسراوەكە لە ئاستەكانی سەرەو بۆ خوارەوەی ڕێكخراوەكە نووسرابوو، پێچەوانەكەشی ڕاستە، هەروەسا شایەد هەردوو دامەزاروەكە لە یەك ئاستدا بوون وەك زانكۆی گەرمیان و چەرموو.
• هەندی دامەزراوە و دوزگاكان پەڕەی جۆڕی A4 ڕەش و سپی بەكاردەهێن و بڕێكیان پەڕەی ڕەنگاو ڕەنگ بۆ نموونە بڕوانامە و ...هتد.
جیاوازی نێوان نووسراوی ڕەسمی و بازرگانی
يةكةم : ئەو دەستەواژانەی لە نوسراوی فەرمیدا بەكارناهێنرێن:
1. شێوازی نادیار لە نووسراوی فەرمییدا نابێت بەكاربهێنرێت، چونكە تا ئەندازەیەكی زۆر وردەكاریەكانی نووسینە دەشارێتەوە.
2. بەكارنەهێنانی ئەگەر، لەوانە يە لە نووسینی نوسراوی ڕەسمیدا، چونكی وادەردەكەوێت لە كاتی نووسینی نوسراوەكە دا وردەكاری تیادا نەكراوە، هاوكات بیرۆكەیەك بە مێشكی خوێنەردا دێت كە نووسەر دڵنیا نەبووە لە نووسینەكەی و نەیتوانیوە بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدات.
3. لە نوسراوی فەرمییدا نابێت دەستەواژەكان بە شێوازی پرسیاركردن بەكاربهێنرێن، چونكی لە وەها بارودۆخێكدا بەڕێوەبەرێتی تەنها وەلامی پرسیارەكان دەداتەوە، فەرمان و داواكارییەكان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار ناكات. لە مكاتانەدا پێویست دەكات دەستەواژەكان شێوازی شیكاری لە خۆبگرن، دەبێت شێوازی ناڕاستەوخۆ بەكاربهێنرێت وەك تكا دەكەم فلان كەس ئاگاداربكەنەوە، "ئەگەر داواكاریەكە بۆ ئاستی نزمتر بوو، سوپاس گوزاری فلان كەس دەبم ئەگەر ئەو ئیشە تەواوبكات "ئەگەر ئاستی داواكاریەكە بەرزتر بوو "هەروەها ئەگەر لە یەك ئاستی بەڕێوەبردندا بوو " ئەوا لە بارەی داواكارییەكەیەوە پرسیارێك دەوروژێنێت .
4. نابێت شێوازو دەستەواژەی بازرگانی لە نوسراوی حكوومیدا بەكاربهێنرێت.
5. نابێت دوو دەستەواژەی نەرێنی لە نووسراوی ڕەسمیدا بەكاربهێنرێت، چونكی بەكارهێنانیان بەوشێوەیە دەبێت بە ئەرێنی، وەك ( دوژمنی دوژمنم دۆستمە).
6. ئەو دەستەواژانەی قورس، ورد و ڕەوان نین بەكارهێنایان ڕێگە پێدراو نییە.
7. ئامرازی پێكەوە لكاندن زۆر بەكارناهێنرێت، وەك: "و، وە، " هەندێك پێیان وایە نابێت "وە" لە زمانی كوردیدا بنوسرێت، چونكی وێرگول ئەو ئەركە تەواو دەكات"
8. بەكارنەهێنانی دەستەواژەی بارودۆخ ڕێگە پێدراو نییە، بەتایبەت ئەگەر بارۆدۆخەكە یان سوودو قازانجی كاتەكە نادیاربوو وەك بەتایبەت، لە كاتێكدا و .... هتد.
9. . بەكارنەهێنانی دوو دەستەواژەی دژ بە یەك بە دوای یەكتردا وەك ئەشێ، نابێت"
دووەم: بە پێچەوانەی نوسراوی بازرگانییەوە، لە نوسراوی فەرمیدا چەمكی نەرێنی بۆ (4) مەبەست بەكاردەهێنرێت.
1. بیرهێنانەوە، بەكارهێنانيان بەشێوەیەكە بەڕێوەبەرێتی ڕێگەی بە بەكارهێنانی ئەو چەمكانەی نەداوە لە بواری جیاوازدا بەكاربهێنرن وەك نابێت پرسیار بكرێت دەربارەی ..... ، گومان نییە لە .... ، پێویست ناكات بۆ... .
2. بە كارهێنلنی كۆمەڵێك دەستەواژە كە پێش خوێنەر بكەوێت لە بەدیهێنانی ئامانجەكاندا وەك بێ ئاگا نین، لە دەستمان دەرنلچێت و ... .
3. پێداگری لە دوورخستنەوەی چارەسەر بە كۆمەڵێك دەستەواژە یان لە ڕێگای بەكارهێنانی كۆمەڵێك دەستەواژەوە. لە وانە یە وانەبێت، بە تەنها ئەم لێ پێچینەوەیە بەسنییە لەوەیە گونجاو نەبێت و .... هتد.
4. ورووژاندنی ڕووداوێك بە شێوازێكی گوماناوی، وەك گوزارشتكردن لە رووداوێكی ڕاستەقینە بە "لە وانەیە"
لە كۆتاییدا پێویستە بزانرێت كە نووسراوی فەرمی دەبێت كورت و پوخت و پڕواتا بێت، دەستەواژەكانی دیار و ئاشكراو سانابن، شایانی خوێندنەوە، ڕاڤه و شیكاری جۆراوجۆرنەبن، دووربێت لە هەڵەی نووسین وشەی بازاڕی.
بەڕێزان، كاربەدەستانی باڵا، سەرۆك بەش و هۆبەكان لە زانكۆ چەرموو نووسینەكانی زانكۆ بەراورد بكەن بەم ڕاستییە زانستیانە و دواتر خۆتان حاكم و حەكیم بن.