کۆلێژی پەروەردە
Post date: Nov 15, 2022 1:9:39 PM
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 15-11-2022 خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی شه‌هید جه‌باری نمونه‌یی له شاری سلێمانی، بانگهێشتی (شۆخان محه‌مه‌د) مامۆستا و خوێندكاری دكتۆرا له به‌شی زمانی ئینگلیزی/ كۆلێژی زمانه‌وانی كاره‌كی زانكۆی چه‌رمووی كرد بۆ پێشكه‌شكردنی سیمینارێك به خوێندكارانی خوێندنگه‌كه.
سیمیناره‌كه به ناونیشانی (Improving Life Skills) بەرەوپێشبردنی - باشترکردنی کارامەییەکانی ژیان بوو كه به زمانی ئینگلیزی پێشكه‌شكرا، ئامانجی سیمینارەکەش بۆ زیاتر ھاندانی خوێندكاره‌كان بوو تاكو تێ‌بکۆشن بۆ بەدیھێنانی خەون و ئامانجەکانیان.
خوێندكاران و مامۆستایانی خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی شه‌هید جه‌باری نمونه‌یی ده‌ستخۆشییان هه‌بوو بۆ مامۆستا شۆخان محه‌مه‌د، مامۆستایانی زانكۆی چه‌رمووش خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی تری كۆمه‌ڵگه به ئه‌ركی خۆیان ده‌زانن.