کۆلێژی پەروەردە
Post date: Nov 30, 2021 7:50:1 AM
(د.مستەفا ڕەزا مستەفا) و (م.دەشتی بەهجەت محەمەد) مامۆستا لە (بەشی لێکۆڵینەوەی کوردی ـ كۆلێژی په‌روه‌رده و زمان)ی زانكۆی چه‌رموو، توێژینەوەیەکی هاوبەشیان بە ناونیشانی ( ڕۆڵی میتافۆڕ لە کشانی واتادا - ئاخاوتنی ڕۆژانە بە نموونە) له گۆڤاری زانكۆی گه‌رمیان بڵاوكرده‌وه.
پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه:
بابەتی واتا یەکێکە لە دیاردە هەستیارەکانی زمان، تەنانەت هەندێک لە زمانەوانەکان پێیانوایە، کە واتا گرنگترین ئاستە بۆ کارکردن، بلۆمفێڵد له‌م باره‌یه‌وه دەڵێت: (واتاناسی هه‌ر په‌یوه‌ست نییه به زمانناسیه‌وه، به‌ڵكو له هه‌موو زانسته‌كاندا هه‌یه، بۆیه ده‌كرێ له ده‌ره‌وه‌ی زمان‌ناسی دا بێت.) (سه‌لام ناوخۆش،2008: 47)، واته له‌م قۆناغه‌دا بلۆمفێڵد پێی وابوو، قسه‌كردن له‌سه‌ر واتا كارێكی گرانه و پێویسته بۆ قۆناغی پێشكه‌وتنی مرۆڤ هه‌ڵبگیرێت، چونکە ناتوانرێت واتا دەستەمۆبکرێت و سیفەتی نەگۆڕی بەسەردابسەپێنرێت، هەروەها سنوری واتا فراوانە و ناتوانرێت ڕێگە لە گەشە و فراوانبوونی بگیرێت، وشەکانی زمانیش به‌پێی مێژوو شیاوی گۆڕانن، هەم لە ڕووی فۆڕم و هەم لە ڕووی واتاوە، چونکە واتا بە هۆکار و بەپێی پێویستیی ژیانی کۆمەڵ و گەشەکردنی بوارە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەڵ دەگۆرێت، هەربۆیە جێی خۆیەتی بە بەردەوامی بەرگی وشەکانمان بگۆڕین و خاڵیبکەینەوە لە واتا باوەکانیان، پڕیانبکەین لە وزەی نوێ، بەهای ڕاستەقینەی زمانیش لە توانای دەربڕیندایە، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی، كه واتا یه‌كێكه له‌و بابه‌ته زمانییانه‌ی، كه پێناسه‌كردن و له چوارچێوهبۆدانانی كارێكی ئاسان نییه، چونكه واتا یه‌كه‌یه‌كی سركه و به ئاسانی وه‌ك یه‌كه زمانییه‌كانی تر ده‌ستنیشان و دیاریناكرێت، هه‌ربۆیه بابه‌تی واتا به‌پێی بواری ژێرتوێژینهوه و ئه‌و ئاسته‌ی كاری له‌سه‌رده‌كرێت تایبه‌تمه‌ندیی خۆی وه‌رده‌گرێت، واته وه‌ك ئه‌و شله‌یه وایه، كه به‌پێی قه‌واره و ڕه‌نگی ئه‌و ده‌فره‌ی تێیده‌كرێت شێوه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت، بۆیه واتاش ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه و به‌رده‌وام به‌هۆی گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌كارهێنانی وشه‌كان له ده‌وروبه‌ری جیاواز و به مه‌به‌ستی جیاواز و بوونی پێویستیی ئاخێوه‌ر به گواستنه‌وه و ده‌ربڕینی واتا و تێگه‌یاندنی به‌رانبه‌ر پێویستی به‌وه هه‌یه، كه وشه و ده‌ربڕاوه‌كانی زمان واتای نوێیان لێباربكات و به‌پێی پێویست وشه كۆنه‌كان به واتای نوێ بارگاویبكات و واتای زیاده و سه‌ربار بخاته‌سه‌ر واتای وشه هه‌بووه‌كانی زمان، دیاره ئه‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌م بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ئاخێوه‌ر و هه‌م وه‌ك لایه‌نێكی ئابوورییكردن چاویلێده‌كرێت، بۆ نموونه وشه‌كانی خشته‌ی ژماره (1)، جگه له واتا بنه‌ڕه‌تیی و فهرههنگییهكهیان له ئێستای زمانی كوردییدا ئاخێوه‌ری كوردزمان بۆ چه‌ند واتایه‌كی تر به‌پێی بارودۆخی ئاخاوتن به‌كاریانده‌هێنێت، كه هه‌م بنه‌مای پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كان و هه‌م بنه‌مای ئابوورییكردنی تێدا په‌یڕه‌وكراوه.
به‌سته‌ری توێژینه‌وه‌كه: