کۆلێژی پەروەردە
Post date: Dec 15, 2022 1:46:11 PM
ڕۆژانی 8تاكو 14-12-2022 مامۆستا پشتیوان فازڵ سدیق یاریده‌ده‌ری ڕاگری كۆلێژی زمانه‌وانی كاره‌كی و مامۆستا هاوار فازڵ ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كاری زانكۆی چه‌رموو بەشداربوون لەخولێكی ڕێكخراوی (giz)ی ئەڵمانی، خوله‌كه بۆ ڕاهێنانی ڕاهێنەران بوو كە تایبەت بوو بە ده‌ستپێشخه‌ری كار (Start up) و په‌ره‌پێدانی كار و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران كە بە هەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دامه‌زراوه‌ی (giz)ی ئه‌ڵمانیه‌وه بهڕێوهچووكه پاڵپشتی دارایی ده‌كرێت له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه
بەشداربووانی خوولەکە پێکهاتبوون لە بەرێوەبەر و هەماهەنگکارانی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە حەوت زانکۆی هەرێمی کوردستان .