کۆلێژی پەروەردە
Post date: Aug 29, 2022 11:15:29 AM
کۆچەرئیدریس محمود مامۆستا و خوێندكاری دكتۆرا له زانكۆی چهرموو، توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی: Physiological Regulation for Enhancing Biosynthesis of Biofilm-inhibiting Secondary Metabolites in Streptomyces Cellulosae لە گۆڤارێکی زانستیی جیهانی ئاست بەرز بە ناوی: (Cellular and Molecular biology) بڵاوکردەوە کە فاکتەری کاریگەریەکەی (1.77)ە
لەم توێژینەوەیەدا بەکتریای سودبەخش لە خۆڵ جیاکراوەتەوە و لە ڕووی فسیۆلۆجیەوە هاندراوە بۆ بەرهەمهێنانی جۆڕێک لە دژە-بایۆفیلم کە ڕێگرە لە گەشە و دروست کردنی بایۆفیلم لە چەندین بەکتریای نەخۆشخەر دا کە تاقیکرانەوە لەسەریان... جێگهی ئاماژه پێدانه ئەم توێژینەوەیە بەشێکە لە کاری دکتۆرای خوێندکار کە بە سەرپەرشتی (پ. د. شوان کهمال رەشید) وە (پ.ی.د.هەستیار حمەرەشید نجم الدین) ئەنجام دراوە.
بهستهری توێژینهوهكه: