کۆلێژی پەروەردە
Post date: Mar 03, 2022 12:35:50 PM
نووسینی: د.مسته‌فا ڕه‌زا مسته‌فا، به‌شی زمانی كوردیی، كۆلێژی زمان، زانكۆی چه‌رموو
زنجیره‌ی (4)
له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستای زمانی كوردیی و هه‌ڵێنجان له ئه‌و واقیعه ناهه‌مواره‌ی كه زمانی كوردیی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه زمانه‌كه‌مان له ئێستادا له به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاریی جدییدایه، ئه‌گه‌ر به وشیارانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت و خه‌مخۆرانه هه‌وڵی لابردنی كه‌ندوكۆسپ و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می نه‌درێت و ڕێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و باڵانمایی بۆ واڵا نه‌كرێت، ئه‌وا ههڕهشهگهلێكی ڕاسته‌قینه له ده‌رگای زمانی كوردیی وه‌ستاون و خه‌ڵكانێكی زۆریش هه‌ن، كه پێش قه‌ره‌وڵی و فه‌رموو له‌و هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارییانه ده‌كه‌ن، تا زیاتر بێنه په‌رێز و كه‌مینی زمانه‌كه‌مانه‌وه، له ئه‌نجامیشدا لاواز و بێپێزی بكه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ئاڵنگاریی و تهحهدییاتانهشه، كه ئه‌م زنجیرهیهمان بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر گرنگترین ئه‌و ئاڵنگارییانه ته‌رخانكردووه.
دیاره مه‌به‌ستیش له خستنه‌ڕووی گرنگترین ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م زمانی كوردیی، جگه له پێشچاوخستن و ڕوونكردنه‌وه‌یان، هاوكات مه‌به‌ستی سهرهكییشمان هه‌وڵدانه بۆ پێشچاوخستن و تیشكۆ خستنه‌سه‌ر بابه‌تێكی وا گرنگی هه‌نووكه‌یی، په‌یوه‌ستدار به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و بوون و مانه‌وه‌ی كورده‌وه، ئه‌وه‌یه كه تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردیی و لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان خۆیانی لێ به خودان بكه‌ن و سنورێك بۆ ئه‌و بێ ده‌ربه‌ستیی و خۆنهبانكردنانه له كه‌یسێكی گرنگی وه‌ك زماندا دابنێن و شكۆ و پێگه و به‌ها بۆ زمانه‌كه‌مان بگێڕنه‌وه، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن، ئه‌وا داهاتوو گه‌واهیده‌ری له‌ناوچوون و مردنی زمانی كوردیی ده‌بێت و مێژووش به‌زه‌یی به كهمتهرخهماندا نایاته‌وه.
چه‌مكی ئاڵنگاریی، له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه به‌پێی فه‌رهه‌نگه كوردییه‌كانی (هه‌نبانه‌بۆرینه، خاڵ، كانی، كوردستانیكا، ...هتد)، به واتای (ده‌سته‌ویه‌خه‌یی، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه) دێت، ئێمه لێره‌دا به واتای ئه‌و كۆسپ و ئارێشه و له‌مپه‌رانه به‌كارمانهێناوه، كه ده‌بنه‌هۆی لاوازیی و بێپێزیی و كه‌م بڕشتی زمانی كوردیی و وایانكردووه، كه زمانی كوردیی نه‌توانێت بۆ بواره جیاوازه‌كان په‌لبهاوێژێت و به‌كاربهێنرێت، له نموونه‌ی بواره‌كانی: (زانست و په‌روه‌رده، ڕۆشنبیریی، به‌ڕێوه‌بردن، بازرگانی، ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی، به‌رنامه نه‌رمه‌كان (پرۆگرامه‌كان)، وه‌رگێڕان و دادگاكان، ...هتد)، هاوكات ئه‌م زاراوه‌یه له ئێستای ڕاگه‌یاندنی كوردییدا له مه‌یدانی كاری ڕامیارییدا، به واتای كێشه و گرفت و له‌مپه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌م كاری سیاسیی و حیزبیی و به‌ڕێوه‌بردن و لایه‌نی ئابووریی و ...هتد به‌كاردێت.
بۆ وردتر خستنه‌ڕووی بابه‌ته‌كه‌ش ئاڵنگارییه‌كانمان بۆ (ئاڵنگارییه ده‌ره‌كییه‌كان و ئاڵنگارییه ناوه‌كییه‌كان) پۆلكردووه، كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان كه‌متر له‌ژێر ڕكێف و توانای لایه‌نی په‌یوه‌ندییدار دایه، بۆیه جڵه‌وكردنی ئاڵنگارییه ده‌ره‌كییه‌كان كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به بوونی سیاسه‌ت و پلانی وردیی زمانیی، ده‌توانرێت كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م بكرێته‌وه، هاوكات له‌به‌ر درێژیی وتاره‌كه و ماندونه‌بوونی خوێنه‌ر، له‌م زنجیره‌یه‌دا ته‌نها له ئاڵنگارییه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌دوێین، له زنجیره‌ی داهاتووشدا پشت به‌خوا له دیارترین ئاڵنگارییه ناوه‌كییه‌كان ده‌دوێین.
* ئاڵنگارییه ده‌ره‌كییه‌كان:
ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین گرنگترین ئاڵنگارییه ده‌ره‌كییه‌كان، به شێوه‌ی خاڵ بخه‌ینه‌ڕوو، كه ئه‌وانیش:
1- هه‌ژموونی زمانی ئینگلیزیی و فراوانی به‌كارهێنانی ئه‌م زمانه له‌سه‌رجه‌م كایه جیاوازه‌كانی ژیانی مرۆڤدا له بواره‌كانی: (زانستیی، ئابووریی، ته‌كنه‌لۆژیی، ڕۆشنبیریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، ...هتد)، هه‌ڵبه‌ت شتێكی شاراوه نییه، كه زمانی ئینگلیزی به هۆی باڵاده‌ستی وڵاتانی (ئه‌مریكا و به‌ریتانیا)وه، له ڕووی (سیاسیی، سه‌ربازیی، ئابووریی، زانستیی، ته‌كنه‌لۆژیی، ڕۆشنبیریی، ...هتد)، بووه‌ته زمانی هه‌ژمووندار و باڵاده‌ست له كۆی ئه‌و بواره جیاوازانه‌دا و به ئاست و پله‌ی جیاواز هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر پێگه و سنوری ده‌سه‌ڵاتی زمانیی ئه‌وانی تر و له‌م ڕووه‌وه وڵاتانی خاوه‌ن ستراتیژ له ڕێگه‌ی نه‌خشه‌كێشانی وردیی سیاسه‌تی زمانیی و پلانداڕشتنی زمانییه‌وه، له هه‌وڵی جڵهوكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزانه دان، كه زمانی ئینگلیزی له كه‌ناڵ و ده‌رچه‌ی جیاوازه‌وه به ئاڕاسته‌ی فه‌رهه‌نگ و زمان و ڕۆشنبیریی و كه‌لتوریی ئه‌وانی تر هوروژم دێنێت، له‌م ڕووه‌وه ئه‌ڵمانه‌كان و فه‌ره‌نسییه‌كان له هه‌مووان زیاتر له خه‌می زمان و فه‌رهه‌نگ و وشه‌كانی زمانهكهیاندان و هه‌وڵی پاراستن و گه‌شه‌پێدان و ڕاژه‌كردنی ده‌ده‌ن و ئاخێوه‌ری فه‌ره‌نسیی و ئه‌ڵمانیی، تا ئاستی ڕه‌گه‌زپه‌رستیی پارێزه‌ری زمانه‌كه‌یانن، چونكه باش له‌وه تێگه‌یشتوون، كه ئه‌وه زمانه هه‌ڵگری شوناس و كه‌لتور و ڕۆشنبیریی و فه‌رهه‌نگ و دونیابینییهكانیانن.
2- جیهانگیریی – Globalisation، یه‌كێكی تره له‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی زمانی كوردیی بووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وه ڕوونه، كه جیهانگیریی و تێكه‌ڵبوون و به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی مه‌ودای نێوان كلتووره‌كان، بووه‌ته‌هۆی هه‌ڵلوشین و توانه‌وه‌ی كه‌لتوره بچوك و تازه فراژووبووهكان، تازه كوره‌كان،ئه‌و كلتوورانهی كه خاوه‌نی پرستیژ و ههژموونێكی خنكێنه‌ر و توێنهرهوهن، واته ئه‌م كلتوره باڵاده‌ستانه و زمانی ئه‌م جۆره كلتورانه، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیین بۆ په‌لهاویشتن و داگیركردنی سنوری ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كلتور و زمانه بچوك و كه‌م خزمه‌تكراوه‌كان، یان زمانه بێخاوهنهكانی وه‌ك ئێستای زمانی كوردیی، كه پێمانوایه جگه له ئاخێوه‌ره دڵسۆزه‌كانی و خه‌ڵكانی ده‌سته‌بژێری خه‌مخۆر، له ماوه‌ی 30 ساڵ زیاتری ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییدا، ده‌سه‌ڵاتی كوردیی و لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان به كار و ئه‌ركی خۆیان نه‌زانیوه، كه ڕاژه و بژاری زمانه‌كه بكه‌ن و پلانی گه‌شه‌پێدان و به‌كارهێنان و فراوانكردنی بۆ دابڕێژن، ئه‌وه‌ی كه هه‌شه یان كاری خه‌ڵكی دڵسۆز و ده‌سته‌بژێر و كۆمه‌ڵ و گروپ و ده‌زگای بچووكه، یان سروشتی ڕێكردنی زمانه‌كه خۆیه‌تی، نه‌ك ئاڕاسته‌كردنێكی مه‌به‌ستدارانه‌ی له‌پێناوی گه‌شه‌پێدان و باڵاكردنیدا بێت، تا توانای خۆ نمایندهكردن و خۆخستنهڕووی هه‌بێت له به‌رانبه‌ر شه‌پۆله به‌هێزه‌كانی جیهانگیرییدا.
3- پێشكه‌وتن و به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی و به‌كارهێنانی چه‌ند زمانێكی گه‌ل و حكومه‌ته سه‌رده‌سته‌كان له‌و جۆره تهكنهلۆژیایانهدا و هورژمهێنانی وشه و زاراوه‌ی ئه‌م زمانانه بۆ ناو زمان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه و زمانانی به‌كاربه‌ر و له‌دواییدا ژههراوییكردنی ئه‌و زمانانه و خستنه‌ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه، بۆ نموونه زمانێكی وه‌ك ئینگلیزیی ڕووبه‌رێكی فراوانی له‌نێو به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنیی و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرتووه‌ته‌وه، كه وای لێهاتووه وشه و زاراوه‌ی ئه‌م زمانه به هه‌موو لایه‌كی جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و خه‌ڵكیی به هه‌موو توێژه جیاوازه‌كانه‌وه ڕۆژانه به‌كاریده‌هێنن، وه‌ك وشه‌كانی بواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له نموونه‌ی: (لایك، كۆمێنت، شه‌یر و تاگ و فرێند، سۆوشیاڵ میدیا، بلۆك، فۆڵۆو، فۆڵۆوه‌ر، سناپ، چات، ماسنجه‌ر، مه‌سج، ڤۆیس مه‌سج، فلته‌ر، سكرین ش‌وت، سێند، سێرچ، فایل، پۆست، ...هتد)، واته تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وای له ئاخێوه‌ر و به‌كارهێنه‌رانی كردووه، كه گرنگی به زمانی ئینگلیزی بده‌ن و ده‌یان و سه‌دان وشه‌ی ئه‌م زمانه به‌كاربهێنن و به ئاسانی له‌م ڕێگه‌یه‌وه دزه‌ی كردووه‌ته ناو زۆربه‌ی زمانه‌كانه‌وه، كه ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها وشه‌كان، به‌ڵكو لایه‌نی زمانیی و نازمانیی وشه‌كانیش، كه هی زمانی زاڵ و باوه، دێته ناو زمانه‌كه‌ته‌وه و ورده ورده مه‌وداكانی زمانی دایك به‌رته‌سكده‌كاته‌وه و له ئه‌نجامدا ئه‌گه‌ر به ئاگاییه‌وه به‌كارنه‌هێنرێت، ئه‌وا ده‌بێته یه‌كێك له ئاڵنگارییه جدییه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی زمانی دایك.
هاوكات نابێت ئه‌وه‌شمان له یادبچێت، كه ده‌شێت ئاڕاسته‌كه پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكه‌ین به پێگه‌یه‌ك بۆ ڕاژه‌كردنی زمانه‌كه‌مان، به‌ڵام له‌م باره‌دا پێویستی به پلان و سیاسه‌تێكی تۆكمه‌ی زمانه‌وانیی هه‌یه، له به‌كارهێنانی زمان و ڕێنووسی ستانداردی دانپیانراو و تهختهكلیكی نووسینی كوردیی و فۆنتی كوردیی و وشه‌ی كوردیی ڕه‌سه‌ن و وشه‌ی وه‌رگیراوی ژێرڕێساخراوی كوردیی ...هتد.
4- سیاسه‌تی وڵاته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان، به تایبه‌ت كاركردنیان بۆ دروستكردنی شه‌ڕی زاره‌كان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی سنوری زمانی كوردی و هه‌وڵدان بۆ دابڕینی هه‌ندێك له زار و شێوه‌زاره‌كانی كوردیی و به سه‌ربه‌خۆ ناساندنیان، وه‌ك زار و بنزاره‌كانی: (گۆران – هه‌ورامیی، زازایی، له‌كی، لوڕی، فه‌یلی، ...هتد)، ئه‌مه جگه له سیاسه‌تیان به‌رانبه‌ر به زمانی كوردیی و دژایه‌تیكردنیان بۆ زمانی كوردیی، به‌وه‌ی كه ڕێگه ناده‌ن زمانی كوردیی ببێته زمانی خوێندن و په‌روه‌رده و بواره فه‌رمییه‌كان و ...هتد، كه له‌م ڕووه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته له ئێران و توركیا به زه‌قی هه‌ستیپێده‌كرێت و له سوریاش پێش ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی سوریا له 2011ه‌وه هه‌مان سیاسه‌ت پێڕه‌و كراوه، به‌ڵام له عێراقدا بارودۆخه‌كه جیاواز بووه و زمانی كوردیی به‌پێی هه‌ڵبه‌زو دابهزهكانی په‌یوه‌ندیی سیاسیی كوردیی، له‌گه‌ڵ عێراقدا ئه‌ویش به‌رزیی و نزمیی به‌خۆیه‌وه دیوه له به‌كارهێنانیدا، كه‌واته سیاسه‌تی وڵاتانی سه‌رده‌سته و داگیركه‌ری كوردستان به درێژایی سه‌د ساڵی ڕابردوو، بریتی بووه له سیاسه‌تی توانه‌ی ڕه‌گه‌ز و زمان و كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی كوردیی و دروستكردنی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه كوردیی زمان نییه و سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن مێژوو و نییه و پێگه‌ی زمانیی پێ ڕه‌وا نه‌بینراوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه و به ئاگر و ئاسن و یاسا ڕێگرییان له به‌كارهێنانی زمانی كوردیی له خوێندن و په‌روه‌رده و ڕووبه‌ره گشتییه‌كاندا كردووه، ته‌نانه‌ت له قۆناغه جیاوازه‌كانی سه‌د ساڵی ڕابردوودا ڕێگه‌یان له وشه و ناو و ئاخاوتنیش به زمانی كوردیی گرتووه و له‌م ڕووه‌وه قسه‌كردن به زمانی دایكیی (زمانی كوردیی) تاوانێكی گه‌وره بووه و سزا و زیندانیكردن و باجی قورسی له‌سه‌ر بووه، بۆیه به درێژایی ئه‌م سه‌د ساڵه، ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌كانی فارس و تورك و عه‌ره‌ب كاریان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی كورد و زمان و فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی كردووه.