کۆلێژی پەروەردە
Post date: Oct 15, 2022 10:47:16 AM
ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 15-10-2022 گفتووگۆی یه‌كه‌م ماسته‌رنامه له به‌شی زمانی كوردی له كۆلێژی په‌روه‌رده و زمانی زانكۆی چه‌رموو بۆ ساڵی خوێندنی (2022) به پله‌ی نایاب په‌سه‌ندكرا.
زرار سه‌ردار محه‌مه‌د خوێندكاری خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر له به‌شی زمانی كوردی توانی به پله‌ی نایاب ماسته‌ر به‌ده‌ستبهێنێت له بواری ئه‌ده‌بدا به ناونیشانی: ئیستاتیكای ئاماژه نازمانییه‌كان له ده‌قه شیعرییه‌كانی (ع. ح. ب) و جه‌مال شارباژێرییدا.
ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه:
1- پ. د. هیمداد حسێن ـــ ســـهرۆك
2- پ. د. شنۆ محه‌مه‌د ـــ ئه‌ندام
3- پ.ی. د. ده‌ریا جه‌مال ـــ ئه‌ندام
4- د. ئاسۆ عومهرـــ ئه‌ندام وسه‌رپه‌رشت
به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی چه‌رموو، پیرۆزبایی له مامۆستا (زرار سه‌ردار محه‌مه‌د) ده‌كه‌ین هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین و نمونه‌ی زۆربێت.
فۆتۆ: هیمداد وه‌لی