کۆلێژی پەروەردە
Post date: Oct 20, 2022 11:43:26 AM
ڕۆژی پێنچشه‌ممه ڕێكه‌وتی 20-10-2022 گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار(كاروان محه‌مه‌د فتاح) له به‌شی زمانی كوردی/ كۆلێژی په‌روه‌رده و زمانی زانكۆی چه‌رموو، به ناونیشانی: كاره‌كته‌ر له ڕۆمانی "ئه‌و هاوڕێیه‌ی منداڵیم ببینمه‌وه؟ "ی" "كاروان عومهركاكهسور"دا، له هۆڵی به‌شی زمانی كوردی به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.
ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه:
1- پ. د. فواد ڕه‌شید ـــ ســـهرۆك
2- پ. ی. د. كه‌یفی ئه‌حمه‌د ـــ ئه‌ندام
3- پ. ی. د. عه‌تا ڕه‌شید ـــ ئه‌ندام
4- پ. د. شنۆ محه‌مه‌د ـــ ئه‌ندام وسه‌رپه‌رشت
به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی چه‌رموو، پیرۆزبایی له مامۆستا (كاروان محه‌مه‌د فتاح) ده‌كه‌ین هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین و نمونه‌ی زۆربێت.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال