کۆلێژی پەروەردە
Post date: Dec 02, 2021 3:13:15 PM
(د. سامان عیزەدین سەعدون) و (م. دیار مەردان محەمەد) مامۆستا لە (بەشی لێکۆڵینەوەی کوردی ـ كۆلێژی پهروهرده و زمان)ی زانكۆی چهرموو، توێژینەوەیەکی هاوبەشیان بە ناونیشانی (مێژووی گۆران و سەرهەڵدانی شیعر بە زاری گۆران) له گۆڤاری زانكۆی گهرمیان بڵاوكردهوه.
پوختهی توێژینهوهكه:
توێژینەوەکە بەشێکە لە بەشەکانى نامەى ماستەرەکەمان بە ناوى (پێگەى مەلاى جەبارى لە شیعرى کوردیدا)، ئەم بەشە سەرەتایەکە بۆ ناساندنى زار و زمان و شیعر و ئەدەب و مێژووى گۆران کە چەندین شاعیرى ناودارى گەلەکەمان بەم زارە شیعریان نووسیوە و گەنجینەیەکى دەوڵەمەندە بۆ مێژووى ئەدەبى کوردى، چونکە هەندێک لە لێکۆڵەرانى ئەدەبى کوردى پێیان وایە سەرەتاى مێژووى ئەدەبى کوردى بەم زارە دەستى پێکردووە، ئەدەبى زارى گۆران ڕۆڵێکى گەورە و گرنگى گێڕاوە لە دەوڵەمەند کردن و بە زیندووى هێشتنەوەى زمان و فەرهەنگ و ئەدەب کلتور و ڕۆشنبیرى کوردى، سەرەتاى سەرهەڵدانى ئەدەبى زارى گۆران دەگەڕێتەوە بۆ پیش سەرهەڵدانى ئاینى ئیسلام کە لە نوسراوى ئاینى کۆنى زەردەشت و دواتریش نوسراوە ئاینییەکانى یارسانەوە سەرچاوەى گرتووە تا گەیشتووە بە قۆناغێک کە بە قۆناغى گەیشتنە لوتکە ناودەبرێ ئەم قۆناغەش دەکەوێتە سەدەى نۆزدەى زاینییەوە، ئەدەبى زارى گۆران خاوەن تایبەتمەندى و گرنگى خۆیەتى کە جیاى دەکاتەوە لە ئەدەبى زارەکانى ترى زمانى کوردى
بهستهری توێژینهوهكه: