کۆلێژی پەروەردە
Post date: Dec 12, 2019 5:45:30 PM
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی کۆلێژماندا ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێكەوتی ۱٢ / ۱٢ / ۲۰۱۹ بە سەرپەرشتی هەردوو مامۆستای بەڕێز(د.ئاڤان عبداللە حسن / م.دینا عباس نعمت) و بەمیوانداری بەڕێز (د.زامدار حمە رسول کریم) هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە پزیشکی دەرونی و مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی سلێمانی، سیمینارێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشان ( Aging and common geriatric mental health disorders ) بۆ خوێندکارانی قۆناغی (چوار، سمستەری سێ ،و، سمستەری پێنج)ی بەشی پەروەردەی تایبەت، وەک بەشێک بۆ پڕ کردنەوە و زیاتر کردنی شارەزایی و زانیاری خوێندکاران لە بابەتەکانی بەشی پەروەردەی تایبەت و لەکۆتای سیمینارەکەدا خەڵاتی ڕێز لێنان پێشکەشی بەرێز (د.زامدار)کرا.