کۆلێژی پەروەردە
Post date: Mar 12, 2022 12:34:10 PM
نووسینی: د.مسته‌فا ڕه‌زا مسته‌فا، به‌شی زمانی كوردیی، كۆلێژی زمان، زانكۆی چه‌رموو
زنجیره‌ی (5)، به‌شی (2)
زمان، كه سهرهكییترین وه‌سیله‌ی پهیوهندییگرتن و تۆڕی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه جڤاكییهكانه، وه‌ك ته‌نێكی زیندوو پێویستی به ڕاژه‌كردن و چاودێرییكردن و شهنوكهوكردن و بژاركردن هه‌یه، چونكه ژیانی زمانه‌كان به قۆناغی جیاوازدا تێپه‌ڕ ده‌بن، له‌دایكده‌بن، گه‌شه‌ده‌كه‌ن و ده‌مرن یان ده‌گۆڕێن به زمان و شێوه‌یه‌كی تر، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زمانه‌كه‌مان به‌پێز و به‌رهه‌مداربێت و وه‌ڵامگۆی پێویستییه هه‌نوكه‌یی و سه‌رده‌مییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی ئاخێوه‌ری كورد-زمان بێت، ئه‌وا پێویستی به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگاریی و ته‌حه‌دیاته‌كانی به‌رده‌می و لابردنی ئه‌و كهندوكۆسپانه هه‌یه، كه وا ده‌كه‌ن گه‌شه‌ی زمانه‌كه خاوبكه‌نه‌وه، بۆیه له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستای زمانی كوردیی و هه‌ڵێنجان له ئه‌و واقیعه ناهه‌مواره‌ی كه زمانی كوردیی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه زمانه‌كه‌مان له ئێستادا له به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاریی جدییدایه، ئه‌گه‌ر به وشیارانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت و خه‌مخۆرانه هه‌وڵی لابردنی كه‌ندوكۆسپ و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می نه‌درێت و ڕێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و باڵانمایی بۆ واڵا نه‌كرێت، ئه‌وا ههڕهشهگهلێكی ڕاسته‌قینه له ده‌رگای زمانی كوردیی وه‌ستاون، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه له‌م قۆناغه‌دا جۆره سیاسه‌تێكی نازانستیی و ههڵنهسهنگێنراویش پیاده‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ی تر بارودۆخی زمانی كوردیی توشی قه‌یران و لاوازیی كردووه.
دیاره مه‌به‌ستیش له خستنه‌ڕووی گرنگترین ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م زمانی كوردیی، جگه له پێشچاوخستن و ڕوونكردنه‌وه‌یان، هاوكات مه‌به‌ستی سهرهكییشمان هه‌وڵدانه بۆ پێشچاوخستن و تیشكۆ خستنه‌سه‌ر بابه‌تێكی وا گرنگی هه‌نووكه‌یی، په‌یوه‌ستدار به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و بوون و مانه‌وه‌ی كورده‌وه، ئه‌وه‌یه كه تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردیی و لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان خۆیانی لێ به خودان بكه‌ن و سنورێك بۆ ئه‌و بێ ده‌ربه‌ستیی و خۆنهبانكردنانه له كه‌یسێكی گرنگی وه‌ك زماندا دابنێن و شكۆ و پێگه و به‌ها بۆ زمانه‌كه‌مان بگێڕنه‌وه، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن، ئه‌وا داهاتوو گه‌واهیده‌ری له‌ناوچوون و مردنی زمانی كوردیی ده‌بێت و مێژووش به‌زه‌یی به كهمتهرخهماندا نایاته‌وه.
ئێمه له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م وتاره‌دا، جگه له ئاماژه‌دان به ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌مك و زاراوه‌ی (ئاڵنگاریی) و په‌سنكردنی واتای چه‌مكه‌كه، هاوكات قسه‌مان له دیارترین ئه‌و ئاڵنگارییانه كرد، كه شه‌پۆله‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵات و سنوری زمانی كوردییه‌وه به ئاڕاسته‌ی ناوه‌وه و مه‌یدانی زمانی كوردیی هوروژم دێنێت، بۆیه به ئاڵنگارییه ده‌ره‌كییه‌كان ناوزه‌دمان كردن، ئێستا و له‌م به‌شه‌شدا هه‌وڵده‌ده‌ین له گرنگترین ئاڵنگارییه (ناوه‌كیی)یه‌كان بدوێین، كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ ئایینده‌ی زمانه‌كه‌مان، دیاره تایبه‌تمه‌ندیی و جیاوازیی سه‌ره‌كیی ئاڵنگارییه ناوه‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه، كه هه‌م شه‌پۆله‌كه‌ی له‌ناوه‌وه دروستبووه و هه‌م هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كانیشی هه‌ر له‌ناوه‌وه ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌ی بۆ ڕه‌نگڕێژ بكرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت زمانه‌كه‌مان له زۆر ئافات و ده‌رد و به‌ڵای ناگه‌هان بپارێزرێت.
* ئاڵنگارییه ناوه‌كییه‌كان:
ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین گرنگترین ئاڵنگارییه ناوه‌كییه‌كان، له چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی سهرهكییدا و به خاڵ بیانخه‌ینه‌ڕوو:
1- نه‌بوونی زمانی ستاندارد - زمانی پێوه‌ر: یه‌كێك له ئاڵنگارییه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م زمانی كوردیی نه‌بوونی زمانێكی پێوه‌ر- ستانداری یه‌كگرتووی دانپیانراوه، لانی كه‌م بۆ ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه، به‌كارهێنان و دانپیانانی ناڕاسته‌وخۆی دوو شێوه‌ی دوو زاری سه‌ره‌كی زمانی كوردییه، كه شێوه‌ی (بادینیی و سلێمانی – سۆرانیی) هه‌ردوو زاری كرمانجیی ناوه‌ڕاست و كرمانجیی ژووروون، چونكه ئه‌م دوو شێوه‌یه هه‌نگاوه‌كانی بوونه ستانداردیان بڕیوه و وه‌ك زمانی ستاندارد له بواره فه‌رمییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن، سیاسه‌تی به‌كارهێنانی دوو زاری یه‌ك زمان و مامه‌ڵه‌كردنی زمانی پێوه‌ر له‌گه‌ڵیاندا، سیاسه‌تی دوژمنانی كورده به مه‌به‌ستی په‌رتكردن و زاڵبوون به‌سه‌ر كورددا، ئه‌مه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق و به ده‌رچوونی یه‌كه‌م قانونی زمانیی به ناوی (قانون اللغات المحلیة - یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان) له ساڵی 1930دا، ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی عێراق هه‌وڵی دروستكردنی به‌ربه‌ره‌كانێ و ئاژاوه‌ی ناوخۆیی زمانیی داوه، واته له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی قانونی زمانیی له عێراقدا، دوو هه‌نگاوی دژ به زمانی كوردیی نراوه، یه‌كه‌میان ته‌ماشاكردنی زمانی كوردیی وه‌ك زمانێكی (محه‌لی – ناوچه‌یی) و هێنانه‌خواره‌وه‌ی پایه‌ی زمانی كوردیی، هاوكات به‌پێی مادده‌ی هه‌شتی قانوونهكه ڕێگه‌ی به شێوه‌ی بادیینیدا، كه له قه‌زاكانی (دهۆك، زاخۆ، ئامێدی، عه‌قره، زێبار) بخوێنرێت، كه له‌و كاته‌دا، ڕۆشنبیرێكی وه‌ك (ئه‌مین زه‌كی به‌گ) هه‌ستی به مه‌ترسیی ئه‌م خاڵانه كردووه و له دوو (لائیحه - یاداشت)ی جیاوازدا، له ساڵه‌كانی له 1930 و 1931دا ڕه‌خنه و سه‌ره‌نجه‌كانی خۆی داوه‌ته حكومه‌ت و نوێنه‌ری به‌ریتانیا له عێراق، هاوكات و هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌دا، له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاتی شۆڕشی كوردیی ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، كه زمانی خوێندن له‌تبكرێت، پاشان له كۆتایی هه‌شتاكاندا حكومه‌تی عێراق بۆ دروستكردنی شه‌ڕی دیالێكته‌كان ڕۆژنامه‌ی (بزاڤ و ئاسۆ)ی ده‌رده‌كرد، پاش شه‌ڕی ناوخۆ و دروستبوونی دوو ئیداره‌یی، خه‌ڵكانی بادینان جارێكی تر داوای خوێندنیان به زاری خۆیانكرد، ئه‌وه بوو بۆ یه‌كه‌مجار و له ساڵی 1998دا و له سه‌رده‌می (د.ڕۆژ نوری شاوه‌یس)دا، كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیداره‌ی هه‌ولێر بوو، به بڕیاری ژماره (3174)، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی (كرمانجیی ژووروو) له په‌روه‌رده‌دا دا، به‌ڵام به دوو مه‌رج: (1- تا پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی له‌و ناوچانه‌ی به‌م شێوه‌زاره قسه‌ده‌كه‌ن بخوێنرێت. 2- ڕه‌چاوی ئه‌وه بكرێت، كه كتێبه مهنههجییهكان موتوربهبكرێن به چه‌ند وشه‌یه‌كی كرمانجیی خواروو (ناوه‌ڕاست)، هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا و له ساڵی 2005، به بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و له‌سه‌ر داوای په‌روه‌رده‌ی دهۆك، خوێندن بوو به كرمانجیی، پاشان ئه‌م شێوه‌زاره له ڕگهیاندنهكان و بواره‌كانی په‌روه‌رده و چاپه‌مه‌نیی و كارگێڕیی و چاپ و وه‌شان و ڕۆشنبیریی گشتیی‌دا له ناوچه‌ی دهۆك چه‌سپا، كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه، چونكه به‌كارهێنانی دوو شێوه‌ی یه‌ك زمان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا وه‌ك زمانی پێوه‌ر نموونه‌ی له هیچ وڵاتێكی تردا (پێشكه‌وتوو یان دواكه‌وتوو) نییه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه، به تایبه‌تی له وڵاتانی فره نه‌ته‌وه یان فره زماندا، ستانداردبوونی زیاد له زمانێك بۆ نموونه وه‌ك وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤی، ئه‌وه ستانداردبوونی زمانی جیاوازه نه‌ك زاری جیاواز، هه‌ر له باره‌ی ئه‌م سیاسه‌تی دوو ستانداردییه و لێكه‌وته‌كانی و له‌تبوونی زمانی كوردیی، سه‌لام ناوخۆش له گۆڤاری (زمان و زار: 2022 ل233 بۆ ل240، وتارێكی به ناوی سایكس – بیكۆی زمانی كوردیی) بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسی لێكه‌وته خراپه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته ده‌كات.
2- نه‌بوونی ڕێنووسی ستاندارد – ڕێنووسی پێوه‌ر: یه‌كێكی تر له ئاڵنگارییه جدییه‌كانی به‌رده‌م زمانی كوردیی، نه‌بوونی ڕێنووسی پێوه‌ری یه‌كگرتووه بۆ زمانی ستانداردی كوردیی، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌كارهێنانی هه‌ردوو ڕێنووسی (ئارامیی و لاتینی)یه، ئه‌مه جگه له به‌كارهێنانی ڕێنووسی (كریلیكی – سڵاڤی) له‌لایه‌ن كورده‌كانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جارانه‌وه له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له‌گه‌ڵ یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی ڕێنووسێكی پێوه‌ر بۆ زمانی كوردیی، هاوكات به‌كارهێنانی شێواو و نازانستیی ئه‌و ڕێنووسانهش، كه ئێستا بۆ زمانی كوردیی پێڕهودهكرێن له چۆنییه‌تی نووسینی وشه و زاراوه‌كان و به‌كارهێنانیان له ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ته‌نانه‌ت فه‌رمانگه و شوێنه ڕه‌سمییه‌كان و تابلۆی بازاڕه‌كانیشدا، كه هه‌ر كه‌سه به ئاره‌زووی خۆی و به‌پێی زه‌وق و مه‌زاجی خۆی چ زمان و ڕێنووسێكی به‌دڵ بێت ئه‌و شێوه‌یه به‌كارده‌هێنێت، كه ئه‌مه‌ش نموونه‌ی له هیچ وڵاتێكی تردا به‌دیناكرێت، مه‌گه‌ر له هه‌رێمێكی بێ پلان و بێ سیاسه‌ت و ستراتیژیی، وه‌ك هه‌رێمی كوردستاندا نموونه‌ی هه‌بێت.
3- به‌كارنه‌هێنانی زمانی كوردیی له سه‌رجه‌م كایه جیاوازه‌كاندا له‌وانه: (په‌روه‌ده و خوێندنی باڵا (خوێندنی زانسته په‌تییه‌كان و هه‌ندێك له بواره ئینسانییهكانی وه‌ك یاسا و كارگێڕیی و ...هتد، ئابووریی (بۆنده بازرگانیی و ئاڵووێره جیاوازه‌كان و تابلۆكان، ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی (به‌رنامه نه‌رمه‌كان)، ...هتد)، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق و به تایبه‌ت مادده‌ی (4)ی ئه‌و ده‌ستووره و یاسای زمانه فه‌رمییه‌كانی ساڵی 2014ی په‌رله‌مانی كوردستانه، كه له هه‌ردووكیاندا جه‌خت له فهرمییبوونی زمانی كوردیی و به‌كارهێنانی له سه‌رجه‌م بواره فه‌رمییه‌كان و چاودێرییكردن و خزمه‌تكردنی و ...هتد ده‌كاته‌وه.
له‌وه‌یه یه‌كێك بپرسێت، چۆن ده‌توانین به‌م بارودۆخه‌ی ئێستای زمانی كوردییه‌وه، له نه‌بوونی وشه و زاراوه‌ی پێویستی بواری زانسته په‌تییه‌كان و كارگێڕیی و یاسا و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی، هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی به‌كارهێنانی زمانی كوردیی له‌م بوارانه‌دا هه‌ڵگرین، به‌ڵام به بڕوای ئێمه ناكرێت، به ته‌مای خوا جێی بهێڵین و هه‌نگاوی بۆ نه‌نێین، ئه‌گه‌ر ئیراده و خه‌مخۆریی و دڵسۆزیی و ویستی جدیی هه‌بێت، ئه‌وا هیچ كارێك، كاری نه‌كرده نییه و ده‌توانرێت به داڕشتنی پلانێكی وردیی زمانه‌وانیی له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی زمانیی نیشتمانییدا، به هاوكاریی خه‌ڵكانی پسپۆڕی زمانه‌وانیی و پسپۆڕیی ئه‌و بواره جیاوازانه ده‌ستپێبكرێت و به شێوه‌یه‌كی په‌یژه‌یی – تدریجی و هه‌نگاو به هه‌نگاو، كار بۆ ئه‌م بواره بكرێت و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا زۆر به ئاسانی ده‌توانرێت، زمانه‌كه‌مان به‌رینه ناو به‌كارهێنانی ئه‌و زانست و بواره جیاوازانه‌وه، كه له‌م بواره‌دا ئێمه دواكه‌وتووین، چونكه ئه‌گه‌ر له دوای ڕاپه‌ڕین و له 30 ساڵی ڕابردوودا، پلانی ستراتیژییمان بۆ پرسه نیشتمانییه‌كان و له ناویشیاندا بۆ زمان هه‌بووایه، ئه‌وا ئێستا ئه‌و خه‌م و ترسانه‌مان نه‌ده‌بوو، كه به‌ره‌وڕووی زمانی كوردیی بوونه‌ته‌وه و ئه‌و جادووه‌ش خاڵی ده‌كرایه‌وه، كه هه‌ندێك ده‌نگی نه‌شاز پێیانوایه زمانی كوردیی توانا و لهبارێتیی نییه بۆ به‌كارهێنان و په‌سنكردنی زانسته‌كان و گۆڕانكارییه هه‌نوكه‌ییه‌كان.
4- نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی زمانه‌وانیی – ئه‌كادیمیی خاوه‌ن بڕیار و خاوه‌ن بودجه و توانستیی مرۆیی، بۆ دروستكردن و داڕشتن و داتاشینی وشه و زاراوه و وه‌رگرتنی زاراوه‌ی پێویست بۆ بواره جیاوازه‌كان، هه‌ربۆیه پێمانوایه نه‌بوونی ئه‌م ده‌زگایه یه‌كێكه له كه‌موكوڕیی و ئاڵنگارییه جدییه‌كانی به‌رده‌م زمانی كوردیی، چونكه زمانی كوردیی له‌م قۆناغه‌دا پێویستیی زۆری به وشه و زاراوه‌ی جیاواز هه‌یه له بواره جیاوازه‌كانی زانست و ڕاگه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆژیا و ...هتد دا، كه ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌كی له‌مجۆره‌مان هه‌بووایه ئه‌وا به ئاسانی ده‌مانتوانی هه‌نگاو به هه‌نگاو زمانی كوردیی ببه‌ینه ناو بواره جیاوازه‌كان و بهكاریبهرین له بواره‌كانی وه‌ك: (په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، زانسته په‌تییه‌كان، ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێره نوێیه‌كان، ...هتد)، چونكه له بیرمان نه‌چێت هه‌ر زمانێك كه فه‌رهه‌نگێكی زه‌نگینی بۆ زاراوه‌ی بواره جیاوازه‌كان هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و زمانه زمانێكی زیندوو و چالاكه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كار له‌سه‌ر دروستكردن و داڕشتن و داتاشین و وه‌رگرتنی زاراوه‌ی پێویست بۆ بواره جیاوازه‌كان نه‌كرێت، ئه‌وا زمانی كوردیی ده‌بێته زمانێكی له كاروان به‌جێماو، زمانی له كاروان به‌جێماویش، كه توانای پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه وشهییهكانی ئاخێوهرهكانی نه‌بێت، ئه‌وا قسه‌كه‌ری ئه‌و زمانه چاوه‌ڕێی ناكات و هه‌وڵده‌دات په‌نا بۆ وشه و زاراوه‌ی زمانه خزمه‌تكراوه‌كان به‌رێت و پێداویستییه وشهییهكانی له زمانانی تره‌وه وه‌ربگرێت.
5- نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی وه‌رگێڕانی نیشتمانیی، بۆ وه‌رگێڕان و هێنانه‌سه‌ر زمانی كوردیی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌م و زانسته نوێیانه‌ی، كه ده‌بنه هۆكاری پێشكه‌وتن و فراژووبوونی زمان و كۆمه‌ڵی كوردیی، وه‌رگێڕان یه‌كێكه له‌و وه‌سیله گرنگانه‌ی، كه ده‌توانرێت له ڕێگه‌یه‌وه بیركردنه‌وه و تێڕوانین و ژیاریی نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له بواره جیاوازه‌كاندا بۆ نه‌ته‌وه و ژیارییه‌كی تر پێ بگوازرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش فاكته‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و هه‌ڵكشانی زانست و زانیاریی و شاره‌زایی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی پاشكه‌وتووه، هه‌ربۆیه به درێژایی مێژوو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی كه گرنگییان به بزوتنه‌وه‌ی وه‌رگێڕان داوه، توانیویانه به‌ره‌وپێشه‌وه بڕۆن و گۆڕانكاریی جدیی له بیركردنه‌وه و تێڕوانینی تاكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا بهێننه ئاراوه و شاره‌زای ژیاریی به‌رانبه‌ره‌كانیشیان ببن، بۆ نموونه له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كاندا له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانی به‌رهه‌می كه‌ڵه نوسه‌ر و فه‌یله‌سوفه‌كانی یۆنان و گریكه‌وه توانرا گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می شارستانی ئه‌و قۆناغه بۆ كه‌لتوری ئیسلامیی بگوازرێته‌وه و له‌م ڕێگه‌یه‌وه بووه ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره به ڕووی كرانه‌وه و تێگه‌یشتنی جیهانی ده‌ره‌وه به ڕووی شارستانییه‌تی ئیسلامییدا، نموونه‌یه‌كی زیندووتر وڵاتێكی هاوسێی وه‌ك ئێرانه، كه له ڕێگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی وه‌رگێڕان و گرنگیدان به‌م ڕه‌وته و دامه‌زراندنی ده‌یان دامه‌زراوه و خانه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه بۆ بواره جیاوازه‌كان، بوونه‌ته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و به‌پێزكردنی زمانی فارسیی و له‌م ڕووه‌وه زمانی فارسیی خزمه‌تێكی شایان كراوه و فه‌رهه‌نگێكی زه‌نگینی وشه و زاراوه‌ی بۆ دروستبووه، هه‌ربۆیه گرنگی نه‌دان به‌م بواره هه‌ژاریی فه‌رهه‌نگی وشه و زاراوه‌ی كوردیی و له كۆتاییدا زمانی كوردیی به‌شوێندا هاتووه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه بێبه‌شكردنی ئاخێوه‌ر و خوێنه‌ری كورد-زمانانه، به به‌رهه‌مه زانستیی و ئه‌ده‌بیی و ڕۆشنبیریی و فه‌لسه‌فییه‌كانی نه‌ته‌وه پێشكه‌وتوو و باڵاده‌سته‌كان، چونكه بیرمان نه‌چێت خوێنه‌ری كوردی دوای ڕاپه‌ڕین، زۆر كه‌م شاره‌زای زمانێكی تره، كه ئه‌نجامه‌كه‌شی به بڕوای ئێمه هه‌م كه‌م چالاكیی و كه‌م پێزیی زمانی كوردیی له مه‌یدانه جیاوازه‌كاندا لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌م كه‌م ئاگایی و كه‌م شاره‌زایی خوێنه‌ری كورد و بێبه‌شكردنی خوێنه‌ری كوردیی له سه‌رچاوه نوێیه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ماویه‌تی.....