کۆلێژی پەروەردە
Post date: Mar 26, 2022 12:53:41 PM
نووسینی: د.مسته‌فا ڕه‌زا مسته‌فا، به‌شی زمانی كوردیی، كۆلێژی زمان، زانكۆی چه‌رموو
زنجیره‌ی (7)
زمان، كه به یه‌كێك له ئه‌بزار و وه‌سیله سه‌ره‌كییه‌كانی پهیوهندییگرتن له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا دانراوه، كۆڕایی شاره‌زایان و زمانه‌وانانی له‌سه‌ره، به‌وه‌ی كه یه‌كێكه له‌و هۆكاره بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كه مرۆڤه‌كان له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانن په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا گرێبده‌ن و زانیاریی و هه‌واڵی پێدهرببڕن و پرسی له باره‌ی ڕووداو و بابه‌ت و شت و كه‌س و حاڵه‌ته جیاوازه‌كانه‌وه پێبكه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه به وه‌سیله‌ی چێكردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داده‌نرێت، هاوكات وه‌ك ئامرازێكیش بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره فه‌رمیی و نافه‌رمییه‌كان و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز و لایه‌نی ده‌رونیی مرۆڤ و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ له كاردایه.
كه‌واته زمان وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی و دانه‌بڕاو له كۆمه‌ڵ و ئاخێوه‌رانی، ئه‌ركی جیاواز و هه‌مه‌چه‌شنه‌ی له ئه‌ستۆدایه و مرۆ له ڕێگه‌ی زمانه‌كه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی عاده‌تیی و ئاسایی كۆی پێویستیی و لایه‌نه جیاوازه‌كانی ژیانی پێ په‌سن و ڕ اییدهكات.
زمان، كه بۆ زمانی ئاخاوتن و زمانی نووسین دابه‌شكراوه، ئه‌وه ڕوونه، كه زمانی ئاخاوتن پێش زمانی نووسینه، واته نووسین، قۆناغێكی دواتر و نوێی تۆماركردنی زمانه، بۆیه مرۆڤه‌كان سه‌ره‌تا فێری زمانی ئاخاوتن ده‌بن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و عاده‌تیی كاروبار و پێویستییه‌كانی خۆیانی پێ ڕاییده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بینین له قۆناغی پێش نووسیندا مرۆڤ زمانی زیاتر بۆ ده‌ربڕینی هه‌واڵ و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز و لایه‌نی ده‌رونیی و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێن و كه‌موكوڕیی له زانیارییه‌كانیدا به‌كارهێناوه، كه له‌م قۆناغه‌دا زمان ئه‌ركه‌كانی ساده و ئاشكران و به‌و شێوه‌یه ئاڵۆز نین، چونكه ژیانی مرۆڤه‌كان خۆیان ساده بوونه و زمانیش به حوكمی ئه‌وه‌ی وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ڵامگۆی قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیه‌تی، بۆیه ئه‌ركێكی قورسی له ئه‌ستۆدا نه‌بووه، به‌ڵام پاش داهێنانی نووسین و هه‌وڵدان بۆ تۆماركردنی مێژوو و ژیان و ژیاریی نه‌ته‌وه‌كان، به مه‌به‌ستی پاراستنی دونیابینیی و بیركردنه‌وه و تێڕوانینی مرۆڤه‌كان و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌وه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر، زمانیش له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانگارییهدا ئه‌ركه‌كانی فراوانبووه و گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، واته زمان وه‌ك ته‌نێكی زیندوو له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌كانی ژیانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵ و گۆڕانی پێداویستییه‌كانی ژیاندا، ئه‌میش (زمان) گۆڕا و ئه‌ركی نوێی بۆ هاته‌پێش، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر بنه‌ما و ڕۆشنایی ئه‌م كورته پێشه‌كییه ده‌مانه‌وێت له باره‌ی (زمان - زمانی كوردیی) و گۆڕان و فراوانبوونی ئه‌ركه‌كانی زمانی كوردییه‌وه بدوێین.
ئاشكرایه، مرۆڤی كوردزمان، وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی تر، ئاسایی له پێش قۆناغی نووسیندا، به شێوه‌یه‌كی گشتی زمانی وه‌ك ئامرازی سه‌ره‌كیی په‌یوه‌ندییكردن و هه‌واڵ و زانیاریی ده‌ربڕین و پرسكردن و به‌ڕێوه‌بردن و ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانی ژیانی و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز و حه‌زو ویست و ئاره‌زووه‌كانی و چێكردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌كارهێناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانی كوردیی بۆ پێنووسین، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو زمانه‌كه‌ش ئه‌ركه‌كه‌ی فراوانبووه و گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و ئه‌ركی قورس‌تر بووه.
بۆ زیاتر به‌رجه‌سته‌كردنی مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره‌مان هه‌وڵده‌ده‌ین به شێوه‌ی خاڵ گرنگترین ئه‌و بوار و كایه و هۆكارانه بخه‌ینه‌ڕوو، كه فاكته‌ری گۆڕان و فراوانبوونی ئه‌ركه‌كانی زمانی كوردیین، قۆناغ به قۆناغ:
1- هه‌نگاوی یه‌كه‌می گۆڕان و فراوانبوونی ئه‌ركه‌كانی زمانی كوردیی، به گواستنه‌وه‌ی زمانی ئاخاوتن بۆ زمانی نووسین – زمانی ئه‌ده‌بیی، له ڕێگه‌ی شاعیرانه‌وه له كوردییدا ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ویش به‌پێی قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژووی میرنشینه كوردییه‌كانی (ئه‌رده‌ڵان، بۆتان، بابان)ه‌وه، كه هه‌ر سێ دیالێكتی زمانی كوردیی، (كوردیی – گۆران، كوردیی – باكوور، كوردیی – ناوه‌ندیی)، زمانی كوردیی له زمانی ئاخاوتنه‌وه ده‌بێته زمانی ئه‌ده‌بیی و شاعیرانی كورد هۆنراوه‌كانیان به‌و زارانه‌ی زمانێكی كوردیی تێكه‌ڵ به وشه‌ی عه‌ره‌بیی و فارسیی و توركیی ده‌نوسن و هه‌نگاوی یه‌كه‌می فراوانبوون و گۆڕانی ئه‌ركی زمانی كوردیی هه‌ڵده‌گیرێت.
2- قۆناغی دووه‌می فراوانبوون و گۆڕانی ئه‌ركه‌كانی زمانی كوردیی، له زمانی ئه‌ده‌بییه‌وه، به تایبه‌ت له زمانی شیعرییه‌وه، ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ زمانی (په‌خشان)، ئه‌ویش به ده‌ركردنی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردیی (كوردستان)، له ڕێكه‌وتی (22/نیسانی/1898 له (میسر – قاهیره)دا،له‌لایه‌ن به‌درخانییه‌كانه‌وه، كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگ و سه‌ره‌تای گۆڕان و هاتنه‌ئارای ئه‌ركێكی گه‌وره بوو، بۆ زمانی كوردیی، چونكه ئیتر لێره به‌دواوه، به شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ، یان به‌رده‌وام به‌پێی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی باری ڕامیاریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی و سه‌ربازیی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له (توركیا، ئێران و ئێراق و سوریا و ئه‌رمینا) و ناوه‌ندیی ئه‌و وڵات و شارانه‌ی، كه چالاكی سیاسیی كوردیان لێیه، ڕۆژنامه و گۆڤاری جیاواز له كات و شوێنی جیاواز به ناوهڕۆك و شێوه و مه‌به‌ستی جیاوازه‌وه ده‌ركراون.
هاوكات له‌م قۆناغه‌ی دووه‌مدا، زمان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (20) و تا ئه‌مڕۆش به‌پێی گۆڕانی بارودۆخی ڕامیاریی (كێشه‌ی كورد)، له وڵاتانی (توركیا و ئێران و عێراق و سوریا)، بۆ ئێمه‌ی كورد یه‌كێك له چه‌كه به‌هێزه‌كانی ده‌ستی كورد و شۆڕشه‌كانی بووه و بۆ دوژمنانیش یه‌كێك له هۆكاره‌كانی جوداخوزایی و هه‌ڕه‌شه‌كردن بووه بۆ (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) ئه‌و وڵاتانه و به‌و هۆیه‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵی دژایه‌تی و په‌راوێزخستنی و بچووككردنه‌وه و سڕینه‌وه‌یدا بوونه، واته هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا و له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه، زمان له پاڵ ئه‌ركه زمانهوانییهكهیدا، ئه‌ركێكی گرنگی بۆ ئێمه‌ی كورد، كه‌وتووه‌ته سه‌رشان، كه ئه‌ویش ئه‌ركی پاراستن و مانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردیی و ئه‌ركی شوناس بووه، كه له‌م ڕووه‌وه زمانی كوردیی چهپهرێكی به‌هێز و فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیی مانه‌وه و هه‌رمانی كورد بووه، وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی جیاواز له ناوچه‌كه‌دا.
3- قۆناغی قوتابخانه و پێخوێندن به زمانی كوردیی، هه‌نگاوێكی گرنگ و بنه‌ڕه‌تیی بوو، بۆ گۆڕان و فراوانبوونی ئه‌ركه‌كانی زمانی كوردیی و گه‌شه‌سه‌ندنی زمانه‌كه، كه ئه‌م قۆناغه‌ش، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی حكومه‌تی عێراق له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا و پێوه‌لكاندنی به‌شێكی خاكی نیشتمان به سنوری ئه‌و حكومه‌ته نوێیه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له‌و سه‌رده‌مه‌دا و به‌پێی یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كانی ساڵانی (30)ییه‌كان و ڕێگه‌دان به به‌كارهێنانی زمانی كوردیی له خوێندنی بنه‌ڕه‌تیی و بوار و داموده‌زگا كارگێڕییه‌كان له پارێزگاكانی: (كه‌ركوك، سلێمانی، هه‌ولێر)، بواره‌كه‌ی زیاتر فراوانبوو، واته له زمانی ئاخاوتنه‌وه هه‌نگاوی به‌ره‌و زمانی په‌روه‌رده و كارگێڕیی هه‌ڵنا.
كه‌واته له پاش قۆناغی هاتنه‌ئارای ڕۆژنامه‌گه‌ریی و به‌كارهێنانی زمانی كوردیی وه‌ك زمانی ڕۆژنامه و ده‌كاركردنی له‌م بواره گرنگ و فراوان و زیندووه‌دا و به‌دواداهاتنی قۆناغی پێخوێندن و قوتابخانه و بواری كارگێڕیی، زمانی كوردیی چووه قۆناغێكی نوێوه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی داخوازیی و پێویستییه‌كانی ئه‌م دوو بواره (ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده) به گشتی و كه‌متریش كارگێڕیی، له وشه و زاراوه‌ی نوێ، ئه‌ركێكی فره گرنگ و جێبایه‌خی خسته ئه‌ستۆی زمانی كوردیی و زمانه‌كه‌مان هه‌نگاوی فراژووبوون و گه‌شه‌سه‌ندنی نا و پێویستیی زیاتر ڕاژه‌كردن و بایه‌خپێدانی خسته مل و ئه‌ستۆی خه‌مخۆران و شاره‌زایانی ئه‌م بوارانه.
4- به گۆڕانی بارودۆخی ڕامیاریی كورد، له ڕۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان و لێكه‌وته‌كانی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیی و دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و كۆماره بۆ ماوه‌ی (11) مانگ له 1946دا و پێشتریش ڕاگه‌یاندنی (جمهوریه‌تی كوردستان) له باشور له ساڵانی 1918 بۆ 1924، له‌لایه‌ن (شێخ مه‌حمودی حه‌فید)ه‌وه، زمانی كوردیی توانی له‌و ماوه‌یه‌دا خزمه‌تێكی زۆر بكرێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی، كه ساڵی 1970 و ڕێكه‌وتنی (11)ی ئادار و دروستبوونی كۆڕی زانیاریی كورد و كردنه‌وه‌ی به‌شی كوردیی له زانكۆی به‌غداد و دواتر دامه‌زراندنی زانكۆی سلێمانی، ئه‌مانه هه‌موو هۆكارێكی گرنگی گه‌شه‌سه‌ندن و فراوانبوونی ئه‌رك و بواری زمانی كوردیی بوون و له‌و قۆناغه‌دا خه‌مخۆرانی زمان، توانییان چاكی مه‌ردایه‌تی لێبده‌ن به‌لادا و قۆڵی ماندونه‌بوونی لێههڵبكهن و بژار و ڕاژه‌یه‌كی زۆری زمانی كوردیی بكه‌ن، واته هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ گۆڕانی بارودۆخه ڕامیاریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوریی و فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی كورددا، بواری به‌كارهێنانی زمانی كوردیش گۆڕا و پێویستی به خه‌مخۆریی و ڕاژه‌كردن و كاری زیاتر، بۆ پێشكه‌وتنی و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ كه‌ش و پێشهاته نوێیه‌كاندا هه‌بوو.
5- ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و هاتنه‌ئارای بارودۆخێكی تایبه‌ت بۆ كورد، له‌م پارچه‌یه‌دا و دروستكردنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی تر، هاوشان له‌گه‌ڵیدا دروستكردنی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی نوێ و جۆراوجۆر و دامه‌زراندنی خانه‌كانی په‌خش و بڵاوكردنه‌وه و چاپ و وه‌شان و دروستبوونی جۆرێك له بازاڕی ئازاد و كرانه‌وه‌ی هه‌رێم به ڕووی دونیای ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌مانه هه‌موو فاكته‌ری به‌هێز بوون بۆ گۆڕانی بوار و ئهركهكامی زمانی كوردیی و پێویستبوونی هه‌موو ئه‌م بواره نوێیانه به وشه و زاراوه‌ی پێویست بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه وشه‌یی و زمانییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كان له ڕێگه‌ی داڕشتن و داتاشین و دروستكردن و وه‌رگرتن و قه‌رزكردنی وشه‌وه، به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێویستییه زۆر و گرنگه‌كانی وشه‌ی بواره جیاوازه‌كان بۆ ئاخێوه‌ری كوردزمان.
6- له‌دوای ساڵی 2003 و داگیركردنی عێراق و هاتنی هێزی هاوپه‌یمانان بۆ عێراق، به تایبه‌ت له‌دوای دانانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق له ساڵی 2005 و به فه‌رمیی ناساندنی زمانی عه‌ره‌بی و كوردیی، وه‌ك دوو زمانی فه‌رمیی له عێراقدا به‌پێی مادده‌ی (4)ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی و داننان به به‌كارهێنانی زمانی كوردیی هاوشانی زمانی عه‌ره‌بی له سه‌رجه‌م بواره فه‌رمییه‌كاندا، بواری به‌كاربردنی زمانی كوردیی زیاتر فراوانبوو، زمانی كوردیی ئیتر لێره به‌دواوه، ته‌نها له چوارچێوه‌ی باشوری كوردستان و هه‌رێمدا نه‌مایه‌وه، به‌ڵكو به‌پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، زمانی كوردیی وه‌ك دووه‌م زمانی فه‌رمیی ئێراقی فیدراڵ، هاوشانی زمانی عه‌ره‌بی، مافی ده‌كاركردنی له كۆی بواره فه‌رمییه‌كانی عێراق و مامه‌ڵه فه‌رمییه‌كاندا پێدرا، كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی كورد، نیشتمانییانه و نه‌ته‌وه‌ییانه سوودیان له‌م مادده‌یه وه‌ربگرتایه، ئه‌وه زمانی كوردیی ده‌یتوانی له ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌رچه یاساییه‌وه گه‌شه‌كردنێكی باش به‌خۆیه‌وه ببینێ و په‌ل بۆ زۆر بواری جیاواز بهاوێژێت و سه‌ره‌تای هه‌نگاونان بێت بۆ به نێونه‌ته‌وه‌یی كردن و ئاشناكردنی زمانه‌كه‌مان له بوار و كایه جیاوازه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی باشوری كوردستاندا.
7- له‌مڕۆدا پێشكه‌وتنی زانست و فراوانبوون و جۆراوجۆربوونی بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی وایانكردووه، كه ئاخێوه‌رانی زمانه جیاوازه‌كان ڕۆژانه پێویستیان به وشه و زاراوه‌ی نوێ هه‌بێت، بۆ هه‌ڵكردن و خۆگونجاندن و وهڵامگۆییان بۆ پێداویستیی و گۆڕانه خێراكانی ته‌كنه‌لۆژیا، هه‌ر بۆیه له‌م ڕووه‌وه زمانی كوردیی، زمانێكی ڕاژهنهكراوی پشتگوێخراو و په‌راوێزییه و ده‌بێت هه‌مووان: (مرۆڤی ئاسایی، پسپۆڕان، پارت و ڕێكخراوه‌كان، حكومه‌ت و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان)، به ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی خۆیانی بزانن و خۆیان له زمانه‌كه‌یان بكه‌ن به خاوه‌ن و شه‌و و رۆژ بخهنهسهریهك، تا بتوانرێت ئاستی زمانی كوردیش بگه‌یه‌نرێته ئه‌و پله‌یه‌ی كه توانای وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یی پێداویستییه‌كانی ئاخێوه‌رانی هه‌بێت، واته ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستامان قۆناغێكی هه‌مه‌ڕه‌نگ و فره بوار و فره ڕه‌هه‌نده، چ له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیی و چ له‌ڕووی زانستیی و په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیریی و ...هتد)ه‌وه، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا پێشكه‌وتن و گۆڕانه زانستیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و داهێنانه‌كان ته‌ریبی گه‌شه‌كردنه‌كانی زمان نین و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیی و زانستییه‌كان به خێراییه‌كی زۆر و به‌رده‌وام له به‌ره‌وپێشچووندان، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه، نه‌ك زمانی كوردیی، به‌ڵكو زۆربه‌ی زمانه‌كان، نه‌توانێت وه‌ڵامگۆیی بۆ ئه‌م هه‌موو گۆڕانه خێرایه هه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ زمانی گه‌ل و وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ڕاست بێت، كه خاوه‌نی توانایه‌كی به‌رزی مرۆیی و زانستیی و ئابوریین، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی كورد، كه تا ڕاده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات و گه‌ل، بێباكن به‌رانبه‌ر پرسه نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌وه ئاڵنگاریی و مه‌ترسییه‌كان چه‌ندان هێنده ده‌بن، بۆیه بۆئه‌وه‌ی زمانه‌كه‌مان توانای خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌كانی قۆناغ و سه‌رده‌مدا هه‌بێت و بتوانێت وه‌ڵامگۆی پێداویستییه وشه‌یی و زمانییه‌كانی ئاخێوه‌رانی بێت، پێویسته چ له‌سه‌ر ئاستیی فه‌رمیی (داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت و پارت و ڕێكخراوه‌كان) و چ له‌سه‌ر ئاستی نافه‌رمیی تاك و ئاخێوه‌ر، گرنگی به زمانی كوردیی بده‌ن و بیپارێزن و جێگه‌ی شایانی پێبده‌ن و هه‌وڵبده‌ن، ئاستی زمانه‌كه تا شوێنێك به‌رزبكه‌نه‌وه، كه بتوانێت ده‌ڕۆستی ئه‌و هه‌موو گۆڕانه خێرایه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی و پێشكه‌وتنه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان بێت، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا زمانه‌كه‌مان ده‌بێته زمانێكی له كاروان به‌جێماو، بێگومان زمانی له كاروان به‌جێماویش شایانی ئاخێوه‌ر و نه‌ته‌وه‌ی له كاروان به جێماوه و قسه‌كه‌ری زمانه‌كه‌ش چاوه‌ڕێی زمانه له كاروان بهجێماوهكهی خۆی ناكات و هه‌وڵی گۆرینی زمانیی ده‌دات، له كۆتاییشدا به زمانێكی تر پێدوایستییه‌كانی خۆی فه‌راهه‌م و دابینده‌كات، ئه‌وكات زمانه‌كه‌مان مه‌وداكانی به‌كاربردنی بهرتهسكدهبنهوه و ڕێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رته‌نگ و هه‌وراز ده‌بێت و ورده ورده ده‌بێته زمانێك، كه ته‌نها بۆ ڕاییكردنی كاروباری ئاسایی ڕۆژانه به‌كاردێت و ده‌بێته زمانی قسه‌كردن، واته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی پێش نووسین، كه چۆن له سه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه‌دا تیشكۆمان خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زمانی كوردیی وه‌ك كۆی زمانه‌كانی تر پێش قۆناغی پێنووسین، زمانی ئاخاوتن و زمانی به‌ڕێكردنی كاروباره عادهتییهكانی ڕۆژانه‌ی ئاخێوه‌رانی بووه و له سه‌ره‌تادا ئه‌ركێكی كه‌م و ساده‌ی به‌پێی پێویستیی ئه‌و قۆناغه‌ی ئاخێوه‌رانی له ئه‌ستۆدا بووه، به‌ڵام له دواتردا و هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ گۆڕانی بارودۆخی ژیانی مرۆڤی كوردزمان، له ڕووه‌كانی: (ڕامیاریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، ئایینی، رۆشنبیریی و كه‌لتوریی، ئابوریی، زانستیی، ...هتد) ئه‌ركه‌كانی زمانیش هاوشان و ته‌ریبی گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گۆڕاوه و فراوانبووه.