کۆلێژی پەروەردە
Post date: Mar 08, 2022 4:22:28 PM
ڕۆژی دووشەممە، 7ـی مارسی ٢٠٢٢، ديدارێك سه‌باره‌ت به له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ساز كرا. دیدارەکە لەلایەن به‌شی زمانی كوردی له فاكه‌ڵتیی ئادابی زانكۆی سۆران ، لە ژێر ناونیشانی (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت: ئه‌زموون و دنیابینی) ڕێكخرابوو
پ. ی. د. سامان عیزه‌دین سه‌عدون مامۆستای به‌شی زمانی كوردی له زانكۆی چه‌رموو لە پانێڵێكدا به‌شداربوو سیمینارێكی پێشكه‌شكرد.
لەتیف هەڵمەت، ناوی تەواوی (له‌تیف مه‌حموود محه‌مه‌د حه‌سه‌ن)ـه، ناسراوه به (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)، له ساڵی (1947) له شارۆچكه‌ی (كفری)ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك له باشووری كوردستان له دایك بووه. بە شاعیرێکی نوێخوازی کورد دادەنرێت. لە گرنگترین بەرهەمەکانی بریتین لە: (دیوانی منداڵان)، (منداڵ و باران)، (منداڵ و چۆله‌كه)، (كاتژمێر) و (گوڵی ناو ئینجانه‌كه). بەشێکی بەرچاو لە بەرهەمەکانی بۆ زمانە زیندووەکانی جیهان وەرگێڕدراون، بە سەدان توێژینەوەی زانستیی و لە ناویشیاندا نامەی ماستەر و دکتۆرا لە سەر بەرهەمەکانی نوسراون. زانکۆی سۆران بە سازدانی ئەم دیدارە ڕێز لە ڕۆڵ، ئەزموون و ماندووبوونی لەتیف هەڵمەت دەگرێت.