کۆلێژی پەروەردە
Post date: Jan 02, 2023 11:41:34 AM
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2-1-2023 به ئاماده‌بوونی پ. ی. د. هونه‌ر ئه‌مین حه‌سه‌ن یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و ڕۆشنبیران، به‌ڕێوه‌به‌رێتی دڵنیایی جۆری زانكۆی چه‌رموو وۆركشۆپێكی به ناونیشانی (ڕۆڵی زانستەمرۆییەکان لە کۆمەڵگە)دا ڕێكخست.
مامۆستا هیوا ڕه‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆ سیمیناره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌برد پاشان مامۆستا سه‌روه‌ر سه‌عدوڵا سیمینارێكی پێشكه‌شكرد به ناونیشانی (زانستە مرۆڤایەتییەکان وەرچەرخان دروستدەکەن) دواتر مامۆستا ئاکۆ حەمە خەسره‌و(خوێندكاری دكتۆرا) سیمینارێكی پێشكه‌شكرد به ناونیشانی (ڕۆڵی هونەر لەکۆمەڵگە)دا، سیمینارێكی دیكه‌ش له لایه‌ن مامۆستا عەدنان ساڵەیی پێشكه‌شكرا به ناونیشانی (ئەدەب و گۆڕانکاریی).
به گفتووگۆی ئاماده‌بووان كۆتایی به وۆركشۆپه‌كه هات.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال & وه‌هاب ئه‌حمه‌د