کۆلێژی پەروەردە
Post date: Feb 07, 2022 1:37:43 PM
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 7-2-2022 به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژی زمان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و خوێندكاران و ڕۆشنبیرانی چه‌مچه‌ماڵ، هه‌فته‌ی یه‌كه‌می وه‌رزی ڕۆشنبیری له زانكۆی چه‌رموو به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كوردستانناسیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد چالاكییه ڕۆشنبیرییه‌كان له زانكۆی چه‌رموو به‌رده‌وامی ده‌بێت.
پ. ی. د. سامان عیزه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری (سه‌نته‌ری كوردستانناسی پرۆفیسۆر. د. عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ) وتی ئامانجی سه‌ره‌كیمان له‌م وه‌رزه ڕۆشنبیرییه ئه‌وه‌یه جگه له مامۆستایانی زانكۆ، نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆش میوانی زانكۆ ده‌بن تاكو ئه‌وانیش بتوانن له بواری زمانه‌وانی و ئه‌ده‌بی و ڕوناكبیریدا باس پێشكه‌ش بكه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌م جۆره چالاكییانه هه‌ماهه‌نگی دروست ده‌كات له نێوان ڕۆشنبیرانی ناو زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆدا، وتیشی ئومێد ده‌كه‌ین له ئاینده‌دا كاری هاوبه‌شی ڕۆشنبیری له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمدا ئه‌نجام بده‌ین.
وه‌رزی ڕۆشنبیری له زانكۆی چه‌رموو له‌لایه‌ن بەشی لێكۆڵینەوەی كوردی و سەنتەری كوردستانناسیی و به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕاگه‌یاندن و كتێبخانەی ناوەندیی زانكۆ بە ڕاوێژ لەگەڵ (دكتۆر ئومێد قادرـ ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری) و (پ. د. دڵشاد علی) ڕاوێژكار لە سەنتەری چەرموو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا وۆركشۆپێك به‌ناونیشانی (ڕۆشنبیرێتی چەمک و تێڕوانین) پێشكه‌شكرا كه تیایدا نووسه‌ر و ڕوناكبیر (لەتیف فاتیح فەرەج) باسێكی به‌ناونیشانی ململانێ ڕۆشنبیرییەکان لە سەنتەرەوە بۆ کەنار پێشكه‌شكرد،دواترنووسهر و ڕوناكبیر (ڕامیار مه‌حمود) باسێكی به‌ناونیشانی ڕۆشنبیرێتی لە ئەمرۆی کوردەواریدا پێشكه‌شكرد، له كۆتایدا بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشرایه هه‌ردوو نووسه‌ر.
Season of Culture: The First Week of Season of Culture at Charmo University
On Monday, 7th February 2022 with the attendance of vice presidents of Charmo University, the dean of the college of language, a number of lecturers and students, and also several intellectuals of Chamchamal district –the First Week of Season of Culture was held. The director of Kurdistanlogy asserted that all the cultural events will be ongoing at Charmo University. Asst. Prof. Dr. Saman Ezzadin, the director of Kurdistanlogy of Prof. Dr. Ezzadin Mustafa Rasool, stated: “The aim of this project is to expand this cultural aspect in the university and also to invite authors and intellectuals to give talks about various academic topics. Moreover, this can be a starting point for the association between the academies of Charmo University and other intellectuals”.
This event was organized by Kurdish Department, Kurdistanlogy Center, the central library and The Directorate of Media at Charmo University, With the consultancy of Dr. Omed Qadir, the dean of Charmo University Center for research, training, and consultancy, and the cooperation of Prof. Dr. Dlshad Ali, the consultant in Charmo University Center.
It is essential to state that the first workshop was held under the title “Cultural Perception and Conception” in which both authors and intellectuals, Mr. Latif Fateh and Mr. Ramyar Mahmood gave a talk about the struggles among the intellectuals and the cultural aspects these days in Kurdish Society. At the end of the workshop, the presenters were awarded the certification of appreciation.