کۆلێژی پەروەردە
Post date: Oct 03, 2021 9:35:25 PM
ئامانجی بەشەكە: پێگەیاندنی توێژەرە لە بوارەكانی زمان و وێژەی كوردیدا.
دەرچووانی ئەم بەشە دەبنە یاریدەدەری توێژەر .
گرنگی بەشەكە: گرنگی بەشی لێكۆڵینەوەی کوردی، لەوەدا دەردەکەویت، كە بە شێوازێكی پراكتیكی زمان و ئەدەبی كوردی دەخوێنێت تا ئاشنابێت بە یاسا و بنەماو تایبەتمەندییەكانی و لە ئاكامدا وەك كادرێكی پسپۆر و شارەزا لە بوارەكانی ( توێژینەوە ، رۆژنامەوانی ، راگەیاندنەكان ، هەڵەچنی، چاپەمەنییەكان )بتوانێت كاری پێ بكات .
ژمارەیەکی بەرچاو کادر و توێژەر لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی پێدەگەیەنێت، کە دەبن بەکادری بەتوانا لەبواری کاری خۆیاندا. هاوکات یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەم بەشە، کە جیایدەکاتەوە لەبەشەکانی تری هاوشێوەی خۆی، ئەوەیە، کە دوای تەواوكردنی چوار ساڵی خوێندن خوێندكار دەتوانێت لەهەمان بەش لە خوێندنی دبلۆمی باڵا بخوێنێت بۆ ئەوەی ببێتە مامۆستای زمان و ئەدەبی كوردی لە خوێندنگەكان.
هەڵکەوتەی شوێنی زانكۆی چەرموو بەهۆی نزیکی لەناوەندی پارێزگای کەرکووکەوە، دەتوانێت خزمەتێکی زۆر بە خەڵکانی کورد زمان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بکات و کادری پێویست لەبواری زمان و وێژەی کوردی بۆئەم ناوچانە پێبگەیەنێت.
خوێندن لە بەشەکە:
1- خوێندن تیایدا چوار ساڵە (8 سمستەرە) و خوێندكار لەقۆناغەکانی سێیەم و چوارەمدا مەشق و راهێنان دەكەن لە پشووەکانی هاویندا.
2- لە خوێندنی وانەكاندا جەخت دەكرێتە سەر لایەنی پراكتیكی وگرنگی زیاتر بە پراكتیزەكردن دەدرێت ، واتە وانەكان بە پراكتیكی دەخوێنرێن .
3- خوێندكار لەپاڵ زمانی کوردی کە زمانی فەرمی بەشەکەیە، هەردوو زمانی( ئینگلیزی و فارسی ) دەخوێنێت، وەکو زمانی دووەم فێری بنەماکانی ئەم دوو زمانە دەبێت.
4- هەر خوێندكارێك خوازیار بێت ببێت بەمامۆستا دەتوانێت لە دبلۆمی باڵای پەروەردەیی بخوێنێت بەبێ دابران، بەڵام كرێی تێچونی خوێندنی دبلۆمەكەی لەسەر خۆی دەبێت.
ئەرک و ئامانجی بەش:
1- پێگەیاندنی خوێندکارە بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی، بۆئەوەی ببن بە توێژەر و کادێری سەرکەوتوو، تا لە داهاتوودا لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری و ناوەندە رۆشنبیرییەکان و دەزگاکانی حکومەتی ھەرێم وەک ھەڵچن و زمانەوانی و رێنووس... خزمەت بکەن.
2- ئاشناکردنی خوێندکار بەزانستی زمان و ئەدەب بەشێوەیەکی گشتی.
3- شارهزایی پهیداكردنی خوێندکار بەشێوەیەکی زانستی له ئەدەبی جیھانی .
4- دروستکردنی هەستی نیشتمان پەروەریی وخۆشویستنی زمان و وێژەی کوردی وەک بەشێک لەشوناس وناسنامەیان، چونکە مێژوو، شارستانییەت و بیرکردنەوە و عەقڵیەتی کوردی لەنێو زمان و ئەدەبەکەیدا ڕەنگی داوەتەوە .
تێڕوانینهكان: بهشی لێكۆڵینەوەی كوردی ههوڵی سهرهكیی پێگهیاندن و پهروهردهكردنی دهرچوویهكی كارا و چالاكه لهبواری زانستی زمان و ئهدهبیی كوردیدا، بهئاڕاستهكردنی پرۆگرام و میتۆدی زانستی نوێ و هاوچهرخ، تاوهكو له داهاتوودا رۆڵی ھەبێت لەپێشخستن و گەشەكردنی زمانی كوردی لە بوارەكانی راگەیاندن و وەرگێران و هەڵەچنی و دارشتنەوەی نووسراوی دەزگاكان و ناساندنی زمان و وێژەی کوردی بە جیھانی دەرەوە.
زمانی خوێندن:
زمانی خوێندن لەبەشی لێكۆڵینەوەی كوردی ، بەفەرمی بریتییە لە زمانی کوردی، هاوکات زمانەکانی ئینگلیزی و فارسیش دەخوێنرێت. ساڵی یەکەمی خوێندن (سمستەری ١ وسمستەری ٢) لە بەشەکەمان بە زمانی (ئینگلیزی)یە و خوێندکاربەوردی و بەچڕی بنەما سەرەکییەکانی ئەم زمانە دەخوێنێت. هەروەها زمانی (فارسی)ش گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و لەهەر چوار سمستەرەکانی (٥، ٦، ٧، ٨)، واتە (قۆناغی سێیەم وچوارەم) بەتێروتهسهلی زمان و وێژەی فارسی دەخوێنرێت.
هەلی كار: ئەو شوێنانەی دەرچووانی بەشەکە دەتوانن کاری تێدابکەن: سەنتهرهكانی توێژینهوه و دهزگاكانی ڕاگهیاندن و چاپ و بڵاوكردنهوه ، یاخود دەتوانن وەک زمانهوان و وهرگێڕ كاربكهن. هەروەها دهتوانن لە هەموو فەرمانگە و دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان وەک هەڵسەنگێنەری زمانەوانی خزمهتبکەن. سەرەڕای ئەمانەش دهرچووانی ئهم بهشه دهتوانن له سهنتهرهكانی فێركردنی زمان و كهرتی تایبهتدا وانه بڵێنهوه بۆ ئهو فێرخوازه بیانییانهی ویستی فێربوونی زمانی كوردییان ههیه.جگە لەوانە، دوای تەواوكردنی دبلۆمی پەروەردەیی خوێندكار شیاوە بۆ پیشەی مامۆستایی و وتنەوەی وانەی زمان و ئەدەبی كوردی لە خوێندنگەكانی وەزارەتی پەروەردەو هاوشێوەكانی .