کۆلێژی پەروەردە
Post date: Dec 17, 2022 4:38:34 PM
ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی (١٧/١٢/٢٠٢٢)، د.مستەفا ڕەزا مستەفا، بەڕێوەبەری خوێندنی باڵای زانکۆ و مامۆستا لە بەشی زمانی کوردی، سیمینارێکی بە ناونیشانی (ڕۆڵی باخچەی منداڵان لە گەشەپێدانی توانای وەرگرتنی زمان)، بۆ مامۆستایانی هەردوو (باخچەی مناڵانی تەکیە) و (باخچەی مناڵانی فلاوەرس)، لە شارۆچکەی تەکیە پێشکەشکرد.
کە تیایدا بە شێوەیەکی زانستیی تیشکیخستە سەر ڕۆڵ و ئەرکی مامۆستایانی باخچە لە گەشەپێدانی توانای وەرگرتنی زمان لای مناڵان و ڕۆڵی مامۆستایان لە دۆزینەوەی تواناکانی مناڵان و گەشەپێدانی هەردوو لێهاتوویی (گوێگرتن و قسەکردن) لەم قۆناغەدا و ڕێکارەکانی چۆنییەتی مامەڵەکردنی مامۆستایان لەم قۆناغەدا لەگەڵ مناڵانی باخچە بە شێوەیەکی گشتیی، شایانی ئاماژە پێدانە چالاکییەکە لەلایەن باخچەی مناڵانی تەکیەوە ڕێکخرابوو.