کۆلێژی پەروەردە
Post date: Feb 16, 2022 12:19:54 PM
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 16-2-2022 به ئاماده‌بوونی پ. ی. د. هونه‌ر ئه‌مین حه‌سه‌ن یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژی زمان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و خوێندكاران، هه‌فته‌ی دووه‌می وه‌رزی ڕۆشنبیریی له زانكۆی چه‌رموو به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌فته‌ی دووه‌می وه‌رزی ڕۆنشبیریی زانكۆی چه‌رموو تایبه‌ت كرابوو به وه‌رگێڕان و كێشەكانی وەرگێڕان لە كوردستاندا، هه‌ریه‌كه له (ئازاد بەرزنجی، عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی، هەڵكەوت عەبدوڵڵا) باسه‌كانی خۆیان پێشكه‌شكرد دواتر بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانیان پێشكه‌شكرا.
وه‌رزی ڕۆشنبیری له زانكۆی چه‌رموو له‌لایه‌ن بەشی لێكۆڵینەوەی كوردی و به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕاگه‌یاندن و سەنتەری كوردستانناسیی و كتێبخانەی ناوەندیی زانكۆ بە ڕاوێژ لەگەڵ (دكتۆر ئومێد قادرـ ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری) و (پ. د. دڵشاد علی) ڕاوێژكار لە سەنتەری چەرموو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Season of Culture: Week Two of the Project at Charmo University
On Wednesday 16th February 2022, with the attendance of Asst. Prof. Dr. Hunar Ameen Hassan, vice president of Charmo University, dean of Language College, and a number of lecturers and students, the second week of the event was held.
Several intellectuals and authors participated in the cultural event; they gave their talks. They were: Azad Barzenji, Abdullah Tahir Barzenji, and Halkawt Abdullah.
This event was organized by Center of Kurdistanology, Kurdish Department and the central library of Charmo University, and also with the cooperation of Dr. Omed Qadir, the dean of Charmo University Center for research, training, and consultancy and Prof. Dr. Dlshad Ali, the consultant in Charmo University Center.