کۆلێژی پەروەردە
Post date: Jun 02, 2022 5:0:38 PM
له ڕۆژانی 26،23- 5-2022 مامۆستایه‌كی زانكۆی چه‌رموو به‌شداری لە شانزەهەمین کۆنفراسی نێودەوڵەتی دەرونناسی له وڵاتی یۆنان ده‌كات.
پەرژین جەبار محەمەد مامۆستا لە بەشی پەروەردەی تایبەت ـ کۆلێژی پەروەردە و زمانی زانكۆی چه‌رموو، لە شانزەهەمین کۆنفراسی نێودەوڵەتی دەرونناسی كه له شاری ئەسینا ـ وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌چوو به توێژیژینهوهیهك به‌شداریكرد بوو به ناونیشانی (Mental Health and Decisions of Women Seeking Protection from Intimate Partner Violence in the Kurdistan Region of Iraq)، توێژینه‌وه‌كه كاری هاوبه‌شی مامۆستا پەرژین جەبار محەمەد لە زانکۆی چەرموو و دكتۆر ساندرا زاکۆوسکی لە زانکۆی ناشناڵ لۆویس لە ئەمریکا بوو، ئه‌م فەند کراوە لەلایەن (سید فاوندەیشن)ه‌وه.
به‌سته‌ری به‌رنامه‌ی كاری كۆنفرانسه‌كه: