کۆلێژی پەروەردە
Post date: Nov 29, 2022 12:28:13 PM
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 29-11-2022 به‌شی زمانی عه‌ره‌بی بۆ قسه‌كه‌رانی بیانی/ كۆلێژی زمانه‌وانیی كاره‌كی زانكۆی چه‌رموو، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا و خوێندكاری دكتۆرا (شادی سه‌عدوڵا) گه‌شتێكی زانستیی بۆ خوێندكارانی سیمیسته‌ری "7" حه‌وتی به‌شه‌كه ڕێكخست تاكو سه‌ردانی كتێبخانه‌ی گشتیی چه‌مچه‌ماڵ بكه‌ن.
له گه‌شته زانستییهكهدا به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی كتێبخانه‌ی گشتیی چه‌مچه‌ماڵ پێشوازییان له خوێندكاران كرد، پاشان به‌شه جیاوازه‌كانی كتێبخانه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه و زانیاری پێویستیان پێدرا.
فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د