کۆلێژی پەروەردە
کورتەیەک سەبارەت بەمێژووی بەشی زمانی کوردی:
بەشی زمانی کوردی لەگەڵکردنەوەی کۆلێژی پەروەردەی چەمچەماڵی زانکۆی سلێمانی لەڕێکەوتی (١٣/١٢/٢٠٠٦)،یەکێک بووە لەوبەشانەی کراوەتەوە وبۆساڵی خوێندنی (٢٠٠٦-٢٠٠٧) یەکەم گروپی خوێندکاری وەرگرتووە ولەساڵی (٢٠٠٩–٢٠١٠) یشدا یەکەم دهسته خوێندکاری بەسەرکەوتوویی خوێندنیان تهواوكردووه و بڕوانامهی بهكالۆریۆسیان بهدهستهێناوه. لەڕێکەوتی (٨/١٢/٢٠١٤) لەگەڵ کردنەوەی زانکۆی چەرموو بەبڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی، بووە به بەشێک لەسکوڵی پەروەردەی زانکۆی ناوبراو، هاوکات وەک یەکەم بەش لەزانکۆی چەرموولەساڵی (٢٠١٣-٢٠١٤)دا توانی خوێندنی (باڵا/ ماستەر) لەبواری زمان دابکاتەوەولەم بوارەدا دووخوێندکاری وەرگرت (كه ئێستا مامۆستان لهههمان بهش)، پاشان لەساڵی دواتردا (٩) خوێندکاری لەبواری خوێندنی (باڵا/ماستەر) بۆپسپۆڕی ئەدەب وەرگرت، لەئێستاشدا خاوەن ستافێکی ئەزمووندارە وتوانیویەتی لەنێو زانکۆی چەرموودا جێپێی خۆی لەڕووی زانستییەوە بکاتەوە. دەستەی وانەبێژی مامۆستایانی بەشی زمانی کوردی لەڕووی نازناوی زانستییەوە خاوەنی پرۆفیسۆرو پرۆفیسۆری یاریدەدەرومامۆستاو مامۆستای یاریدەدەرە، هاوکات لەبەرنامەیدایە، کەخزمەتی زیاتربەناوچەکە پێشکەش بکات، لەم ڕووەوە مامۆستایانی بەش لێبڕاوانە لەهەوڵی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی وگێڕانی سیمیناردان بۆئەوەی لەڕووی زانستییەوە بتوانن خزمەتی زیاتری زمان ووێژەی کوردی بکەن ولەداهاتوودا کادری سەرکەوتوو بۆ خزمەتکردنی زمان وئەدەبی کوردی بۆ وەزارەتی پەروەردەوكایهكانی ترپێبگەیەنن.
دیدوبۆچوونی ئهم بەشه بۆپێگهیاندنی كادری بهتواناو لیهاتوولهگرنگیدان بهپرۆگرامهكانی خوێندن وچالاكیی زانستی وكۆنفرانس وتویژینهوهی زانستی دابهرجهستهدهبیت، بهئامانجی ئهوهی، كهدەرچووانی ئەم بەشەوهك مامۆستا ڕۆڵیان ههبێ لهپێگەیاندن وپهروهردهكردنی ڕۆڵهكانی كوردستان بهنوێترین زانست وبهباشترین شێواز، تا لهدهرئهنجامدا ببێتههۆكاریك بۆپیشخستن وگهشهكردنی خویندنگاكانی ههرێمی كوردستان. هاوكات گرنگیدان بەئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی وپێگەیاندنی مامۆستای زانکۆله بواری زمان و وێژەی کوردیدا جێی بایهخی ئهم بهشهیه.
ئەو بڕوانامانەی لەبەشەکە دەبەخشرێن:
١- بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری زمان وئەدەبی کوردیدا.
٢- بڕوانامەی دبلۆمى باڵا لە بواری زمان وئەدەبی کوردیدا.
٣- بڕوانامەی ماستەر لە بواری زمان وئەدەبی کوردیدا.
٤- بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری زمان وئەدەبی کوردیدا.
خوێندن لەبەشەکە:
خوێندن لەبەشەکەماندابە زمانی کوردییە،بەشێکی زۆری بابەتەکانمان بەشێوەی تیۆرین وهەندێکیشیان تیۆری وپڕاکتیکین.
١- ماوەی خوێندنی بەکالۆریۆس لەبەشەکەمان چوار ساڵە (٨ سمستەرە).
٢- ماوەی خوێندنی دبلۆمى باڵا یەک ساڵى ئەکادیمییە.
٣- ماوەی خوێندنی ماستەر دوو ساڵى ئەکادیمییە.
٤- ماوەی خوێندنی دکتۆرا سێ ساڵى ئەکادیمییە.
ئەرک وئامانجی بەش:
١- پێگەیاندنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی وئەکادیمی،بۆئەوەی ببنەکادرێکی سەرکەوتوو،تالەداهاتووداوەک مامۆستا لەوەزارەتی پەروەردەولەبوارەکانی ڕاگەیاندن وڕۆژنامەگەری و ... خزمەتب کەن.
2- ئاشناکردنی خوێندکاران بەزانستی زمان وئەدەب بەشێوەیەکی گشتی.
3- شارهزایی پهیداكردنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی لهزمان وئەدەبی کوردیدا.
4- دروستکردنی هەستی نیشتمان پەروەریی وخۆشویستنی زمانووێژەی کوردی وەک بەشێک لەشوناس وناسنامەیان،چونکە مێژوو،شارستانییەت وبیرکردنەوەوعەقڵیەتی کوردی لەنێوزمان وئەدەبەکەیداڕەنگی داوەتەوە.
تێڕوانینهكان:
بهشی زمانی كوردی ههوڵی سهرهكیی پێگهیاندن وپهروهردهكردنی دهرچوویهكی كاراوچالاكه لهبواری زانستی زمان وئهدهبی كوردیدا،بهئاڕاستهكردنی پرۆگرامومیتۆدی زانستی نوێ وهاوچهرخ،تاوهكولهداهاتوودا کادری پهروهردهیی وپیشهیی پێبگهینێت.
گرنگی بەشی زمانی کوردی:
گرنگی ئەم بەشەلەوەدا دەردەکەویت،کەژمارەیەکی بەرچاوکادروپسپۆڕلەبواری زمانوئەدەبی کوردی پێدەگەیەنێت،کەدەبن بەکادری بەتوانا لەبواری کاری خۆیاندا.هاوکات یەکێک لەخاڵەگرنگەکانی ئەم بەشە،کەجیایدەکاتەوە لەبەشە گرنگەکانی تری هاوشێوەی خۆی،ئەوەیە،کەهەڵکەوتەی شوێنەکەی بەهۆی نزیکی لەناوەندی پارێزگای کەرکووکەوە،دەتوانێت خزمەتێکی زۆربەخەڵکانی کورد زمان لەناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بکات وکادری پێویست لەبواری زمان ووێژەی کوردی بۆئەم ناوچانە دروست بکات.
ئەوشوێنانەی کەدەرچووانی بەشەکە دەتوانن کاری تێدابکەن:
دەرچوانی بەشەکەمان دەتوانن ببن بەمامۆستا لەخویندنگاکان،هەروەهادهتوانن لهسهنتهرهكانی توێژینهوهودهزگاكانی ڕاگهیاندن وچاپ وبڵاوكردنهوهدا،یاخود وەک زمانهوان ووهرگێڕكاربكهن. هەروەها دهتوانن لەهەمووفەرمانگەودامەزراوەحکومی وناحکومییەکان وەک هەڵسەنگێنەری زمانەوانی خزمهتبکەن. سەرەڕای ئەمانەش دهرچووانی ئهم بهشهدهتوانن لهسهنتهرهكانی فێركردنی زمان وكهرتی تایبهت داوانه بڵێنهوه بۆئهوفێرخوازهبیانییانهی ویستی فێربوونی زمانی كوردییان ههیه .
زمان:
زمانی خوێندن لەبەشەکەمان دا بەفەرمی بریتییە لەزمانی کوردی،هاوکات زمانەکانی ئینگلیزی وفارسیش دەخوێنرێت. ساڵی یەکەمی خوێندن (سمستەری ١ وسمستەری ٢) لەبەشەکەمان بەزمانی ئینگلیزی یەوخوێندکاربەوردی وبەچڕی بنەماسەرەکییەکانی ئەم زمانە دەخوێنێت. هەروەها زمان یفارسیش گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت ولەهەرچوارسمستەرەکانی (٥، ٦، ٧، ٨)،واتە (قۆناغی سێیەم وچوارەم) بەتێروتهسهلی زمانو وێژەی فارسی دەخوێنرێت.
ماوەی خوێندن:
ماوەی خوێندن لەبەشی زمانی کوردیدا چوارساڵە (٨ سمستەرە)،کەساڵانە خوێندن لەناوەڕاستی مانگی ئەیلول دەستپێدەکات ولەناوەڕاستی حوزەیران کۆتایی دێت.
.
فلۆچارتی بەش
ستافی مامۆستایانی بەش
پلە: بڕیاردەرى بەش
ناونیشانی زانستی: مامۆستای یاریدەرە
بڕوانامە: ماستەر
لێژنەکان: وێب سایتى كۆلێژ
پلە: سەرۆک بەش
ناونیشانی زانستی: پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر
بڕوانامە: دكتۆرا
لێژنەکان: بڕیاردەری لیژنەی زانستی بەش
پلە:
ناونیشانی زانستی: پرۆفیسۆری یاریدەدەر
بڕوانامە: دكتۆرا
لێژنەکان: ئەندامی لیژنەی زانستی بەش، سەرۆكی لیژنەی وەرگێڕان
پلە:
ناونیشانی زانستی: پرۆفیسۆر
بڕوانامە: دكتۆرا
لێژنەکان: سەرۆكی لیژنەی زانستی بەش
پلە:
ناونیشانی زانستی: پرۆفیسۆری یاریدەدەر
بڕوانامە: دكتۆرا
لێژنەکان: ئەندامی لیژنەی زانستی بەش، ئەندامی لژنەی وەرگێڕان
پلە: بەڕێوەبەری خوێندنی باڵای زانكۆ
ناونیشانی زانستی: پرۆفیسۆری یاریدەدەر
بڕوانامە: دكتۆرا
لیژنەکان: ئەندامی لیژنەی زانستی بەش
پلە:
ناونیشانی زانستی: مامۆستا
بڕوانامە: دکتۆرا
لیژنەکان: ئەندامی لیژنەی پەرەپێدانی پرۆگرامەكان
پلە:
ناونیشانی زانستی: مامۆستا
بڕوانامە: دکتورا
لیژنەکان: سەرۆكی لیژنەی پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی بەشی كوردی
پلە:
ناونیشانی زانستی: مامۆستای یاریدەدەر
بڕوانامە: خوێندكاری دكتۆرا
لیژنەکان:
پلە:
ناونیشانی زانستی: مامۆستا
بڕوانامە: دكتۆرا
لیژنەکان: ئەندامی لیژنەی ئیتیك، ئەندامی لیژنەی پەرەپێدانی پرۆگرامەكان
پلە: سەرۆكی بەشی ئێواران
ناونیشانی زانستی: مامۆستای یاردەدەر
بڕوانامە: ماستەر
لیژنەکان:
ئاریا یاسین عبداللە
پلە:
ناونیشانی زانستی: مامۆستا
بڕوانامە: خوێندكاری دكتۆرا
لیژنەکان: ئەندامی لیژنەى ڕۆشنبیرى بەش
پلە:
ناونیشانی زانستی: مامۆستای یاردەدەر
بڕوانامە: ماستەر
لیژنەکان: ئەندامی دڵنیای جۆری بەش
پلە:
ناونیشانی زانستی: مامۆستای یاردەدەر
بڕوانامە: ماستەر
لیژنەکان: ئەندامی لیژنەى تەندروستی و سەلامەتی كۆلێژ