کۆلێژی پەروەردە
Post date: Feb 09, 2022 4:26:1 PM
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 9-2-2022 گفتووگۆی تێزی دكتۆرای خوێندكار (لیلی ابراهیم فقی صالح) به‌ناونیشانی (Bioremediation of some heavy metals by resistant Bacteria, isolated from different wastewater within Sulaimani City-KR- Iraq) له به‌شی بایۆلۆجی ـ كۆلێژی زانست ـ زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، لە توێژینەوەكهدا باس لە چارەسەرکردنی هەندێك لە توخمە قورسەکان كراوه، كه بەهۆی جۆرێك لە بەکتریای جیاكراوه‌ی بەرهەڵستکارهوه ئه‌نجامده‌درێت.
پاش گفتووگۆ كردن و به‌رگریكردنی خوێندكار دواتر تێزه‌كه به پله‌ی نایاب په‌سه‌ند كرا.
ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گفتووگۆ:
- پ. د. فەرھاد حه‌سه‌ن ـ سه‌رۆكی لیژنه. - پ. د. مسته‌فا صابر ـ ئه‌ندام. - پ. د. حیدر مو‌سا ـ ئه‌ندام. - پ. ی. د. بھاءالدین صالح ـ ئه‌ندام. - پ. ی. د. کارزان عبداللە ـ ئه‌ندام.
سه‌رپه‌رشتیاران:
- پ.ی.د. ڕێزان عمر ڕشید.
- پ.ی.د. سیروان محسن محمد.
به ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی چه‌رموو وه، پیرۆزبایی له مامۆستا (لیلی ابراهیم فقی صالح) ده‌كه‌ین هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین.