کۆلێژی پەروەردە
Post date: Feb 13, 2022 12:52:19 PM
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 13-2-2022 به‌ناونیشانی (بە زانست سەردەکەوین) به‌شی زمانی عه‌ره‌بی بۆ قسه‌كه‌رانی بیانی له كۆلێژی په‌روه‌رده و زمانی زانكۆی چه‌رموو فیستیڤاڵێكی زانستیی و هونه‌ری ئه‌نجامدا، پرۆفیسۆر. د. سه‌ڵاح ڕه‌زا سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له میوانان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران ئاماده‌ی فیستیڤاڵه‌كه بوون كه‌ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و چه‌ندین كاری هونه‌ریی و زانستیی تێدا نمایش ده‌كرێت.
پرۆفیسۆر. د. سه‌ڵاح ڕه‌زا سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو له وته‌یه‌كدا ده‌ستخۆشی له مامۆستایانی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی بۆ قسه‌كه‌رانی بیانی و رێكخه‌رانی فیستیڤاڵه‌كه كرد كه توانیویانه فیستیڤاڵێكی زانستیی و هونه‌ری رێكبخه‌ن وتیشی جێگه‌ی دڵخۆشییه ئه‌مڕۆ توانرا له پایته‌ختی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌رجه‌م كلتووره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی له زانكۆی چه‌رموو كۆبكه‌ینه‌وه.
ئەم فیستیڤاڵە خستنەڕووی گرنگترین سەرچاوە زانستییەکان بۆ هەموو بوارە مرۆڤایەتییەکان و زانستییەکان لە خۆدەگرێت هەروەها خستنەڕوی پارچەی هونەری و نمونەی پارچەی کۆنی وابەست بە کەلتووری عەرەبەوە، ئەمە سەرەڕای پیشاندانی تایبەتی بۆ ئیشوکار و پیشەی دەستی و فەرش و ڕاخەری عەرەبی جگە لە خستنەڕووی ناوازە و جوانی گوڵ و گوڵزاری سروشتی.
فیستیڤاڵەكه بە بەشداری کۆمەڵێکی گەورەی کتێبخانە و مۆزەخانە و گەلەری هونەری و نەمامگەی کشتووکاڵی به‌رده‌وامی ده‌بێت تاكو ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2022/2/16 ) ڕۆژانه لە کاتژمێر (10)ی سەر لە بەیانی تا (4)ی دوا نیوەڕۆ كراوه ده‌بێت.
Scientific and Cultural Festival at Charmo University
On Sunday 13th February 2022, with the attendance of Prof. Dr. Salah Raza Saeed, the president of Charmo University, and also a number of lecturers and students, the Department of Arabic Language for Foreigners held a festival under the title “Knowledge: is advancement”.
Prof. Dr. Salah Raza thanked the professors and the lecturers who organized this event. And he stated that this festival provides significant cultural backgrounds of various parts of Iraq. Moreover, it shows multiple cultural, scientific, and artistic aspects of the country especially the Arabic cultivation, for instance, handcrafts, rugs, plants, and other types of equipment. Furthermore, at this festival, a huge number of books and paintings are exhibited.
This event is ongoing for three days and it is open from 10:00 am to 4:00 pm.