کۆلێژی پەروەردە
Post date: Feb 14, 2022 8:25:4 PM
ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (21/2/2022)، له چوارچێوه‌ی (وه‌رزی ڕۆشنبیریی زانكۆی چه‌رموو)دا، به بۆنه‌ی (ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایك)ه‌وه، كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆی چه‌رموو، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له (به‌شی زمانی كوردیی و سه‌نته‌ری كوردستانناسیی)دا، چه‌ند چالاكییه‌كی زانستیی و هونه‌ریی ڕێكده‌خه‌ن.
به‌رنامه‌ی كار:
10:00پ.ن، ده‌ستپێكی چالاكییه‌كان.
* وتاری به‌خێرهاتن.
* وتاری سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی چه‌رموو.
* 10:15 خولهك، پێشكه‌شكردنی سیمینارێك، له‌لایه‌ن (د. سۆزان سه‌عدوڵڵا)، ڕاگری كۆلێژی زمان، به ناونیشانی: (پێویستی دروستكردنی زاراوه، بۆ زمانی كوردیی).
* 10:35 خولهك، پێشكه‌شكردنی سیمینارێك، له‌لایه‌ن (د.مسته‌فا ڕه‌زا مسته‌فا)، به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆی چه‌رموو، به ناونیشانی: (زمان و ئه‌ركه‌كانی سه‌رده‌م).
* 11:00پ.ن، پێشكه‌شكردنی چه‌ند پارچه هۆنراوه‌یه‌ك، له‌لایه‌ن (د.زانیار كه‌ریم عه‌بدول)، مامۆستا له به‌شی زمانی ئینگلیزی.
* 11:10 خولهك، پشوو.
* 11:25 خولهك، پێشكه‌شكردنی سیمینارێك له‌لایه‌ن، (م.هه‌ژار وشیار مه‌هدی)، مامۆستا له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و ڕاهێنانی زانكۆی چه‌رموو، به ناونیشانی: (جینۆسایدكردنی زمان).
* 11:45 خولهك، پێشكه‌شكردنی پارچه مۆسیقایه‌ك، له‌لایه‌ن (نه‌هرۆ محمد حوسێن)ه‌وه، خوێندكار له به‌شی زمانی كوردیی.
* 11:50 خولهك، خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه هۆنراوه‌یه‌ك، له‌لایه‌ن (سارا نجم ا‌لدین)ه‌وه، خوێندكار له به‌شی زمانی كوردیی.
*12:00 پ.ن، كۆتایی به‌رنامه‌ی كار.
تێبینی// هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كاندا، (په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ)، به پێشه‌نگایه‌كی هونه‌ریی، به‌شداریی له بۆنه‌كه‌دا ده‌كات.
مامۆستایان ده‌توانن بۆ ناو تۆماركردن كرته‌ی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بكه‌ن: