کۆلێژی پەروەردە
Post date: Oct 06, 2021 4:10:16 PM
ڕۆژی چوارشه‌ممه (6- 10- 2021) به ئاماده‌بوونی دكتۆر سۆزان سه‌عدووڵا ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده و زمان و لێپرسراوی كۆمیته‌ی (8)ی ڕێكخستنی خوێندكاران، په‌رتووكی (ئاماری په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی) پێشكه‌شی خوێندكارانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت كرا.
دكتۆر سۆزان سه‌عدووڵا ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده و زمان له وته‌یه‌كدا سوپاسی لێپرسراوی كۆمیته‌ی (8)ی ڕێكخستنی خوێندكاران و ستافه‌كه‌ی كرد، وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی هه‌ستاون به دابینكردنی په‌رتووكی ئاماری په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی كه له نووسینی دكتۆر كه‌ریم شه‌ریف قهرهچهتانییه وتیشی كاره‌كه‌یان به‌رز ده‌نرخێنین و نمونه‌یان زۆربێت.
دارا محه‌مه‌د لێپرسراوی كۆمیته‌ی (8)ی ڕێكخستنی خوێندكاران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه خزمه‌تكردنی خوێندكارانی زانكۆی چه‌رموو به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین و ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت درێغی ناكه‌ین.
دواتر له لایه‌ن ڕاگرهكهی كۆلێژی په‌روه‌رده و زمان و لێپرسراوی كۆمیته‌ی (8)ی ڕێكخستنی خوێندكارانه‌وه په‌رتووكه‌كه پێشكه‌شی سه‌رجه‌م خوێندكارانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت كرا.