چالاكی خوێندكارانی زانكۆ و یەكخستنی بوارە جیاجیاكان ئەنجامی بەرەوپێشبردنی زانست

Post date: Jul 26, 2020 8:43:41 AM

چالاكی خوێندكارانی زانكۆ و یەكخستنی بوارە جیاجیاكان ئەنجامی بەرەوپێشبردنی زانست و نوێگەری لە بواری پزیشكیدا لێدەكەوێتەوە، چەند خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانیش لە بەشە جیا جیاكانی (پزیشكی گشتی و ددان و ڤێتەرنەری) بەشدار بوون لەم بەرەوپێشبردنە بە بەشداریكردن لە نوسینی نامیلكەیەكی زانستی دەربارەی پەتای كۆرۆنا بە زمانی ئینگلیزی كە لە لایەن كۆمەڵە خوێندكارێكی گروپی نیلاوە ئامادەکراوە (گروپێكی ڕۆشنبیریە كە چالاكی زانستی ئەنجمدەدەن، پێکهاتوون لە چەن خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی، پۆلەتەکنیکی سلێمانی و چەرموو) ، و هەستان بە پێشكەشكردنی بۆ سەنتەری چەرموو بۆ توێژینەوە و راهێنان و راوێژکاری لە زانكۆی چەرمۆ، و بڵاوكردنەوەی لە سایتی زانكۆوە. ماوەی چەند مانگێك بەردەوام بوون لە كۆكردنەوەی زانیاری و گەڕان بە دوای تازەترین توێژینەوەكان لەسەر پەتای كۆرۆنا و ماندوونەناسانە كاریان كردوە بۆ ئامادەكردنی ئەم نامیلكەیە. بەو هیوایەی توانیبێتیان خزمەتێك بە خوێندكاران و هاوكارەكانی خۆیان بگەیێنن و توانای زانستی خۆیان و دەوروبەرەكەیان زیاد بكەن.

بە ناوی ڕاگرایەتی كۆلێجمانەوە دەستخۆشی لەو خوێندكاران نمونەییانەمان دەكەین و هیوادارین نمونەیان زۆر بێت، ئێمەش لەلای خۆمانەوە هەمیشە پشتیوانیان دەبین بۆ خزمەت گەیاندن بە ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمەكەماندا. خوێنەری نامیلكەكە بن لە ڕێگەی ئەم لینكەوە

https://sites.google.com/a/charmouniversity.org/media-ku/announcements/hhhhhhhh?fbclid=IwAR0VA01MdhFmcaeUE-Jv-ZctSP-VqsZdzAZy1MxYtXvKD1KT6aybmbf3_IM