سەردانی شاندی زانكۆی تارانی پزیشكی بۆ كۆلێژی پزیشكی-زانكۆی سلێمانی

Post date: Jan 30, 2017 7:9:47 AM

لەرێكەوتی 26-1-2017 شاندی زانكۆی تارانی پزیشكی لەئێران كەپیكهاتبوون لەبەرێزان پرۆفیسۆر نەورۆزیان و پرۆفیسۆر هادیان سەردانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانیان كردوو لەلایەن بەرێزان د.كۆسار محمد علی راگری كۆلێژ و دكتۆر شیروان بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ..ئامانجی ئەم سەردانە بەمەبەستی پلاندانان بۆ كردنەوەی ئۆفیسی هەماهەنگی نیچوان هەردوو لایەن كەبریارە لەسەرەتای مانگی ئازار بەفەرمی بكرێتەوە...

ئامانجی كردنەوەی ئەم ئۆفێسە:

1.پەرەپێدان بەپەیوەندی یەكانی هەردولا لەرووی ئەكادیمی

2.كارئاسانی بۆ وەرگرتنی خویندكاران لەكۆلێژە پزیشكی یەكانی ئێران بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس.

3.كردنەوەی خوێندنی باڵا ماستەر و دكتۆرا لەبوارە پیچویستەكان..

4.پەرەپێدانی توانای كارمەندان و ستافی ئەكادیمی لەرێكای خولی پەرەپێدانی هاوبەشەوە