Student freshers party held in Ramada Hotel, for students and staff of the School of medicine

Post date: Feb 05, 2016 12:40:25 AM

ئاهەنكێكی قەشەنك بۆ خوێندكارانی سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانی رێكخرا

ئەمرۆ بەرواری 4-2-2016 لەئۆتێل رامادا ی شاری سلیمانی, نوێنەرایەتی گشتی خوێندكارانی سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانی بەهاوكاری سەرۆكایەتی سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانی ئاهەنگێكی قەشەنك بۆ یەكترناسینی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانی و قۆناغەكانی تر رێكخرا,بەرێزان سەرۆكی سكوڵی پزیشكی دكتۆر كۆسار محمد علی و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی (بەرێز د.میران محمد عباس) و بەرێز د.ئاری سامی راگری پێشوی سكوڵ و بەرپرسی بەشەكانی سكوڵ و مامۆستایانی سكوڵ ئامادەبوون و ئاهەنكەكە سەرەتا بەوتەی بەخێرهاتن لەلایەن رێكخەری ئاهەنگەكەوە پێشكەشكراو و دواتر سەرۆكی سكوڵی پزیشكی وتەی سكوڵی پێشكەش كردوو, پاشان كۆمەڵە مۆسیقا و گۆرانی یەك لەلایەن تیپی مۆسیقای سكوڵەوە پێشكەشكرا و پاشان خوانی ئێوارە پێشكەش ئامادەبووان كرا و دواتر ئاهەنگەكە بە مۆسیقا و گۆرانی بەردەوامی پێدرا.

ئەوەی شایەنی باسە رێكخستنی ئەم ئاهەنگە بەهاوكاری مەڵبەندی رێكخستنی یەكی سلێمانی ی.ن.ك و ئۆتێل رامادا ئەنجامدرا بەسوپاسەوە