زنجیره چالاكی یه‌كی یه‌كانی تایبه‌ت به‌ڕۆژی جیهانی گورچیله
Post date: Mar 10, 2017 10:19:43 PM
كۆلیژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی له‌ڕۆژی جیهانی گورچیله‌دا زنجیره‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجام دا له‌به‌رواری ٢٠١٧/٣/٩.
١.له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار به‌هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی به‌ئاماده‌ی به‌ڕێزان وه‌زیری ته‌ندروستی وبهڕیوبهری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وپزیشكانی وكارمه‌ندان مهراسیمیك ڕێكخرا.
٢. هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاولاتیان له ڕێگه‌ی سێ تیمی گه‌ڕۆك لهناوشارىسلێمانی(باخی گشتى وماجدی مۆڵ وسیتی سه‌نته‌ر) خوێندكارانی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی سلیمانی ڕێنماییان ده‌دایه هاولاتیان تایبه‌ت به گرنگی گورچیله‌و نه‌خۆشیه‌كان وڕێگه‌ى خۆپاراستن .
٣. وه ئه‌نجامدانی ۆرك شۆپیكى زانستی بۆ پزیشكانی پسپۆر ڕیك خست له دوو رۆژ دا له بهرواری٩ -٢٠١٧/٣/١٠ له گراندملیۆم تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله .