د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانییان بەسەركردەوەو

Post date: Jul 03, 2019 8:47:6 AM

ئەمڕۆ 3-2-2019، د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانییان بەسەركردەوەو لەگەڵ راگرو مامۆستایانی كۆلێج كۆبوونەوە.

سەرەتا د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستخۆشی لە سەرۆكی زنكۆی سلێمانی مامۆستایانی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی كردو راگەیاند: كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی یەكێكە لە كۆلێجە گرنگەكان لە زانكۆی سلێمانی و توانیوێنی زۆر بەباشی چەندین پزیشكی بەتوانا لەسەرجەم بوارەكاندا پێ بگەیەنێت كە لە ئێستادا خزمەتی زۆر گەورە بە وڵاتەكەمان دەگەیەنن كە ئەمە مایەی فەخرو شانازییەكی زۆرە، وتیشی: وەك وەزارەتی خوێندنی باڵا گرنگی تایبەت بە كۆلێجە پزیشكییەكان دەدەین و دەمانەوێت لەگەڵ پیشكەوتنی رەوتی زانست و زانستی پزیشكی سەردەمدا بڕۆن، چونكە زانستی پزیشكی یەكێكە لەو زانستانەی بەردەوام لە پێشەوتندایە لە جیهاندا، بۆیەش ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ بەرەو پێشبردنی، بۆ ئەوەی لە رەوتی پێشكەوتنی جیهانی ئەو زانستە دانەبڕێین.

هەروەها لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ راگرو مامۆستایانی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی هەردوو وەزیری خوێننی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە نزیكەوە بەوردی گوێیان لە راو سەنج و پێشنیارەكانی مامۆستایانی ئەو كۆلێجە گرت و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەو كەموكورتییەكانی پێدان