Neuropthalmology Workshop

Post date: Apr 26, 2016 11:23:23 PM

وۆركشپێكی تایبەت بە كۆئەندامی دەمار و چاو

Neuropthalmology Workshop

لەبەرواری 21-4-2016 لە هۆڵی ئۆتێل تەیتانیك وۆركشۆپێكی تایبەت بەنەخۆشیە پەیوەندارەكانی كۆئەندامی دەمار و چاو لەلایەن هەردوو مامۆستای سكوڵی پزیشكی بەرێزان د.بەختیار قادر جاف (پسپۆری نەخۆشیەكانی چاو) و دكتۆر سەروەر جمال باجەلان (پسپۆری نەخۆشیەكانی ناوەندە كۆئەندامی دەمار رێكخرا...سەرەتای وۆركشۆپەكە بەوتەی بەخێرهاتن لەلایەن رێكخرانی یەوە پێشكەشكراو و دواتر بەرێز دكتۆر كۆسار محمد علی سەرۆكی سكوڵی پزیشكی وتەی یەكی پێشكەشكرد و دواتر دەست بەپێشكەشكردنی بابەتەكان كراو و چەندین بابەتی پەیوەندار لەلایەن مامۆستایان و شارەزایانی بوارەكانی چاو و كۆئەندامی دەمار پێشكەشكران و وۆركشۆپەكەكە ژمارەیەكی زۆر لەپسپۆرانی هەردوو بوارەكە تێیدا ئامادەبوون و نزیكەی 5 كاتژمێری خایاند